پاش 21ساڵ كیمیایی كردن بەسەرمدا ..
16/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەرى یەكەم سهددام
ێددام حسین مجید تكریتى (1937ز-2006ز لە سێدارە درا) لە نێوان ساڵەكانى (1979ز 2003ز) فەرمانڕەوا بووە لەو ساڵانەدا زۆرێك لە ڕووداو پێشهاتەكان ڕاستەو خۆ ێدام بەشدار بووە تێیدا وەك تاكە دەسەڵاتى ڕەهاى دیكتاتۆر , وە بڕیارى یەككلاییەنەى لە سەر زۆرێك لە كێشەكان داوە و زۆرێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن بڕیارى دابێت بەبەكارهێنانى چەكى قەدەغەكراوى نێودەوڵەتى بۆ لەناو بردن و توانەوەى هەڵەبجەییەكان , بەڵام پاش تێپەڕبوونى 21 ساڵ بەسەر ڕووداوەكەدا چ دادگایەك ێددامى وەك تاوانبارى یەكەم ناساند ؟ ێدامیش لە سێدارە نەدرا لە پێناو هەڵەبجەو شەهید كردنى 5000 مرۆڤدا , بەڵكو لەسەر شەهید كردنى 123 مرۆڤى دووجەیل لە سێدارە درا , هەڵەبجەییەكان نەیانبیست ێددام بڵێ من هەڵەبجەم شەهید كرد , بەڵام بیستیان كە بڵێ : بەڵێ بە فەمانى من خەڵكانى دووجەیل كوژران. ێددام حسین وەك تاوانبار نەوەستایەوە بۆ كیمیایى كردنى هەڵەبجە , ئایا ڕەوا بوو ێددام لە سیًدارە بدرێت پێش دادگاى كردنى وەك تاوانى شەهید كردنى هەڵەبجە ؟ وە پاش خۆى چەندین كێشەیی بە بێ وەڵام بەجێهێشت ئەمانە چەندین گومان بەرامبەر تاوانبار یان بێتاوان كردنى ێددام تكریتى دەخاتە ڕوو هەڵەبجەییەكان یاخوود كوردى ڕاستەقینە وەڵامى ڕاست و دۆكیۆمێنتى بەرچاویان بە رامبەر تاوانباربوونى ێدامییان بەدەست نەگەیشتووە تا بڕۆنە سەر گۆڕى شەهیدان و پێیان بڵێن بەڕاستى هەقتان سەندرایەوەو ئێوە دەتوانن بنون و تاوانبار لە سێدارە درا .
دارو دەستەكەى سهددام
سەرانى ڕژێمى پێشوو وابەستەى ڕاستەخۆى ێددام بەكار هێنراوون لە ململانێ و ڕووداوەكانى عێراقدا ,دەشێ تاوانى هەڵەبجە بەچەند كەسێكى نزیك ێددام سپَردرابێت لە دیارترین و نزیكترین كەسیش بۆ ئەم كارە على حسن مجید تكریتى لە دایك بووى 1941 ز ە ئەمیش بە (على كیمیایى) ناسراوە بەهۆى كیمیایی كردنى هەڵەبجەوە ئەو لێپرسراوى باكورى عێراق (كوردستان) بووە لەو ساڵانەدا وە تاوانبارى سەركوت كردنى چەندین ڕاپەرین شۆڕشە لە ناوچە كوردى و ناوچە شیعەكاندا لە گەڵ چەند هاوكارێكى بەڵام تائێستا بەراِستى ئەم تاوانبارانە نەخۆیان دانیان بەتاوانەكانیان ناوە نە دادگاش وەك تاوانبارى سەرەكى ناوزەندى كردوون و تاسزاى خۆیان لەسەر هەڵەبجە وەربگرن .
