کۆنگره‌ی 13 (پ‌د‌ک-عێراق) له نێوان دیموکراتیه‌ت و ڕاستگۆییدا
22/12/2010, 12:00 (GMT+1)

له ڕۆژانی ڕابردوودا کۆنگره‌ی 13ی پارتی به‌سترا . به‌ر له به‌ستنی کۆنگره‌ش پڕۆژه‌ی فرۆشتنی نیوه‌ی باشووری کوردستان به شاری که‌رکوکیشه‌وه ئاشکرا کرا له‌لایه‌ن ویکلیکسه‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم به‌م فرۆشتنه هه‌ستاوه ، هه‌ر دوا به دوای ئاشکرابوونی به‌ڵگه‌کانی ویکلیکسیش یاسای مۆڵه‌تدان به خۆپیشاندان و خنکاندنی هه‌ر جۆره ئازادیه‌ک په‌سه‌ند کرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه .
له کۆنگره‌ی 13دا ، مه‌سعود بارزانی باسی له‌وه کرد که پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یان (بنه‌ماڵه‌ی بارزانی) هه‌زار که‌سن . گوێبگره له‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
به‌ڵام کاتێک هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا ، به‌پێی پڕۆژه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراو ته‌واوی جێگه گرنگ و هه‌ستیاره‌کان بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دیاریکرابوو ، واته له سه‌رجه‌م 51 که‌سی هه‌ڵبژێردراو 16 که‌سیان ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه بوون و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش هیچ کاتێک به‌راورد ناکرێت به دانیشتوانی باشووری کوردستان و ده‌کاته نزیکه‌ی 33%ی ده‌نگه‌کان ، که سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکیش هه‌ر له هه‌مان بنه‌ماڵه بوو ، به‌م شێوه‌یه :-
1 - مه‌سعود بارزانی سه‌رۆک ، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی هه‌رێمیشه .
2 - نێچیرڤان بارزانی جێگر و برازای مه‌سعود بارزانی .
3 - مه‌سرور بارزانی کوڕی مه‌سعود بارزانی ، له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنیشه .
4 - سیداد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی .
5 - یوسف بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و برای نێچیرڤانه .
6 - سیروان سابیر بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی (سابیری باوکی یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی به‌عس بوو له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا) .
7 - ئه‌دهه‌م بارزانی ئامۆزای مه‌سعود بارزانی .
8 - عبد المهیمن بارزانی ئامۆزای مه‌سعود بارزانی .
9 - هۆشیار زێباری خاڵی مه‌سعود بارزانی .
10 - عه‌لی ته‌ته‌ر نیروه‌یی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
11 - نه‌زهه‌ت حالی بارزانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
12 - ئاراس حه‌سۆمیرخان بارزانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
13 - دڵشاد وه‌هاب بارزانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
14 - جه‌عفه‌ر ئیبراهیم منیلی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
15 - عومه‌ر عوسمان شیروانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
16 - ره‌مزى شه‌عبان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی .
بێگومان باقی هه‌زار پیاوه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئه‌گه‌ر له ناو هه‌ڵبژێردراوه‌کانیشدا نه‌بن ئه‌وا ڕۆڵێکی که‌متر له ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیان بۆ دابین ناکرێت له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه که ناوی ته‌واوی ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی کۆنگره‌ی 13ی پ‌د‌ک-عێراقی تێدایه :-
http://www.gulan-media.com/t_detail.php?section=1&id=1753
ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ری ده‌خات که ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێت له‌لای بارزانی دیموکراتیه‌ته ، له کاتێکدا زیاتر له دوو ملیۆن کوردی فه‌یلی و شه‌به‌ک هه‌ن که‌چی ته‌نها ئه‌ندامێکی یهدهکیشیان نییه .
له هه‌مان کاتدا ئه‌مه زه‌نگێکی هێجگار مه‌ترسیداره بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ، چونکه ئه‌م کرده‌وانه‌ی بارزانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که که له‌لای سه‌رۆکی هه‌رێم بنه‌ماڵه و خێڵ به بنچینه وه‌رده‌گیرێت نه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که کوردان نه‌ک هه‌ر وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌خوێندراونه‌ته‌وه به‌ڵکو وه‌کو کۆیله‌یه‌ک چاویان لێده‌کرێت ، یان ڕاستتر بڵێم که وه‌کو مه‌سه‌له‌ی خوداوه‌ندێک و عهبدهکانیهتی ، که بارزانی وه‌کو خوداوه‌ندێک حسابی بۆ کراوه و به‌شی کوردانیش ته‌نها عه‌بدایه‌تی و کڕنوش بردنه بۆ ئه‌م خوداوه‌نده .
