خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی چه‌په‌کانی فه‌ڕه‌نساوپێنج شه‌ممه ڕه‌شه‌یه‌کی تربۆ حوکمه‌ت!!
19/03/2009, 12:00 (GMT+1)

من خۆم له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپیشاندانهکهبووم دیسانه‌وه شتێکی ناشازم بینی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتی خۆمان که هۆکاری زیاتری نوسینی ئه‌و بابهتهههواڵیهم ئه‌مه بوو، من و هاوسه‌ره‌که‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی عه‌ره‌ب وفه‌ڕه‌نسی باسی کاره‌ساتی ههڵهبجهوئهنفال ودادگاییکردنی تاوانباران وڕزگارکردنی فڕۆکه‌وانه‌کانمان ئهکردولهههوڵی په‌یاکردنی پشتیوانی بووین بۆ کۆنفڕانسێک له‌سه‌ر جینۆسایدی کورد،له پڕ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا (مارتین ئۆبری) به خۆیی وچه‌ند کامیرایه‌کی تهلهفیزیۆنیهوه خۆی کرد بهناوقهڵهباڵغیهکهداوبهبێ هیچ پاسه‌وانێک وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ستی کرد به‌له‌باوه‌ش گرتن وماچکردنی گه‌وره‌و بچوک وسورو سپی وڕه‌ش، مارتین ئۆبری یه‌کێکه لهوکهسایهتیانهی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ژیانی بێ نیشته‌جێ بوونیم له فه‌ڕه‌نسا هاوکارو پشتیوانێکی گه‌وره‌م بووه ، من مه‌ستی شێوازی به‌شداریکردنه‌که‌ی بووبوم له گه‌ڵ خه‌ڵکانێک که نازانێ کێن ولهکوێی دنیاوه هاتوون ئهوههواڵی ئێمه‌ی پرسی له هاوسه‌ره‌که‌م ، من پێم وابووکه مه‌شغوڵی ئه‌مڕۆی ئه‌و وه‌ک سکرتێری یه‌که‌می حزبێکی پڕکێشه نه‌ک هه‌ر ناتوانرێت له‌شوێنێکی وه‌ها ببینرێت چ جای ئه‌وه‌ی باسی کێشه وگرفته شه‌خسیه‌کانی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بکرێت، توانای کۆنترۆڵ کردنی خۆمم نه‌ما له‌گه‌ڵ باوه‌شکردنێکی گه‌رم پێیا پێم ووت(ڕۆژی پێنج جار نوێژ ئه‌که‌م بۆ پێغه‌مبه‌رێک که 1400 ساڵ پێش ئێستاقۆناغی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن وبهکۆیلهکردنی هه‌نگاوێک بردۆته پێش ، به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر له‌وڵاته‌که‌ی من سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک تۆ هه‌بێت ڕۆژی 20 جار نوێژی بۆ ده‌که‌م)..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





