خۆری ئازادی نه‌ورۆز له سلیمانییه‌وه ده‌گاته ئامه‌د .
22/03/2010, 12:00 (GMT+1)

کاتێ باس له خۆری ئازادی سلیمانی ده‌که‌م چۆن خۆیندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن به‌لای منه‌وه گرنگ نییه من سلێمانی به قیبله‌ی ئازادی ده‌شوبهێنم دیاربه‌کر و ئامه‌د و ماردیین به ده‌سته‌خوشکی سنه‌و سلیمانی ده‌شوبهێنم باوه‌ڕم وایه تا ئامه‌د ئازاد نه‌بی زۆر ئه‌سته‌مه سنه و سابڵاخ و سلێمانی ئازادبی .
ده‌مه‌وێ لێره‌دا له‌مانای ئازادی نه‌ورۆز تێبگه‌ین من بۆ خۆم هه‌رگیز شانازی به‌وه‌ناکه‌م له‌ژێر په‌رچه‌مه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆماڵی دا یادی نه‌ورۆز به‌رزڕاده‌گرین من شانازی به‌وه‌ده‌که‌م که بێ دیاربه‌کر نه‌ورۆز ناکه‌م بی قامیشلو نه‌ورۆز ناکه‌م بێ سنه نه‌ورۆز ناکه‌م بێ بڵیسه‌ی ئاگر نه‌ورۆز ناکه‌م .
به‌پێویستی ده‌زانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نه‌ورۆزی هه‌شتاکانی سلیمانی بۆیه ده‌ڵیم سلێمانی چونکه نه‌ورۆزی سلێمانی هه‌شتاکان ڕاپه‌ڕین بوو نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یمان بوو بۆ خاک بۆ نه‌ته‌وه بۆ نیشتیمان بڵیسه‌ی ئاگری نه‌ورۆز بوو بۆ مقاوه‌مه چاک بیرم دی ئیوارهیکی نه‌ورۆزی جوانی سلێمانی بوو ساڵی 1987 له ئاماده‌ی هه‌ڵگوردی وێژه‌یی وه‌ک پیشه‌ی ئێوارانی کوڕانی هه‌ڵگورد هاتینه خۆاری لای مزگه‌وتی بۆسکانییه‌کان له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامی تووی مه‌لیکدا به‌وێنه‌ی نامه‌ی خۆشهویستیک بۆ ئاشقکهی هه‌ڵۆیه‌کی حیزبی شیوعی ئیستاش وینهکهیم له یاده گه‌نجیکی ئه‌سمه‌ر بوو کوڕی گه‌ڕیکی دارۆغا بوو نامه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ورۆزی ده‌کرد به‌دیاری بۆمان وێنه‌ی که‌له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌دام بوو به‌ده‌ستی کاوه وه هه‌ڵواسراوبوو ئالهوێشدا له‌شه‌قامی ئاشقانی شاردا پیکابی قوات خاسه‌کان ده‌بینرا به‌ڵام له خۆشه‌ویستی نه‌ورۆزدا ترس نه‌ده‌بینرا له‌ژێر نامه‌که‌شدا نووسرابوو یوسقگ نچام فاشی .
بۆیه بۆ زۆربه‌مان له‌وڕۆژانه‌دا هه‌ستمان ده‌کرد ئیمه‌ین خاوه‌نی نه‌ورۆز ین ئیمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین قه‌ڵای زۆرداری ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی دهڕمێنیبن ئه‌مڕۆش شاری ئامه‌د به‌داگیرکه‌رانی تورک ده‌ڵی ساڵانی هه‌شتاکان کوڕانی نه‌ته‌وه‌که‌م له سلێمانی شه‌قامه‌کانی شاریان به‌مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز ئاگر ده‌دا ئه‌وا ئه‌مڕۆش ئامه‌د و له‌یلا زانا له باکوری نیشتیمانم مه‌شخه‌ڵه‌که‌ی پیره‌مێری هه‌ڵگرتووه .
ئامه‌د ئه‌ی قیبله‌ی نیشتیمان ئامه‌د ئه‌ی خۆری ئازادی سنه‌و سلێمانیم ئامه‌د چاوم لێ‌بوو له 16.3 چۆن کۆرپکهی عومه‌ری خاوه‌ر له‌ئامێز گرت هاوارت ده‌کرد ئه‌وه ڕۆحیانه‌تی نهتهوهیمه ئه‌وه شاره شه‌هیده‌که‌ی منه به‌ته‌نها جێناهڵیم چه‌ند هه‌ست به سه‌ربه‌زی تۆ ده‌که‌م که وه‌ک ئاسکه‌کانی کانیسکانی سرکی ده‌سته‌موو ناکرێ یادی نه‌ورۆز به‌قه‌د گه‌وره‌یی نه‌ورۆز پیرۆزدهکهی ئامه‌د به‌ڵین بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێمهوهوه بۆ نیشتیمان خاک و خۆڵت ماچ بکه‌م .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





