ته‌لیسمی سه‌رده‌شت و دیموکراتییه‌که‌ی به‌رزانی
31/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه‌بوو له زمانی لێژنه تایبه‌ته‌که‌ی ده‌زگای پاراستنه‌وه گوێمان له‌و تۆمه‌تانه بوو که به بێ هیچ ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ک درانه پاڵ (سه‌رده‌شت) و ئیتر له‌و ساته‌وه که‌یسی تیرۆرکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وه‌ک که‌یسی هاوڕێ رۆژنامه‌نووسه‌کانی تری دیزه به‌ده‌رخۆنه کرا و به‌وه وه‌ڵامی هه‌موو میلله‌تیان دایه‌وه و پاشان ده‌ستیان دایه شکات کردن و داوایی ماره‌یی دایک کردن له رۆژنامه‌نووس و میدیا ئه‌هلیه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کان سه‌رۆک بن یان موچه‌ی خانه‌نشین و شه‌هیدانه‌ی ئیدریس بارزانی و مه‌لا مستافا وه‌ربگرن!
له‌م کرده‌وه فول دیموکراتیه‌ی سه‌رانی پارتی په‌ندێکی کوردیم دێته‌وه یاد (دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره) .
دوابه‌دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌بوو به ئاشکرا بینیمان چ ئیهانه و ته‌هدید و په‌لاماردانێک کرایه سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی ئازاد و لێره‌و له‌وێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی پاوهنکردنیان ده‌درا و دواجار زۆرێک له‌وان له ترسی هه‌ڕه‌شه‌کان وازیان له پیشه‌کانیان به شێوازه ئازادیه‌که هێنا و ژماره‌یه‌کیش هه‌ڵهاتن و وڵاتیان جێهێشت و ئه‌وه‌شی که له ناوخۆدا ئێستا وه‌ک رۆژنامه‌نووسێکی ئازاد کارده‌کات ئه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و ئازاردان و تیرۆر و سکاڵا سه‌یرو سهمارهکانی پارتیدا کار ده‌کات و له هه‌ر ئان و ساتێکدا بێت ڕووبه‌ڕووی مه‌رگی خۆی ده‌بێته‌وه
پێم وایه ئه‌م بارودۆخه ته‌ماویی و لێڵ نییه و به ئاسانی هه‌موان ده‌توانین ته‌لیسمی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت شرۆڤه بکه‌ین و ئه‌و راستیانه ببینین که زۆر که‌ناڵ کار بۆ شاردنه‌وه‌یان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌توانین دیمۆکراتیه هه‌زه‌لی و خۆکردیهکهی بارزانی ببینین که دڵنیام نه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بگره خاوه‌نی وتارێکی سه‌رو گوێلاک شکاوی دیمۆکراتی نییه و ناشزانێ دیمۆکراتی له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له چی؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