ئێران و هەڵەبجە
هەڵەبجە یەكێكە لە كۆنترین قەزاكانى عێراق و دەكەوێتە سنوورى باكورى عێراق و هاوسنوورە لەگەڵ ئێران و دەكەوێتە نێوان هەردوولاوە ئەو كاتەى هەڵەبجە بە بۆمب و ناپاڵم كیمیاباران كرا شەڕى ئێران - عێراق بەردەوام بوو ئەو جەنگەى لە ئێران بە (جنگ تحمل) یان (دیفاعی مقدس) و لە عێراقیش بە قادسیەى ێددام ناو دەبرا و بەدرێژایى ساڵانى (1980-1988) هەموو كردەیەكى نامرۆڤانە لە ناوچە سنووریەكاندا دژى یەكتر بەكاردەهێنرا , وەهەندێك لایەن و سەرچاوە باس لە بەشدارى كردنى ئێران دەكەن لەو تاوانەو ئەمەش بەتایبەتى پشتڕاست دەكرێتەوە بەنووسراو ووتەكانى سەرانى ڕژێمى پێشووى بەعس وە زۆرێك لە قسەكانیان لە دادگادا ئێرانیان بەتاوانبارى یەكەم دەزانى لە زۆرێك لە ڕووداوە سنووریەكان بەڵام ئەمەش پشت ڕاست نەكراوەتەوە بە هیچ رێسایەك .
دەوڵَەتانى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى
دەوڵەتانى ئیقلیمى بەهۆی بەهێزى عێراق و پێشەوایەتى كردنى زۆرێك لە ووڵاتە عەرەبیە سوونەكان دژى هەرپەلامارو دەست درێژیەك بوون كە بكرێتە سەر عێراقى عەرەبى وە بە تایبەتى تر لەو ساڵانەى دژى جمهورى ئیسلامى ئێرانى شیعى بوو وە زۆرێك لەووڵاتەكان بەتایبەتى میێروئەردەن و سعوودیە داكۆكى سەرسەختى عێراق بوون لە ناوچەكەداو هاوكارى ماددى و مەعنەوى بوون و چەندین سەرمایەو سەربازیان خستە خزمەت عێراقەوەو دەشیًت سەربازەكانیان بۆ مەبەستى كیمیایی كردنى هەڵەبجە سوودیان لێ زورگیرابێت . بۆیە پێوویستە ئەو تاوانبارانە بدۆزرێنەوەو سزاى خۆیان وەربگرن .
لەڕووى نێودەوڵتیشەوە چەندین دەوڵەت و كۆمپانیاى بیانى چەكى قەدەغەكراویان بە عێراق فرۆشتووە و گومانى هەڵەبجەییەكان زیاتر بوو پاش دادگای ێددام پێش دادگاى كردنى بە تاوانى هەڵەبجە بۆیە هەریەك لەووڵات و كۆمپانیاكانى (فرنسا (فرۆكەى میراژى فرنسى) ئەڵمانیا نمسا هۆڵەندا) بەشێكن لەو دەوڵەتانەى پشتگیرى مادى و لۆجستیان بە عێراق فرۆشتووەو بە جۆرێك تاوانیبارن .
