پێداچوونه‌وه‌یه‌کی خێرا بۆ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ریفراندۆم له تورکیا.
13/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ده‌بێ بووترێت ئه‌م ریفراندۆمه نه‌ک هه‌ر بۆ خودی گۆڕینی دهستوربوو به‌ڵکو هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌کان ده‌یانویست له خۆیان بگه‌ن و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان بزانن.
له تورکیا ده‌نگی ئه‌رێی ئه‌که‌په و نه‌رێی پارته به‌ناو عیلمانییه‌کان و بایکۆتی کوردان مۆرکی خۆیاندا له سیاسه‌تی دوارۆژی تورکیا. کورد توانی خۆی وه‌ک ژماره‌یه‌کی به‌هیز و قورس به‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی ته‌رح بکات و وای بسه‌لمێنێت که بێ ئه‌و مه‌حاڵه دوارۆژێکی گه‌ش بۆ تورکیا دابین ببێت، له 24% ده‌نگه بایکۆته‌کان ژماره‌یه‌کی هه‌روا سووک سانانییه و ناکرێت ده‌سه‌ڵاتی تورکیا حساب بۆ کورد نه‌کات.. هه‌رچی له کوردستانیشا ده‌نگی بایکۆت له به‌رامبه‌ر ئه‌رێدا رێژه‌یه‌کی زۆرتی به‌ده‌ستهێنا و زیاتر له 57% بوو ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که کوردستانیان به‌یه‌ک ده‌نگ دژی سیاسه‌ته دووڕووییه‌کانی ئه‌که‌په‌ن و ، خوازیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووه دۆزی ره‌وای کوردان چاره‌سه‌ر بێت. ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌یه‌که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و پۆلیس و ئارته‌شی دڕنده و ته‌زویری ئه‌که‌په‌ی ئیسلامی به‌رهه‌م هاتووه ، ده‌کرێت بڵیین ئه‌و رێژه‌یه زۆر له‌سه‌ره‌وه‌تر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ژینگه‌یه‌کی ئاسایی له ریفراندۆمه‌که هه‌بوایه .
کورد ئیدی هێزه، هێزیکی گه‌وره‌ش ، ژماره‌یه‌کی گرنگی هاوکێشه‌ی تورکیا و هه‌رێمه‌که‌یه بێ ئه‌و ژماره‌یه هه‌ر حساب و کتابێک ژیانی بۆ نانوسرێت ، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بێ گوێدانه ئه‌م ژماره‌یه کاربکات ، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌نجامده‌دا ، خۆشی لهدهرئهنجامهکهی به‌رپرسیار ده‌بێ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





