شێمه‌ی هاڕوونی کێيه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک؟
26/03/2014, 12:00 (GMT+1)

گيا له‌سه‌ر پنجی خۆی ئه‌ژێته‌وه.
ئيتر کوڕهکانيش بوون به‌جاش و زابتی ئيستخبارات و موخابه‌رات و موسته‌شارو ڕۆژانه خيرالله گلفاح و بنه‌ماڵه‌ی تکرتيه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان جڕت و فرتيان بوو بۆ مه‌لا ئۆمه‌ر هه‌تا به‌هرام قه‌سرێکی له‌به‌رامبه‌ر ماڵکه‌ی خۆی له‌سه‌ر گرده‌که‌ی مه‌لا ئۆمه‌ر به موڵک بۆ خيرالله گلفاح ی خاڵی سه‌دام درووستکرد بۆ حه‌سانه‌وه‌ی وه‌رزی ئيسراحهتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ميزانيهکی تهواويش بۆ خزمه‌تکارو و خواردن مه‌سه‌ره‌ف ته‌رخانکرد، هه‌ر له پانای خيرالله گلفاح ودا ناوی شێخ به‌هرام شێخ محمه‌دی له خۆی نا که نهشێخه نه به‌سه‌ر شاخانيشدا ڕۆيشتوه، .
مێژووی شێمه‌ی هاڕوونی.
له‌ناوه‌ڕاست شه‌سته‌کان ئهوشێمهيه ڕهبيهکی دژه پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر گردی له گووندی مه‌لا ئۆمه‌ر دامه‌زراند. که دواجار کردی به‌خانوو له‌و ڕهبيهوه په‌لاماری هه‌موو گونده‌کانی به‌ڕانه‌تی و ناووچه‌کانی ده‌دا و کهمينی بۆ هێزی پێشمه‌رگه داده‌نا، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتا کان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خوێنی هاڕون ی باوکی شێمه که بارزانيهکان کووشتيان که گوايه به ويشايهی گه‌وره پياوو کورد په‌ره‌وه‌ری ناووچه‌که و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕش ئه‌يلول (عوسمان کۆڵه‌کی) بووه که له بنه‌ماڵه‌يه‌کی ناوداری کورده به عشيرهتی ميربهگی ناسراون و له‌و ناووچهيهش تاکه پياو که زۆر مه‌ردو به وه‌جهه بووبێت له‌و ناووچهيه ئه‌و (عوسمان کۆڵهکيه) مه‌رده بووه . به‌هرامی شێمه (شێخ به‌هرام) ئێستا که ئه‌وسا جاش و موستهشاربوو به‌هێزێکی گه‌وره‌ی جاش و عه‌سکه‌ر و کۆپته‌ر هێرشيان کرده سه‌ر گووندی کۆڵه‌ک. که گوندێکی ئارام چۆڵ و هۆڵ له پێشمه‌گه که گوايه ئه‌و گونده داڵده‌ی پێشمه‌رگه ده‌دات و پێشمه‌رگه‌ی تێدايه و ئه‌وه‌بوو له‌دوای بهرگريهکی مه‌ردانه‌ی زۆری ڕه‌حمه‌تی عوسمان کۆڵه‌کی و خێزانه‌که‌ی توانيان هه‌ردوو ئه‌و ژن مێرده به نامه‌ردی شه‌هيد بکه‌ن . دياره شههيدکردنی عوسمان کۆڵه‌کی له‌سه‌ر ديفاعکردنی عوسمان کۆڵه‌کی بوو له عه‌شيره‌تی بارزانيهکان. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕين . جه‌نابی کاک مه‌سعوود له‌جياتی ئه‌و بنه‌ماڵه جاشه پڕ له خيانه‌ته بداته دادگا. به پێچه‌وانه کرديه که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناووچه‌که‌و و خوێنی عوسمان کۆڵه‌کی هه‌زارنی ديکه به‌فيڕۆ ڕۆيشت ئه‌وه هه‌موو وه‌فای کاک مه‌سعود بوو بۆ خوێنی شه‌هيدان . ئه‌وه‌ی ما بيڵێم شێمه‌ی هاڕوونی تا ئه‌وڕۆژه‌ی گۆڕبه‌گۆڕ بوو له شه‌ڕی نهووسود له جه‌نگی عيراق ئێران وه‌ک سه‌رۆک جاشێک دووژمنی سه‌رسه‌ختی کورد و شۆڕشی کوردبوو، کوڕهکانيش له‌دوای 31 ئاب که له مديريهی ئيستخباراتی عامه بوون به ئيسراحه‌ت هاتنه‌وه‌و له‌هه‌ولێر به‌غدا ده‌واميان ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی پارتی هيچ ڕێگريهکيان لێبکات . خوا شاهيده ديسان خوا شاهيده ئه‌وه‌ی نووسيمه يه‌ک حه‌رفی بوختان نيه و هه‌موو ڕاستين و ئێستاش ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه له‌سايه‌ی مه‌سعود بارزانی بوونه‌ته که‌ڵه‌گا له ناووچه‌که به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه، ئه‌و ڕاسگانه شه‌رمه بۆ هه‌موو ئه‌ندامێکی پارتی. دواووتهم ئه‌وه‌يه تا ئه‌م دهقيقهيهی قاسم اغا له ماڵی ئه‌و بهرام شێمهيه داڵده درابوو تا چونی بۆ سوريا و ئێستاش هه‌ر له‌ماڵی ئه‌وانه . ئافهرين بارزانی . بارزانی بيرت چوو که ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه له‌ساڵی 1970 ڕازی نه‌بوون به‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات مه‌لامسته‌فای باوکت بژين و بارگهيان تێک نا و چوون بۆ به‌غدا و تا دوای هه‌ره‌سی شۆڕش ئه‌يلول گه‌ڕانه‌وه، ئێستاش چارهيان ناچاره چونکه به‌غدا نه‌ما ده‌نا يه‌ک ده‌قيقه له‌گه‌ل کوردا ناژين وه‌که ده‌ڵێن چاويان هه‌ر له جاشايهتيه، (بولبولی قوڕعاشق بهداری زه‌قنه‌بووته.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