خاڵێکی دیکه‌ی سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که به غه‌یری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هیچ نرخ و به‌هایه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش نامێنێته‌وه که له سه‌رکردایه‌تی پارتیدا جێگه‌یان پێدراوه ، به‌ڵکو جێگه پێدانیان له سه‌رکردایه‌تی پارتیدا هه‌م بۆ چه‌واشه‌کاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه و هه‌م بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سانه‌یه (به‌شداری نه‌کردنی عه‌لی عه‌بدوڵای سکرتێری پارتی و جه‌وهه‌ر نامقی ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌یه) ، چونکه له‌و باوه‌ڕه‌دام که که‌سانی وه‌کو عه‌لی عه‌بدوڵا و جه‌وهه‌ر نامیق هه‌ر ئاگاداری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ش نه‌بوون . ئه‌گه‌ر ئه‌مه نرخ و به‌های سکرتێر و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بێت له‌لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه غه‌یره بارزانیانه‌ی ئێستا چ نرخ و به‌هایه‌کیان هه‌بێت ؟
په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان و هێنانه پێشه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه زه‌نگێکی هێجگار مه‌ترسیداره که ڕووی کردۆته نه‌ته‌وه‌که‌مان ، چونکه جگه له‌وه‌ی که یاسای خۆپیشاندان ته‌واو ئازادی خنکێنه‌ره و له حوکمی قهرهقوشیشدا یاسای وه‌ها بوونی نه‌بووه ، له هه‌مان کاتدا هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بۆ نهێنی هێشتنه‌وه‌ی فرۆشتنی ته‌واوه‌تی کوردستانه و پیلانێکیشه دژ به کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ساز کراوه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌خوازن هه‌م شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا لاواز بکه‌ن و هه‌م پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانیشیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌ن و هیچ که‌سێکیش له سه‌رکردایه‌تی پارهتهکهیاندا دژ به پیلانێکی له‌و جۆره نه‌وه‌ستێته‌وه ، چونکه ئه‌مه گوته‌ی له مێژینه‌ی خودی خۆیانه که ده‌یانگوت :- ئه‌گه‌ر شۆڕشیشمان پێنه‌کرێت ئه‌وا شۆڕشمان پێ تێک ده‌درێت .
ههمئاههنگیه به‌رده‌وامه‌کانیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و فرۆشتنی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات که ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه شۆڕ‌شیان پێ ناکرێت ، له‌به‌رئه‌وه له ڕێگه‌ی خنکاندنی ده‌نگی کوردان و داسه‌پاندنی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه تێکدانی شۆڕشی کوردانیان خستۆته به‌رنامه‌ی نزیکیانه‌وه ، تا له ئه‌گه‌ری ڕووداوێکی له‌و جۆره‌شدا ده‌نگی ئازادیخوازان خه‌فه بکه‌ن و نه‌ته‌وه‌که‌شمان سه‌رکوت بکه‌ن به‌ناوی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه .
دووه‌م ڕاستگۆیی :-
مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌دا گوتی :- (پارتایه‌تی بۆ ده‌ستکه‌وت و ئیمتیاز نییه به‌ڵکو وه‌سیله‌یه‌که بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمان) .
ئه‌م گوته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه‌کانیه‌تی ، ئه‌گه‌ر پارتایه‌تی له‌لای مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ستکه‌وت و ئیمتیاز نییه ئه‌ی چ هۆکارێک هانی داوه که سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بخاته سه‌رکردایه‌تیه‌وه ؟
ئه‌ی چ بیانوویه‌ک ده‌هێنێته‌وه بۆ کوشتنی سه‌دان هه‌زار ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌لایه‌ن پارته‌که‌ی بارزانی و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی ؟
ئایا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان له‌وه‌دایه که ده‌ستتان له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا تێکه‌ڵ بکه‌ن له پێناوی قودسیه‌تی بنه‌ماڵه‌دا ؟
باس له کام نیشتمان ده‌که‌ن ؟ ئه‌و نیشتمانه‌ی که کردوتانه‌ته ئارامترین جێگه بۆ ده‌زگا سیخوڕی و جاسوسیه‌کانی داگیرکه‌ران و جیهانی ؟
پاشان مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- (من ئیحترام له ڕه‌ئی ئێوه ده‌گرم) .
بریا بمزانیبایه مه‌سعود بارزانی باس له چ ڕه‌ئێک ده‌کات ؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م کابرایه هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد به گه‌مژه ده‌زانێت و گاڵته به چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌کات !
ئایا له کاتی ڕوخاندنی به‌عسیه‌کاندا ، له 98%ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌نگی خۆیان نه‌دا به جیابوونه‌وه له عێراقی عه‌ره‌بی له کاتێکدا که هیچ هێزێکی به‌رهه‌ڵستکاری کوردانیش له ئارادا نه‌بوو ؟ ئه‌ی بۆچی هه‌ر له‌و کاته‌دا له ته‌له‌ڤزیۆنی الجزیره‌وه بۆ ده‌مکوتکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان پاسپۆرته عێراقیه‌که‌ت ده‌رده‌هێنا و ده‌تگوت :- (أفتخر بکوني کعراقي ، لمعلوماتکم لحد اڵان جوازي جواز العراقي) ، واته [ شانازی به عێراقی بوونی خۆمه‌وه ده‌که‌م و بۆ زانیاریشتان تاوه‌کو ئێستا پاسپۆرته‌که‌م عێراقییه ] . ئایا 98%ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ڕه‌ئی ناژمێردرێت ؟
ئایا په‌سه‌ندکردنی یاسای خۆپیشاندان ته‌واو کوشتن و بنپێخستنی ڕه‌ئی نه‌ته‌وه‌که‌مان نییه ؟
مه‌سعود بارزانی درێژه به گوته‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت :- (من ته‌مه‌نام ده‌کرد و خۆزگه ئیجازه‌تان دابام که مرۆڤ بڵێت ده‌ڕۆم نه‌ک خه‌ڵک بڵێن که‌ی له کۆڵمان ده‌بیته‌وه) .
په‌ح ماڵت به قوڕ بگیرێت میرزا بۆ خۆت و بۆ چهواشهکاریهکانت . ئه‌رێ ده‌بێت چ گه‌مژه‌یه‌ک به‌م دوعایه بڵێت ئامین ؟ ئاخر ئێوه‌یه‌ک که شه‌ڕی هه‌موو کوردانتان کردبێت و ئه‌شبه‌تاڵ له دوای ئاشبه‌تاڵتان تۆمار کردبێت و په‌لکێشی هه‌موو داگیرکه‌رانتان کردبێت و بوبنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه و فیتنه و ئاژاوه‌تان خستبێته نێو هه‌موو ماڵێکی کورده‌وه و هۆکاری سه‌رکوتکردن و هانابردنه لای داگیرکه‌رانی هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانی (سورچی و لۆلانی و زێباری و برادۆستی و هه‌رکی و گه‌ڵاڵی و شیروانی ڕێکانی و باڵه‌کایه‌تی و مزوری و...هتد) بووبن و سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کتان زه‌وت کردبێت و هه‌زاران تاوانی دژهکوردیتان تۆمار کردبێت ، ئیتر چۆن خه‌ڵک ناڵێن که‌ی له کۆڵمان ده‌بیته‌وه ؟
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- (ئه‌ساسی ئێمه جه‌ماوه‌ری خۆمانه) .
له‌و باوه‌ڕه‌دام نه‌ک هه‌ر ئه‌ساسی ئێوه جه‌ماوه‌ر نییه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ران له باوه‌شتان نه‌گرن ئه‌وا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌خرێنه ناو زبڵدانی مێژوو و بۆ هه‌تا هه‌تایه میلله‌ت خۆی ڕزگار ده‌کات له ده‌ستتان .
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین گوته‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت :- (هیچ فایلدارێک له نێو ئێمه‌دا نه‌بووه) .
خودا هه‌ڵناگرێت ئه‌گه‌ر 31ی ئابیشتان ئه‌نجام نه‌دایه ئه‌وا سه‌رۆک جاش و مسته‌شاره‌کان باشترین سه‌لمێنه‌ری ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م گوته‌یه ده‌بوون . خۆ ئه‌گه‌ر بێت و جاش و مستهشارهکانتان لێبکه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌وا ته‌نها یه‌ک نه‌فه‌رتان پێوه نامێنێت . بریا مه‌سعود بارزانی باسی له فایلدار نه‌کردایه چونکه دڵنیام که بۆ هه‌تا هه‌تایه له ژماردنی فایلداره‌کان نابێته‌وه ، به‌ڵکو بریا باسی له که‌سه بێ فایله‌کانی ناو پارته‌که‌ی بکردایه تاوه‌کو بمانزانیایه چه‌ند بێ فایل ده‌دۆزێته‌وه !
بۆ بینینی به‌شێک له گوته‌کانی مه‌سعود بارزانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=47adc81e
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