دەسەڵاتدارانى ئێستاى كوردى
حكومەتى ئێستا و دەسەڵاتدارانى هەرێم كە لەهەریەك لە (ى.ن.ك) و (پ.د.ك) بەشێكن لە تاوانبارییەكە یاخوود بێبەشن ؟ ئەوا هەڵەبجەییەكان لە ڕاستى كێشەكە نازانن , ئەوان وەك دووهێزى گەورەى ناوچەكە پێوویستە ڕاى خۆیان بۆ خەڵك و بۆ هەڵەبجەییەكان باس بكەن تا هەڵەبجەییەكان بزانن تاوانبارن یاخود بێتاوان , وا دەكات گومان لە دەسەڵاتدارى كوردى بكرێت بریتىیە لە گەندین خاڵ گرنگرینیان :
وەك لە ڕووداواكاندا باس دەكرێت پێش ڕوودانى كارەساتەكە واتە بە چەند ڕۆژێك پێش 16-3-1988ز خەڵى هەڵەبجە ویسیان هەڵبێن و بچنە دەرەوەى شار , ئەمەش ڕاستیەكەو زۆرێك لە هەڵەبجەییەكان دەزانن بەڵام حیزبە كوردیەكان ئەو كات خەڵك لەوە ئاگاداردەكەنەوە هیچ ڕوونادات و پێویست ناكات هەڵبێن , بەڵام كارەساتەكە لە 16-3 ڕوویدا وەپاش كیمییاى كردن بەسەر خەڵكەكەدا چەند كارێكى نەشیاو ناشایستە لەلایەن حیزبەكانەوە ڕوویدا بۆیە پێوویستە وەڵامە ئەو پرسیارەمان دەست بكەوێت كێبوون ڕێگربوون لەبەردەم ڕۆشتنى خەڵك بۆ دەرەوەى شار ؟ چۆنیان زانى ڕوونادات یان ڕوودەدات ؟ كێبوون ئەوانەى تاوانیان بەرامبەر شەهیدان كرد كوان بۆ سزا نادرێن ؟
2- كەمى خزمەتگوزارى دەسەڵاتدارانى پارتى و یەكیەتى بۆ ناوچەى هەڵەبجەى شەهید , پاش ڕاپەڕینەكەى 1991ز ناوچەكە لە ژێر دەسەڵاتى پارتى و یەكیەتى و ئیسلامیەكاندا بووە . تێكڕاى ناوچەكە نەك نەكرایە بەشَیك لەناوچە خۆشگوزەران و خزمەتگوزاریەكان بكرە كرایە جێگاى ململانێ و شوێنى پاكتاوكردنى یەكدى , چەندساڵ بۆ ئەم و چەند ساڵ بۆ ئەو بە بێ خزمەتگوزارى و قەرەبووكردنەوەى قوربانیانى هەڵەبجەو ڕێزدانان بۆ شەهیدان و كەمكردنەوەى بەشێك لە ئازارى خەڵكى هەڵەبجە بەبەراورد بە زۆرێك لەو ناوچانەى قوربانیەكى ئەوتۆیان نەداوە لەڕووى خزمەتگوزارییەوە زۆر لەدواوەیەو نیو هێندەى ئەوان كارى بۆ نەكراوە ,هەرچەند بەڕیز مام جلال لە 21-2-2009ز پێشوازیەكى گەرمى لە (ڕەمەزان ئوز تورك) كرد ڕۆژنامە وانى بەناوبانگى كوردى توركیا و خاوەنى وێنەكەى عومەرى خاوەر ئەمەش كارێكى پیرۆزەو شایەنى خۆیەتى ڕێزى لێ بگیرێ و خەڵات بكرێت , بەڵام ئەو بەهۆى وێنەى شەهیدەكانەوە ناوبانگى دەركردو ناسرا پێویستە پێش ئەو ڕێزلە 5000شەهید بگیرێت و زۆر بەگەرمى پێشوازى لە كەس و كارى شەهیدان بكرێت و خزمەت بكرێن و داواكاریەكانیان جێ بەجێ بكرێت پێش هەموو كەسێك . بۆیە كەمى خزمەتگوزارى بۆ ناوچەكە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئەخاتە ژێر پرسیارەوە .
