یەكگرتوو، كۆمەڵو هەڵبژاردن
04/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەگەرچى لەم وادەیەوە پروپاگەندەى هەمەلایەنە دژى ئەو دوو حزبە دەستپێكردووە، بە هەر شێوەیەكیشو بە هەڵبژاردنى هەر بەردەستێكیاندا هێشتاش هەر پڕوپاگەندەكە بەرامبەر ئەوان وەك یەكەو زۆرترین پروپاگەندەیە كە زیاد لە لیستەكانیتر ڕووبەڕووى ئەمان ئەبێتەوە بە بەراوردیان بە لیستەكانیترى هەڵبژاردنەوە، بۆیەش بە ڕاى چاودێران باشترین بەردەستى هەریەك لە سەركردایەتى یەكگرتووو كۆمەڵى ئیسلامى لە ناو لیستى چوار حزبەكەدا تۆماركردنى ئەو هەموو خروقاتانەیە كە لە ئێستاوە بۆ هەڵبژاردن دەستى پێكردووە، چونكە زیاد لە هەر لایەكیتر كادیرانى ئەم دوو پارتە بە گشتىو چالاكوانەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لە ناو هەریەك لە كۆمەڵو یەكگرتوودا ئەزموونێكى سەركەوتوویان لەگەڵ ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیەكاندا هەیە كە بە ڕاستگۆیىو پەڕیز.پاكى وەدەستیان خستووە ، ئێستاش ئەتوانن هەر بەو ڕیتمە ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى لیستەكەیان ئەبنەوە تۆمارى بكەنو بۆ داهاتووش بە دڵنیاییەوە دەبنە بەڵگەیەكى گرنگ بۆیان، ، بەڵام لە گەڵ بوونى ئەو ناوە نوێیەشدا (لیستى خزمەتگوزارىو چاكسازى) هێشتاش ئەركى ئەو دوو سەركردایەتییە قورس ئەبێت چونكە وەك لە سەرەتاوە ئاماژەم پێكرد پێویستیان بە بەرنامەیەكى پوختو بەبەرهەمى هەڵبژاردن دەبێت.
بەڵام سەیر لەوەدایە كە لەم كاتە هەستیارەدا ئیسلامییەكانیترى دەرەوەى ئەو دوو بازنەیە بە شێوەیەكى سەیر كەوتوونەتە دژایەتى كردنیان، ئەوەى لە لایەن كەسانێكى پێشتر ـ برا ـ دا بەرامبەریان دەوترێتو دەنوسرێت قسەى بازاڕیە، بەڵام ئایا چەندە كاریگەرى مەعنەوى لەسەر ئەندامانى هەر دوو حزبەكە بەجێدێڵێت، كە چەرەسى ئێرانیزمو ئیخوانیزم بە باسكردنى هەریەك لە كۆمەڵو یەكگرتووەوە ئەتوكێنرێ، بە دڵنیاییەوە هیچ،... چونكە هەردوو پارتە خاوەنى سەروەرى خەباتى شاخو شارنو كەس ناتوانێ نانو پیازیان پێوە بخوا.
* بەرپرسى پەیوەندییەكانى سەنتەرى پەرەپێدانى لاوان (YDC)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





