لاى ئاسۆى شێخ نورى تائێستاش مەلیك ماوە .
22/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئا ئەمە پیاوەكانى تاڵەبانیە هەتا ئێستاش یاداشت بە مەزبەتە تێ دەگات چونكە لە سەر دەمى بەردا ئەژى , ئەو مەزبەتەیەى ئەو باسى دەكات ئەوە داواكارى میللەتێك بوو بۆ چاكسازى , كەچى ئاسۆ بەبەردى تێ ئەگات ,تائێستاش هەندێك كەس ماون نمونەى ئەم ئاسۆیە سەرە گەندەڵ و دزو خیانەتكارەكانى وەكو مەسعودو جەلال بە كاریزماو پیرۆز ئەزانن و ئەشیكەن بە فەرز بە سەرماندا كە ئەمانە هێڵى سورن و نابێت ئەم هێڵانە ببەزێنرێن , لە دنیادا بێجگە لەم كوردستانە هیچ سەركردەیەك نیە هێڵى سور بێت بێجگە لە مەسعودو جەلال و هیچ كادرو ئەندامێكیش نیە باس لەم مەسەلەیە بكەن بێجگە لە نۆكەرەكانى جەلال و مەسعود , بۆ ئەبێت مەسعود دوایى ئەو هەموو خیانەت و دزى و ووڵات فرۆشیە هەر هێڵى سور بێت و وەكو كاریزما سەیرى بكرێت , جەلالیش بە هەمان شێوە بۆ ئەبێت ئەویش هێڵى سور بێت لە ووڵاتان نیشتمان و سەروەریەكانى نیشتمان هێڵى سورن نەك سەركردەكان , بەڵام لێرە مەسعود و جەلال خیانەت دەكەن و ووڵات دەفرۆشن و هێڵى سور ئەبەزێنن , خراپ نیە , بەڵام نابێت خەڵك هێڵى سورى سەرە مافیاكان ببەزێنێ , ئەم ئاسۆیە ناهەقى نیە ئاواش بڵێ , لەبەر ئەوەى هەموو ئەو پۆستانەى ئەو بینیونى تیاى سەركەوتوو نەبوو گەندەڵ ترین كەس بوو بەڵام جەلال داڵدەى دابوو , ئەو كاتەى ئەم پارێزگارى سلێمانى بوو نرخى دادەنا برنج و شلەى سادە بە 1000 دینار بوو ئەم كردى بە هەزارو پێنج سەد دینار , دوایى ئەوەى لەئاراستەى یەك بونەوە گەڕایەوە بۆ باوەشى جەلال ئیتر جەلال مۆنیكاى پێدا و هەر بەهاتنەوەشى پارەیەكى باشى وەرگرت و خانوەكەى پێ تەعیمیر كرد , ئیتر ئەگەر بڵێت جەلال نەك هێڵى سورە بڵێت خواشە ناهەقى نیە , جەلال تەنها لاى ئاسۆ و نمونەكانى هێڵى سورە بەڵام لاى میللەت نە جەلال و نەمەسعودهێڵى سور نین و لە پوش برنج سوكترن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





