رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پرسی چه‌کی ناو‌کی
19/12/2010, 12:00 (GMT+1)

له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا یه‌کێتی ئوروپا بریاریان داوه که فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر رژێمی تاران ، ئه‌م فشارانه بریهتین له راگرتنی حهسێبی بانکی تاقمێک له ده‌سه‌ڵاتداران و داگیر کردنی ئه‌وشتانه‌ی به‌ناو ئه‌وانه‌وه له هه‌ر وڵاتێک بن.
ئه‌م هه‌وڵه له کاتێکدا دێت که رژێمی تاران بریاری داوه له سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان کۆ ببێته‌وه ، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نه بۆ ئێران و نه بۆ وڵاته بیانیه کان نه‌بوو و ئێستاش بریاره کۆبوونه‌وه‌ی دووهه‌م له تورکیا به‌رێوه بچێت، ئایا ئه‌م گه‌ماڕۆیانه هیچ له باردۆخه‌که ده‌گۆرێت و هه‌لوێستی ئێران چ ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌ماڕۆ نوێیانه‌دا و تا ئێستا رژێمی تاران هیچ قسه‌یه‌کی له مهر ئه‌م بابه‌ته‌وه نه‌داوه و خۆیان دزیوه‌ته‌وه له هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌م باره‌وه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه توانیویه‌تی ده‌ستی ئه‌حمه‌دی نژاده‌کان ئاوه‌ڵا کات بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی زیاتری وتووێژه‌کان بکه‌ن و به‌رد بخه‌نه سه‌ر رێگه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وانه و ئه‌وان ئێستا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستوه‌ته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی چۆک به‌وانه‌ی که باس له وتووێژ ده‌که‌ن له گه‌ڵ ئه‌مریکادا، دابده‌ن و ئێتر نه‌چنه پای مێزی وتووێژ و باردۆخه‌که ئاڵۆزتر و... بکه‌ن.
له درێژه‌ی فشاره‌کان بۆ سه‌ر رژێمی تاران گری سیمور وتی هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی ئێران واز له پێتاندنی یورانیوم نه‌هێنیت ئه‌وا نه فشاره‌کان که‌م ده‌بێته‌وه و به‌ڵکوو هه‌تا ئه‌م کۆبوونه‌وانه درێژه بکێشێت ئه‌وا فشاره‌کانیش زیاتر ده‌بن و هه‌ر وه‌ها وتیشی وتووێژه‌کان تا ئه‌مڕۆ هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه و رژێمی تاران ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که رۆخساریهکی جوان له خۆی نیشانی هه‌موو جیهان بدات و جلیلی ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌مریکا وتووێژی نه‌کردوه و هه‌لس وکه‌وتی زۆر ناشرین بووه.
هه‌رچه‌ن هێشتا زووه قسه له سه‌ر گۆرانی سیاسه‌تی رژێم بکه‌م له مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و وتووێژی تورکیا و ئایا گۆرانی موته‌کی کێشه‌ی نوێ ده‌نێته‌وه له به‌رده‌م وتووێژه‌کاندا و ئه‌و وتووێژانه به‌ره‌و لایه‌کی تر ده‌بات، ئه‌مانه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه ئێستا په‌رونده‌ی ماڤی مڕۆی ئێران هاتوه‌ته ناو ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌وه و تا ئێستا 8 که‌س له فه‌رمانده‌کانی رژێم به هۆی پێشێڵکاری ماڤی مڕۆڤ که‌وتوونه‌ته ناو لیستی گه‌ماڕۆکان و ئێستا په‌رونده‌ی ماجی مڕۆی ئێران گرنگی تایبه‌تی بۆ ئه‌مریکا په‌یا کردوه و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا یه‌کێ له‌و باسانه‌ی باسی له سه‌ر کراوه پرسی ماڤی مڕۆڤ بووه له ئێران و ئه‌و وڵاتانه زۆر به جدی ئه‌و باسه‌یان تاو توێ کردوه و بریاریان داوه که یه‌ک لایه‌نه گه‌ماڕۆی زیاتر بخنه سه‌ر ئێران و به بروای ئه‌وان فشاری زیاتر ئێران تووشی کێشه ده‌کات و ده‌توانن له رێگه‌ی گه‌ماڕۆوه چۆک به ئێران دابده‌ن ، به‌ڵام ئێرانیش هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حه‌ڵقه‌ی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه بشکێنێت و خۆی له فشاره‌کان بدزێته‌وه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و تورکیا له به‌حرین پێکه‌وه کۆ بوونه‌ته‌وه و رژێمی تاران ده‌یه‌وێت به هاوپه‌یمانی تورکیا گه‌ماڕۆکان ده‌ور بداته‌وه و هه‌موو هه‌وڵی جیهان بۆ وه چۆک هێنانی ئێران پووچه‌ڵ بکاته‌وه.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که رژێمی تاران ده‌یه‌وێ بۆمبی ئه‌تۆم دروست بکات و ئه‌وه‌ش به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره داده‌نێ بۆ سه‌ر خه‌ڵک و بوونی خۆی له ناوچه‌که به تایبه‌تی بوونه ئیسراییل له ناوچه‌که و له لایه‌کی تریشه‌وه رژێمی تاران هه‌میشه وتوویه‌تی که ئێمه به‌رنامه‌ی ناوکیهکهمان به‌رنامه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌یه و ته نیا بۆ کاری برق و نه‌خۆشی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرین و ئه‌مه بۆه‌ته کێشه‌ی جدی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





