واز له‌خۆپیشاندان بێنن !
18/02/2013, 12:00 (GMT+1)

باشترین چره‌سه‌ر بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان راپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ریه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیشیایه‌ی كه كڵاشنكۆفیان پێیه، ئه‌وا تۆش له به‌رامبه‌ره‌وه بیكه‌یسی یان قه‌ناست پێبێت باشتره، ههرچهكداریك فیشهكیكی كڵاشینكۆفی ڕووبه‌روو كردیته‌وه تۆ فیشهكیكی قه‌ناسی رووبهرووبكهیتهوه ، گۆمی خوین هه‌ڵسێت زۆرباشتره له‌وه‌ی كه ساویلكه بیت و زه‌لیل ببیت به‌رامبه‌ر به میلیشیایه‌ك كه 22ساڵه خوێنی خه‌ڵكی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ده‌ڕێژێت، من تێناگه‌م ئه‌م خه‌ڵكه بۆچی خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن؟ ئاخر له‌كوێی دنیادا هه‌بووه ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر دروشمی به‌ئاشتی به ئاشی بخوێنێته‌وه؟
سه‌د خۆپیشاندان له‌م وڵاته‌دا بكرێت له‌دژی حكومه‌ت به‌شدار نابم، ئیتر سه‌رده‌می مه‌ده‌نیانه و كه‌مپین و ئیمزاكۆكردنه‌وه و لیژنه‌ی ئاشتی و ئه‌و شتانه به‌سه‌ر چوو، هه‌موو ئه‌وشتانه تاقی كرانه‌وه و سودیان نه‌بوو، نامه‌وێت ڕێژوان و گهرمیانهكان له‌ولاوه شه‌هید بكرێن و منیش له‌م لاوه خۆم بخه‌ڵه‌تێنم و دروشمی ئازادیی ئازادیی به‌رز بكه‌مه‌وه، بكوژی ڕێژوان و گه‌رمیان و شێرزاد و هه‌ردی چیان لێهات؟ له چ دادگایه‌ك دادگایی كران و سزای خۆیان وه‌رگرت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی ڕێژوان شه‌هید بوو دوو كادری لقی 4 بكوژرانایه، یان چه‌کدارێکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵات که ته‌قه‌ی له خه‌ڵک ده‌کرد، ئه‌وا پارتی و یه‌کێتی به‌خۆیاندا ده‌چونه‌وه و هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه‌چه‌ك به‌كارهێنان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك باش نیه و توندوتیژی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه، ئیتر ملیان ده‌دا بۆ داواكاریه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام كه بینی خه‌ڵكێكی ساویلكه هه‌ندێك وتاف ده‌كێشن ، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رپرسی لقی 4 ته‌سلیمی دادگا بكات و پله‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه.
سروشتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ها هه‌ڵكه‌وتوه كه بڕوایان به‌ڕێگه‌ی مه‌ده‌نی و دیالۆگ نیه، ئیتر واز له قسه‌ش بێنن، وه‌ك چۆن گه‌لی سوریا به‌چه‌ك ده‌یانه‌وێت به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لاببه‌ن، حكومه‌تی كوردیش ده‌بێت به‌چه‌ك لاببرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





