دادگای ناوه‌ند
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژانه ده‌بیستین و ده‌ماو ده‌م چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ك دهڕوشێنرێت به بێ هۆکار، ئه‌گه‌ر دادگا هه‌بوو ئه‌و خوده له‌به‌ر ده‌م دادگادا ڕووشێنراو تاوانه‌که له سه‌ری ئاشکرا بوو، ئه‌وه ئه‌و که‌سه به سزای خۆی ده‌گات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ویدی ده‌بێت وێنه‌ی بکه‌وێته سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌م شیوه نموونه‌ییه‌ی من باسی لێوه ده‌که‌م، پارته سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد بڕیاریان له‌سه‌ر دا، که به‌م شێوه‌یه جێبه‌جی بکرێت ئه‌وا ڕووسوری خۆیان ده‌ده‌خه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه پاڵپێوهنهرێکن بۆ زیاتر و زیاتر کردنی دز و گه‌نده‌ڵ، ئه‌م شیوه یاساییه‌ی من باسی لێوه ده‌که‌م ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پیس و پاك جیاده‌بێته‌وه، دوژمن و دۆست ده‌رده‌که‌ون، ئه‌مه شتێکه له ده‌سته‌ڵاتی خه‌ڵکدا نییه، بگره له ده‌سته‌ڵاتی وه‌زارتی داد و پهلهماندایه، بگره پارته سیاسییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌کێکن له‌و تاوانبارانه ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بڕیاڕدهربن، به‌ڵام به پله‌ی یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیارده‌ری یه‌که‌مه، من ئه‌وه‌ی ده‌یبیستم که سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) هه‌میشه باس له دادوه‌ریی ده‌کات، من ده‌ڵێم با به‌کرده‌وه بیسه‌لمێنین و ڕووسوری خۆمان پیشانی میلله‌ته‌که‌مان بده‌ین، ڕه‌نگه پرسیار بکه‌ین ئه‌ی ئه‌وانه‌ی، که به ناوی نهێنی ده‌نووسن چاره‌یان چییه؟ له‌م میحوه‌ره‌وه من ده‌ڵێم کاتێك، که سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی داد و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌م بڕیاره‌یان ئیمزاکرد، ئه‌وکاته ده‌توانرێت یاسایه‌کی کۆنکریتی بۆ دابنرێت و ئه‌و یاسایه خاڵ به خاڵی بخرێته به‌رچاوی خوێنه‌ر و به گوێی هاوڵاتییاندا بانهێشت بکرێت، پاشان له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانی حکومی و مه‌ده‌نییه‌وه بگه‌یه‌نرێته به‌رده‌م دادگای ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا، به‌م شێوه‌یه به‌رپرسی هه‌ر سایتێکی کوردی و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان به‌رپرس ده‌بن له‌و بابه‌ته‌ی، که بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌م کاته‌دا ده‌بێت هه‌ر به‌رپرسێك یان پارتێکی سیاسیی، یان هاووڵاتیه‌ك یان ڕێخراوێکی مه‌ده‌نی ئاماده‌یی خۆیان پیشان بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه دیموکراتییه.
هیوادارم په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری دادی هه‌رێم گرنگی بده‌ن به‌م شێوه داڕشته‌یه و بتوانن جێبه‌جێی بکه‌ن، هه‌ر که‌سیکیش ده‌توانێت کۆمۆنی خۆی زیاد بکات، یان زیاتر فراوانی بدات به‌م بیرۆکه‌یه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





