كه‌سایه‌تی شێخ ئه‌یوب شێخ بابۆ بارزانی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ڕێبازی بارزان
17/06/2009, 12:00 (GMT+1)

شێخ ئه‌یوب كه ئاموزای مه‌سعود بارزانیه به‌ڵام له ئاستی سیاسی جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌ویه كه شێخ ئه‌یوب هه‌مو كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كوردی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی داناوه. له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ش كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كه بارزانی كردووته ناسنامه‌ی خۆی له كاتێكدا كه مه‌سعودو ڕێبازی پێرۆزی بارزان زۆر له یكتر دورن. شێخ ئه‌یوب په‌روه‌رده‌ی قۆتابخانه‌ی مامی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی كه ناسراوه به خودان كه یكێكه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی خه‌باتی سه‌ختی كوردایه‌تیه.
مێژونوس و سیاسه‌تمه‌دار شێخ ئه‌یوب شێخ بابۆ چه‌ندین كتابی نوسیوه له سه‌ر خه‌باتی بارزانیه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و كه‌سایه‌تێكی ڕێز لێكراوه له ئاستی نیوده‌وڵه‌تیدا به تایبه‌ت له لایه‌نه وڵاته یكگرتووه‌كانی ئهمریكیا و ئه‌وروپیه‌كان. ئێستا خه‌ریكی نوسینی كتیبی چوارهمیتی به ناوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان. كه باس له شێخ ئه‌یوب ده‌كرێت مرۆڤێكی زۆر ساده و ئاكادێمی و كورده‌كی زۆر دڵسوز دێته پێش چاو، كه‌سانی نێزیك له شیخ ئه‌یوب زۆر به لێهاتوویی و تهوازووعی شیخ ئه‌یوب موعجیبن.
شێخ ئه‌یوب خاوه‌نی مێژویه‌كی پاك‌و حهستهكی پاكی كوردانه‌یه.كیشه‌كانی شێخ ئه‌یوب له گه‌ل مه‌سعود بارزانی هیچكامیان شه‌خسی نین و زۆر جار خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات كه ئه‌و له سه‌ر ره‌فتاری ناشیاو كه له ئاستی مێژوی بارزاندا نیه له‌گه‌ڵ مه‌سعود كێشه‌ی بووه. لاینگرانی ڕێبازی راسته‌قینه‌ی بارزان هه‌ڵویستیان وه‌رگرتووه و به لیستێكی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئیمه كه له ناو جه‌رگه‌ی بارزان و بادینانی ئازیز‌و قه‌ڵای پیره هه‌ولیر سه‌رمان هه‌ڵداوه هیچی تر به‌رگری له كه‌سێك ناكه‌ین كه ره‌فتارو كرداره‌كانی دوربن له ڕێبازی بارزانی پێرۆز. دژایه‌تی كردنی شیخ ئه‌یوب له لایه‌ن مه‌سعوده‌وه بۆ بارزانیه‌كان هێلی سوره،
شێخ ئه‌یوب كه‌سایه‌تیه‌كی كورده كه ئارمانجه‌كانی له خه‌بات ١. دانانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ٢. به‌رگری كردن له مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان.٣. دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری ،٤. دانانی سۆپایه‌كی نیشتیمانی، ٥. دامه‌زراندنی یاسای ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری،٦. كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی و ٧. په‌ره‌پێدانی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ٨. به‌دی ئێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
هه‌ر سه‌ربه‌رز بێت ڕێبه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ڕێبازی بارزان و به‌دی ئێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





