پێش به‌م دیارده قێزه‌وه‌نه بگرن ، .مه‌سه‌له‌ی سێکس له‌نوسین دا
25/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌یه‌که دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن هاتۆته ناونوسینی کوردی ئه‌ویش په‌نابردن بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌وشتی ئافره‌ت ، چ خۆی یان به‌پرسێکی سیاسی بێت . ئه‌م دیارده قیزه‌وه‌نه ، چهکیکه له‌ململانێی سیاسی هێزه نه‌یاره سیاسی و هه‌ندێ نوسه‌ری کورد به‌کارهاتوه ، لهئهورپای مۆدێرن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ گرنگیه‌کی پێ نادرێت ، چونکه به‌نده به‌ژیانی که‌سه‌که‌وه ، ئه‌وه‌ی لای تاکی ئه‌ورپی گرنگه ، ره‌فتارو هه‌لوێست و به‌رپرسی بونێتی له‌کاتی پله‌ی سیاسی ، نه‌وه‌ک مه‌سه‌له‌ی که‌سێتیه‌کانی. .
له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستیش نوسینی بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و شه‌ره‌فیان ، روبه‌روی تیرۆر و سوکایه‌تی پێ کردن ده‌بنه‌وه . بۆیه زۆر شه‌رمه‌زاریه لهململانێێ سیاسی په‌نا بۆ ئه‌م مه‌سه‌له یه ببردرێت .
لام زۆر ئاسایه ، مرۆڤێکی نهخوێنندهوار به‌و چاوه خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت ، به‌ڵام زۆر شه‌رمه‌زاریه که‌سێک خۆی پێ نوسه‌ر یان پێسکهوتوخواز یان کادیری خۆ به (ئۆپزسیۆن) بێت ، له‌ململانێی سیاسی په‌نا بۆ په‌روه‌ندی که‌سێتی ژیانی ئافره‌تان ببات . که‌هه‌مومان ده‌زانین هه‌م کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی زۆری لێده‌بێته‌وه ، هه‌میش دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌نه که‌وا به شێنه‌یی خۆی ده‌خزێنێته ناو نوسینی کوردی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌کۆمه‌لگا تێنوه سێکسیه‌کانی وه‌ک ڕۆژهه‌لات ، مێشیک ده‌کرێته گامێشێک ..
زۆرینه‌ی کۆمه‌لگای کوردی ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک باکگراوندی منالیشی سێکسی کردبێت بهلهکهیهکی زۆر گه‌وره شه‌رمه‌زار ده‌کرێت ، به‌لام ئهگهرولات ئاوا پڕ له‌به‌رپرسی ناپاک و دز و فایلدار ونه‌ته‌وه فرۆش بێت زۆر ئاسایه ؟ یان پیاوان به‌ئاره‌زوی خۆیان له‌گه‌ل ژنان رابوێرن ، به‌دیارده‌یه‌کی سه‌لیم لێک ده‌درێته‌وه ، به‌لام ئه‌گه‌ر ژنێک بچوکترین کاری سێکسی بکات ، ئه‌وا به سوکایه‌تی لێک ده‌درێته‌وه . لێره‌دا ئاستی ڕۆشنبیری که‌س و گروپه‌کان هه‌لده سهنگێنرێت.
بۆیه هیودارم کوردستان پۆست ههولبدات هه‌ر نوسینێک له‌م باره‌وه هات له‌بری بلاو کردنه‌وه بۆناو ته‌نه‌که زبلهکهی فڕی بدات . ئه‌گه‌رنا به‌شدار ده‌بێت له‌م تاوان و کاره قێزه‌وه‌نه ، که‌به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار تێی که‌وتوه ... ده‌کرێت ململانێنی سیاسی له‌سه‌ر باکگراوندی سیاسی و فیکری و ره‌فتاری که‌سه‌کان بێت له‌کاتی به‌رپرسیاره‌تی له ده‌سه‌لات ، نه‌وه‌ک په‌نابردن بۆ مه‌سه‌له‌ی ژیانی، که‌ئێمه نازانین راستیه‌کان له‌کوێدایه . بۆیه هه‌قه نوسه‌ر بزانیت قه‌له‌م وه‌ک چه‌که ئه‌گه‌ر ئاگات لێ نه‌بێت ده‌بیه تیرۆریست ، که‌له‌بری گوله به وشه تاوانه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌یت . به‌هیوای ئه‌وه‌ی سنورێک بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابنرێت تا قه‌له‌م و ره‌خنه سوک نه‌بن ، ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مالپه‌رو ڕۆژنامه‌کان که بابه‌تی له‌م شیوه بلاو نه‌که‌نه‌وه .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





