کوردستانپۆست وەک تاکە سەرچاوەی ڕاستی وئازادی بیروڕا
17/01/2015, 12:00 (GMT+1)

ئەمە لینک دەقی هەواڵەکەی سایتی سبەییە بۆپشتراستکردنەوەی وتارەکەی کوردستانپۆست لەگەڵ لینکی وتارەکەی کوردستانپۆست کەرۆژی ١٤-١ بڵاوی کردەوە
وادەی خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی رەوەندی کوردی درێژدەکرێتەوە
(سبەی):
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ماوەی (48) سەعاتی دیکە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان درێژدەکاتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوی گۆڕان، لەسەر داوای هەڵسوڕاوان، وادەی خۆکاندیدکردن بۆ ئەندامێتی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکان بۆ ماوەی (48) سەعات درێژبکەنەوە و تا کۆتایی رۆژی (16/1/2015) خۆکاندیدکردن بەردەوام دەبێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه زمناكۆ جەلال، رێكخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان لە لێدوانێكدا بۆ (سبەی) رایگەیاند: لەسەر داوای هەڵسوڕاوانی گۆڕان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆكاندیدكردن بۆ ماوەی (48) سەعات و تا رۆژی (16) كانونی دوەم.
وتیشی: ئامادەكاریە لۆجستیەكان تەواوكراوەو لە (24)ی ئەم مانگەدا هەڵبژادنە ناوخۆییەكانی گۆڕِان بۆ ئەندامێتی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەكان لە هەندەران دەكرێت".
پێشتریش ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رێكاره‌كانی خۆكاندیدكردن بۆ ئەندامێتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌كانی هه‌نده‌ران بڵاوکردبوەوە کە ئەو کەسانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا هەیە و دەیانەوێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌كانی هه‌نده‌ران خۆیان کاندید بکەن دەتوانن لەرێگەی ئیمه‌یڵی ژوری هه‌ڵبژاردنه‌وه ([email protected]) داوای وه‌رگرتنی فۆڕمی خۆكاندیدكردن بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی (009647709540384- 009647709540382)، جگە لەوەش دەتوانن له رێگه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بازنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وڵاته‌كانه‌وه فۆڕمی خۆكاندیدكردن وەربگرن.
دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئیمه‌یڵی ژوری هه‌ڵبژاردن بەم ئەدرێسە ([email protected]).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





