با چیتر خەڵکی کوردستان بە قسەی برایم زەبۆکەکانی ئەم دو بنە ماڵەیە نهکهن.
06/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆ دەبێت لە سەر دەستی ئەم دو بنەماڵە جاش و خۆفرۆش و هیچ لە بارا نەبوەی جەلال و مەسعود هە ر ڕۆژ بە شێوەیەك زوڵممان لێ بکرێت هە ر ڕۆژ بە شێوەیەك تەفرە بخۆین.؟ لە بیرتانە ئەم دو بنەماڵە بێئابڕوە پێش هەڵبژاردنەکانی ڕابوردو چۆن هەمو کوچەو کۆڵانەکانی شارەکانی کوردستانیان بە لافیتەو دروشمی بریقەدار ڕازاندبۆوە کە وتبونە ماستاو کردن بۆ هەمو تاکێکی کوردستان. لە بیرتانە چەند زەلیل خۆیان پیشانی خەڵکی کوردستان ئەدا ؟ هەتا دەنگیان پێ بدەن ؟ کێ هەیە وشە با ق و بریقە دارەکانی ڕابوردوی ئەم دو حیزبەی نە خوێندبێتەوە ؟ دەفە رمو باخۆی حەکەم بێت لە گەڵ ئەم وەزعە نا هەموارەی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستانی تێکە وتوە بە راوردێك و بکات . بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان لە وەزیاتر بێ دەنگ نەبێت لە م هەڵبژاردنەی داهاتودا هەڵوێست وەر بگرێت . خۆتان مەفرۆشن بە دەمانچە و بڕێک پارە کە لەخوتان دزرواوە ئە مڕۆ وەك ئاوی حەمام لە پێناو شەرعیەتدان بە جەولەیەکی تری دزی دەتان دەنێ.
چیتر بە وەعدو فشە و فیشاڵی ئەم دو بنەماڵە بێ ئابڕوە کە بە خۆیانە وە ئابڕوی کوردیشیان بردوە تەفرە مەخۆن . بەڵکو بە هیمەتی هە مو لایەك شار بەدەریان بکەین هەرچی دزیویانە لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لێیان بسەنرێتە وە و بدرێنە دادگاو بە سزای خۆیان بگەن . بۆیە هەر کەس دەنگ بە مانە بدات دەنگ بۆ برسی کردنو دیلیەتی هەتك کردنی خودی خۆی و خاوو خێزانی دەدات نەك بۆ ئازادی. ئەمانە پێویستە نەفرەت بکرێن ...ئەم دو دەسەڵاتە تەنهاو تەنهابریتین لە کۆمەڵێك دزو داوێن پیس و مافیاو بە کریگیراوی وڵاتانی دوژمن بە کورد.. لە سەر حسابی خوێنی شەهیدان خۆیان کردە ملیاردنێرو هەمیشە لە تەڕی ئەخۆن و لە وشکی ئەنون لە سەر پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵە هەمو کاتیان بە بێ ڕابواردن و شەوی سور بەڕێ ئەکەن .... دەك سوك وڕیسوابن بنەماڵەی جەلال و مەسعودو.. چڵکاو خۆرو دارو دەستەکانیان ئەوانەی کە ئامادەن لە پێناو چەن قڕوشێك ناموسیشیان بۆ جەلال و مەسعود هەڕاج بکەن..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