3- داداگاى كردنى بەشێك لەتاوانباران , زۆر گرنگینەدان و تاڕادەیەك بێ بایەخ سەیركردنى كێشەى دادگاى تاوانبارانى هەڵەبجە و دواخستن و پەخش نەكردنى زۆرێك لە ڕووداواكانى داداگا بە ڕووى دەرەوەدا لەلایەن پارتى ویەكیەتى و بوونى چەندین كارى نایاساى بەرامبەر بە بەشێك لە تاوانباران سوورنەبوونیان و لەسەر بەسزاگەیاندنى تاوانبارى ڕاستەقینە دەسەڵاتى هەرێم بەراِستى دەخاتە ژێر پرسیارەوە , بەتایبەتى پاش ئەوەى (محمد ئەلعوریبى) لێپرسراو بە دادگاى كردنى بەشێك لەتاونباران لە 21-12-2008ز ڕایگەیاند كە نووسراوێكى ڕەسمیان لە دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان پێگەیشتوە سەبارەت بە ڕاكردنى شاهید عەمیدى فڕۆكەوان (تاریق ڕەمەزان عەزاوى) لە 25-10-288ز لەكاتى گواستنوەى لە بەندیخانەى قەڵاچوالان سلێمانى بۆ نەخۆشخانەیەك لە مەركەزى سلێمانى , ئەمەش یەكێكە لە گرنگترین شاهیدى بۆردوومانكردنى هەڵەبجە بە چەكى كیمییاى ئەم ڕووداوەش نەك هەڵەبجەییەكان بەڵكو هەمووكوردێكى نیشتمان پەروەرى هەژاند , ئەم ڕووداوە دەبێتە فاكترێكى بەهێزى درووست بوونى گریمانەى نیگەتیڤ بەرامبەر هەرێم , وە جگە لەوەش سەرۆكى ئەم هەرێمە بێ ئاگاى خۆى لەوڕووداوە دەربڕى وە ئێستا تاڕادەیەك یەكیەتى و ئاسایشى سلێمانى لێپرسراوى ئەو تاوانەن بۆیە ڕووپۆش كردنى ئەو تاوانە وا لە هەموو مرۆِڤێكى بەوویژدانى ناچەكە بكات وەڵامى ئەوەى دەست بكەوێت ئایا حیزبە كوردیەكان بەشدارن بە ڕاستە و خۆ یان ناڕاستەخۆى كیمییابارن كردنى هەڵەبجە ؟ چونكە ووتار و كردارى دەسەڵاتدارانى هەرێم گومان درووست كەرن بۆیە ئەمە یەكێكە لە ناشیرین ترین ڕووداوى مێژووى پارتى و یەكیەتى تائاشكرا كردنى ڕاستیەكان بۆیە پێوویستە لەسەریان بابەتیانە وەڵامى خەڵك بدەنەوەو ڕاستیەكان بەخەڵك بڵێن و ئەوانەى ئەم كارانەیان كردووە بانگ بكرێنە دادگاو متمانەى جەماوەر بوون و دەسەڵاتدارییان لێ وەربگیرێت و سزاى خۆیان وەربگرن .
هەڵەبجەییەكان و ئاینددە
پێوویستە هەموو كوردێك و نیشتمان پەروەرێك بەتایبەتى هەڵەبجەییەكان چ لەناوەوەو چ لەدەرەوەى هەرێم و عێراق كۆڵنەدەن لە ئاشكراكردنى تاوانباران و لە رێى چالاكى و سیمینار و ناردنى یاداشت بۆ سەرجەم ووڵاتان و ڕێكخراوە مرۆڤیەكان وە باس لەسەرجەم ڕووداوە مێژووى و ڕاستیەكان نەوە دواى نەوەبە شوێن دۆزینەوەى ڕاستیا بگەرێن و كۆڵنەدان یەكێك بێت لە سیفاتى هەڵەبجەییەكان , وە گومانیشى تێدا نىیە هەڵەبجەییەكان نایانەوێت و نەشیان ویستوە سەرجەم گەلانى دنیا و حیزبە كوردیەكان و دەسەڵاتداران بكەنە دوژمن و تاوانبار بەڵام سەرەتایترین مافى خۆشیانە بزان كێ ستەمى لێكردوون ئەگەر تەنها مرۆڤێكیش بوبێت ڕاستى هەڵبماڵرێت و سزاى تاوانەكەى بدرێت , مافى خۆمانە بزانین كێ تاوانى دژ كردووین و داواى هەقى خۆمان بكەین و بڕۆینە سەر گۆڕى شەهیدانمان و سوكناى لە بەشێك لەئازارەكانمان بدرێت و وەك زۆڕێك لەگەلانى جیهانى وەك ڤیتنام و بۆسنەییەكان مافى خۆمان وەربگرین بە دڵنییایشەوە ئەمە ئێستاش نەكرێت لەئاینددەدا دەردەكەوێت .
مالیزیا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





