په‌یامێک له رۆحی شه‌هیدانی شۆرشی گوڵانه‌وه بۆ کاک جه‌وهه‌ر نامیق.
13/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مشه‌و شه‌هیدانی سورخهڵاتی شۆرشی گوڵانم له خه‌ودا بینین ، په‌یامێکیان هه‌بو بۆئێوه ، سوێندیان دام بهکفنی سوریان ، بهرۆژگاری پر له نه‌هامه‌تی ، به رۆژانی سه‌ختی خه‌بات، بهوساتانهی که له‌دواساته‌کانی ژیانیاندا قه‌تره‌یه‌ک ئاو نه‌بو به‌نسیبیان و بۆ هه‌تاهه‌تایه سه‌ریان نایه‌وه، سوێندیان دام به م رۆژگاره که هاوسه‌نگه‌رانیان ئه‌مرۆ له ژیانی کوله مه‌رگیدا ده‌ژین ،پێیان گوتم گه‌ر ئه‌م په‌یامه‌مان نه‌گه‌یه‌نی به کاک جه‌وهه‌ر ئه‌وا ئێوه‌ش به‌یه‌کێک له خائینانی ناو ده‌سه‌ڵات و پارتی ده‌ناسرێن ، بۆیه منیش په‌یمانم پێ دان په‌یامه‌که‌یان وه‌ک خۆی بگه‌یه‌نم و له کوردستان پۆست په‌خش بکرێ و به‌ریزیشتان چاوی لێبکه‌ن .
ئێمه شه‌هیدانی شۆرشی گوڵان گه‌ر زیندو بکرێینه‌وه و پێمان بڵێن ئێوه پارتی بوون جارێکی دی خۆمان شه‌هید ده‌که‌ینه‌وه ، چونکه ئه‌و خه‌باته‌ی ئێمه کردمان و خۆمان له پێناو میله‌ته هه‌ژارو چهوساوهکهماندا کرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵ به‌رهه‌می خوێنی ئێمه‌و ماندوبونی هه‌ڤاڵانی ترماندا گه‌له‌که‌مان ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران بێت که‌چی له‌سه خوێنی ئێمه‌ی شه‌هیدان و به‌ری ره‌نجی ئه‌م میله‌ته سه‌رانی ده‌سه‌ڵات کوردستانیان کردۆته ژوانی مهلههو شه‌وه سوره‌کانیان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سامانی ئه‌م کوردستانه‌ی که ئێمه خوێنمان بۆ رژاندوه ده‌ی دزن و ده‌یخۆن و میله‌تیان کردۆته قوربانی خۆیان و بنه ماڵه کانیان ، بۆیه ئه‌و کاتانه‌ی که به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌کاندا فه‌سادی ده‌که‌ن ئه و کاته ئێمه له‌به‌ر قاپی په‌روه‌ردگار شه‌رمه‌زار ده‌بین و وه‌ک ئه‌وان له حوزوری په‌روه‌ردگاردا ملمان که‌چه و ناتوانین سه‌ربه‌رزانه سه‌ر هه‌ڵبرین. بۆیه داوا له تۆی هاوری و هاوسه‌نگه‌ری خۆمان ده‌که‌ین که ئه‌م په‌یامه‌مان بگه‌یه‌نه کاک جه‌وهه‌ر نامق و له زمانی ئێمه‌وه ئه‌م راستیانه‌ی بۆ بخه رو، هه‌ر وه‌ها پێی رابگه‌یه‌نه رۆحی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵه‌و سه‌رکه‌وتنیشی مسۆگه‌ره ، با نه‌چێته ژێر باری هیچ زه‌ختێک و درێژه به خه‌باتی خۆی بدات هه‌م میله‌تێک له‌ده‌ست دزو جه‌رده‌و فاسادی قوتار ده‌کات و هه‌م رۆحی ئێمه‌ش له شه‌رمه‌زاری به‌ر دادگای په‌روه‌ردگار ئینقاز ده‌کات ، وه لێره‌شه‌وه تکاو داوامان بگه‌یه‌نه سه‌رجه‌م ئه‌و هاورێ و هاو سه‌نگه‌رانه‌ی که له‌ژیاندا ماون با بچنه ئه‌و سه‌نگه‌ره شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ی که کاک جه‌وهه‌ر نامق گرتویه‌تی ، هه‌روه‌ها سڵاو حورمه‌تی ئێمه به‌هه‌مو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان راگه‌یه‌نه .
هاوسه‌نگه‌رانتان ؛ شه‌هیدانی شۆرشی گوڵان ، 12\ 5 \ 2009 .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





