ئه مرۆ ساڵ ڕۆژی یادی شه هید بوونی ئه ندریا ۆڵڤ(رووناهی)ه
22/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه وه ی که زۆر سه رنج ڕاکێشه تایبه تمه ندی ئه م شه هیده ئه ڵمانیه یه چونکه ڕوون و ئاشکرایه که مرۆڤێکی ئه ڵمانی ژیانی پڕ له مه ینه تی و ناڕه حه تی و ئازار و برسێتی و سه رما و سۆله و مان و نه مان و ژیانی سه ختی چیاکان هه ڵبژێرێت ئاسان نیه به تایبه تی بۆ که سێک که ته نانه ت له ناوو سروشت و خۆشگووزه رانی وڵاتێکی وه کوو ئه ڵمانیا هاتبێته دنیاوه و هه ر له وێش گه وره بوبێت!
گه لی کورد له مێژووی پڕ له سه روه ری و تێکۆشانی هه رگیز هه ڵوێستی مرۆڤانه ی(ئه ندریا ۆڵڤ) له بیر ناکات چونکه مرۆڤێکی ئه ڵمانی که توانی ئه و هه موو زوڵم و چه وساندنه وه یه ی داگیرکه ران ببینێت به رامبه ر به گه لی کورد ساده نیه.به تایبه تیش کاتێک کێشه و گرفتی میله تێکی چه وساوه به هی خۆت بزانیت و گیان و خوێنیشی له ڕێگه یدا بکه یته دیاری.
له کۆتایدا ماوه ته وه بلێین هه زار سڵاو له گیانی پاکی شه هید ئه ندریا ۆڵڤ(روناهی)و هاوڕێکانی و هه موو ئه و شه هیدانه ی که گیانی پاکیان کرده دیاری له پێناوی سه ندنه وه ی مافه ڕه واکانی گه لێکی سته م لێکراوی وه کوو کورد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





