مه‌سعود بارزانی: پۆستی سه‌رۆک کۆماری پشکی پارتییه، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرسێنین
26/08/2012, 12:00 (GMT+1)

رۆژنامه‌که ده‌ڵێت: مه‌سعود بارزانی، که ئیستا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، زۆر بێشه‌رمانه له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 12ی / 8 / له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا وتوویه‌تی: پۆستی سه‌رۆک کۆماریی پشکی خۆمانه، رێگاناده‌ین ئه‌و پۆسته حیزبه‌که‌ی جه‌لال (واته یه‌کێتیی نیشتیمانیی) وه‌ریبگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیویستیشی کرد، له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرسێنین.
رۆژنامه‌که درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش له سه‌رچاوه کوردییه‌کانه‌وه ئاشکرایان کردووه، که باری ته‌ندروستی تاله‌بانی به‌ره‌وه خراپی ده‌چێت، بۆیه ناچارن جێگرێک له شوێنی تاله‌بانی دابنرێت، ئه‌ویش د. به‌رهه‌م ساڵحه، چونکه به‌رهه‌م بۆ ئه‌و پۆسته، که‌سێکی گونجاوه.
http://sna-news.net/index.php?aa=news&id22=7833&lang
کوردستانپۆست تێکستی هه‌واڵه‌که‌ی له عه‌ره‌بییه‌وه کردۆته کوردی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





