ئایا که‌رکووکه کێشه‌که؟ به‌شی یه‌که‌م.
07/05/2009, 12:00 (GMT+1)

کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌لێکی خاکداگیرکراومان بچووککردووه‌ته‌وه و کردوومانه‌ته یه‌ک خاڵ و یه‌ک بابه‌ت واتا بابه‌تی نه‌وت و نه‌وته‌که‌ش واتا شاری که‌رکووک! ده‌ڵێین په‌نجا ساڵه ڕێککه‌وتنمان به‌دینه‌هێناوه له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌کانی به‌غدا له‌به‌ر که‌رکووک! هه‌روه‌ها ده‌بێژین ده‌یه‌ها هه‌زار قوربانیمان داوه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
له 74 به‌غدا قایل نه‌بوو که که‌رکووک به‌شێ بێ له ناوچه‌ی حوکمی زاتی دوای ئه‌وه‌ی بڕیار وابوو که به‌پێی سه‌رژمێریی 57 ناوچه‌کان دیاریکرێن. ئه‌مه فه‌رامۆشکرا. لێره‌دا ده‌بێ پرسیار بکه‌ین: ئایا دابینکردنی ناوچه و سنووری کوردستان په‌یوه‌ندیی چییه به سه‌رژمێری؟ ئایا سنووری ده‌وڵه‌تان و ناوچه جیاجیاکانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌م شێوه‌یه ڕاکێشراون یان ئه‌مه تایبه‌ته به کورد؟ دواجا ئایا ڕاستییه مێژووییه‌کان چی‌یان به‌سه‌رهات؟ گه‌ل هه‌یه نه‌زانێ سنووری نیشتمانه‌که‌ی کامه‌یه؟ ئه‌ی ولایه‌تی مووسل چی به‌سه‌رهات؟ بۆچی سنووری نێشتمانهکهمان ده‌که‌ینه چێوه‌ی گومان و لێکۆڵینه‌وه و گفتوگۆ؟ بۆچی ناتوانین ڕاسته‌وخۆ به دوژمن بڵێین ئه‌مه سنوورمانه و یه‌که‌م مه‌رجمانه بۆ یه‌که‌م دانیشتنمان له‌گه‌ڵتان! دواجا سنوورکێشان شتێکه، هه‌بوونی نه‌وت یان زێڕ یان ئاسن شتێکی تره؛ ده‌شێ پیاو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و سامانه سروشتییانه بکات به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر خودی خاکه‌که! بۆچی قایل ده‌بین به گه‌مه‌ی سیاسی و گاڵته‌پێکردن له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه؟ بۆچی ده‌رفه‌تی دهدینێ بۆ ئه‌وه‌ی کات به‌کاربێنێ وه‌ک کارتێکی براوه تاکوو کارله‌کار بترازێ و ئه‌وسا خۆمان تووڕه بکه‌ین و یاخی ببین و به‌روه چیا بکشێینه‌وه؟! بۆچی هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان کار دووپات و سێپات و چوارپاتهکهینهوه؟ 40 ساڵه ئه‌مه پیشه‌مانه و ناشمانه‌وێ بگۆڕێین!
سه‌ره‌تا زانیاری؛ دواجا تێگه‌یشتن
ئایا ئه‌گه‌ر زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ و ڕێكوپێکی به‌ده‌سته‌وه نه‌بێ ده‌رباره‌ی بابه‌تێک یان کێشه‌یه‌ک، ئایا پیاو ئه‌وکاته ده‌توانێ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو و ڕاست به‌ئه‌نجام بێنێ؟ زۆرجار ئاسانکاری ده‌شێ به‌کار بهێنرێ بۆ تێگیشتن له بابه‌تێکی قورس و ئاڵۆز و دژوار؛ بۆ نموونه ئه‌م بنه‌مایه به‌کار ده‌هێنرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵاتێک به گشتی یان بۆ شیتهڵسازی ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌کان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خۆر و مانگ و زه‌ویدا. به‌ڵام ئه‌م ئاسانکارییه په‌یوه‌سته به بابه‌تی تایبه‌ت نه‌ک به هه‌موو شتێک، نه‌ک بۆ دابینکردنی سنووری خاکێک که خودی بابه‌ته‌که‌مانه. دهها ئه‌م هاوردنوبردنه بۆ چی و بۆ کێ و بۆ کام به‌رژه‌وه‌ندی؟ بۆ ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌بووایه ئه‌وا ئه‌مڕۆ کوردستان ده‌وڵه‌ت بوو؟ ئه‌م بۆچوونه زانستییه یان کاردانه‌وه‌ی تێنه‌گیشتنه و به‌کارهێنانی سۆز و هه‌ستی سه‌ره‌تاییی تاکی کورده؟ کێشه‌ی کوردستان که‌رکووک نییه و هه‌رگیزیش که‌رکووک نه‌بووه. کێشه‌ی کوردستان کێشه‌ی سنووره؛ کێشه‌ی دانپێنانه له‌لایه‌ن خودی خۆمانه‌وه وه‌ک پێگه‌یه‌کی ده‌سپێکردن و بڕیاردانێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه، پاشان له‌لایه‌ن داگیرکه‌ره‌وه و دواجاش له‌لایه‌ن هێزهگرنگهکانی جیهانه‌وه. دانپێنان که کوردستان خاکێکی مێژوییی گه‌لی کورده له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌ی تر که له کۆنه‌وه تێی ژیاون وه‌کوو تورکمان و ئاشوورییه‌کان و ئه‌وانی تر. تا سنوور دانه‌نرێ، هه‌موو شتێکی تر به‌های ناگاته بستێک له خاکی نیشتمان! من له‌و بڕوایه‌دام که لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سه‌ڵاتی کوردیشه‌وه، هه‌موو کۆکن که ئه‌و سنووره هه‌تاکوو ده‌کرێ دابین نه‌کرێ. سنووردانان هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ مافی نهتهوییی گه‌لی کوردستان. به‌ردی بناغههی ئازادی و سه‌رخۆبوون و ناسنامه‌ی نهتوهیییه بۆ کورد و کوردستان. هه‌موو هێز و ته‌قه‌لای داگیرکه‌ران و دوژمنان- به دوژمنی ناوخۆشه‌وه- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه؛ واتا دژایه‌تیکردن و دروستکردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌مه‌ڕ دانان و په‌سه‌ندکردنی سنووری نیشتمانی کورد. 15 ساڵ زیاتره کوردگه‌لی ده‌سه‌ڵاتدار به هه‌موو شێویه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت و بۆچوون و هه‌ڵوێستیان ته‌رخانکردووه بۆ له‌قه‌ڵه‌مدانی گه‌لی کورد به عیراقی. کوردستانیش گوایا به‌شێکه له عیراق. باشه ئه‌گه‌ر کوردی باشوور عیراقی بن؛ ئه‌ی کوردی ئێران ئه‌وسا ئێرانین و کوردی تورکیا تورکیایین و کوردی سوریاش سورین! به هه‌مان شێوه ده‌توانین بڵێین کوردی میسر میسرین وکوردی فه‌ره‌نسا فهرهنسایین و کوردی ئوسترالیاش ئوسترالین! ئه‌ی گه‌لی کوردستان بۆ کوێ ڕۆیشت؟ ده‌ی کوانێ گه‌لی کوردستان؟ ئه‌ی کێ گه‌لی کوردستانه و کام کورد خه‌ڵکی کوردستانه؟ ئه‌گه‌ر تۆ عیراقیت و یه‌کێتیی خاکه‌که‌ی ده‌پارێزی و بۆ ئه‌مه‌ش سوێندت خواردووه؛ ده‌ی دهها که‌رکووکی چی و کوردستانی چی! ئه‌وه‌ی یه‌کیتیی خاکی عیراق بپارێزێ و شانازیشی پێوه بکات و بڕوا بۆ به‌غدا کاری سیاسه‌ت بکا، ئه‌وسا به‌ڕاستی شه‌رمه باسی کوردستان بکات. ئه‌وسا ده‌بێ خه‌باته‌که‌ی له پێناو نهچوونهسهری که‌رکووک بێ بۆ نێو خاکی کوردستان یان خاکی هه‌رێم یان له‌لایه‌ن که‌مه‌وه نابێ خه‌باتی بۆ بکات. ئه‌گه‌ر من خۆم به عیراقی دانا؛ ئه‌وجا کوردستانی چی و کوردستانم بۆ چی! ده‌ڕۆم له که‌ربه‌لا ده‌ژیم؛ ده‌ڕۆم له ڕه‌مادی کارده‌که‌م؛ ده‌ڕۆم له به‌سرا سه‌ربازی ده‌که‌م! من ئه‌گه‌ر خۆم به کوردستانی بژمێرم؛ مه‌حاڵه بتوانیم هاوکات عیراقی بم؛ یاخود بێژم من عیراقیم! که‌س ناتوانێ دوو نیشتمانی هه‌بێت! مه‌گه‌ر مرۆیه‌کی درۆزن و ڕواڵه‌تباز (مونافیق) بێت! له دۆخێکی ئاوهاشا، ناوبراو نه عیراقییه، نه کوردستانی؛ به‌ڵکوو بوونه‌وه‌رێکی بێ ئاکار و بێ هه‌ڵوێسته و خۆپه‌رست وخیانهتکاره! کێشه‌ی کورد ئه‌مه‌یه نه‌ک که‌رکووک!
ده‌ڵێت من فیدراڵی ده‌خوازم، جوداخواز نیم- هه‌ر وه‌کوو بڵێی جوداخوازی و جیابوونه‌وه کفر و حه‌رام بێ! له کاتێکدا جودابوونه‌وه خودی ئازادی ڕاسته‌قینه‌یه- که‌چی کاتێ که ڕێکخسته‌ی (سستێم واتا نیزام) فیدراڵی داده‌مه‌زرێنێ ده‌بینی ئه‌و کاره مۆرکی هه‌موو شتێکی پێوه دیاره مه‌گه‌ر ڕێکخسته‌ی فیدراڵی! کوانێ هه‌رێمه‌کانی عیراقی فیدراڵ؛ کوا سنووره‌کانیان؛ کوانێ ئه‌نجوومه‌نی واتا په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌کان؟ خۆ هه‌ر به وشه‌ی بۆش نابێ. دواجا فیدراڵی ده‌بێ له نێوان عیراق و کوردستان بێ نه‌ک له نێو خودی عیراق. گه‌ل ده‌ڵێ سه‌رخۆبوون؛ (سه‌رکرده) ده‌بێژێ نه‌خێر فیدراڵی! باشه کوانێ فیدراڵی؛ ده‌ڵێ دوایی! ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه تاکوو که‌نگێ؟ کاتێ گه‌ل له سه‌نگه‌رێ و (سه‌رکرده) له سه‌نگه‌رێ- سه‌نگه‌ری داگیرکه‌ر و لایه‌نی ڕه‌گه‌زپه‌رست و لایه‌نی دوژمن- ئه‌وسا کێشه گه‌وره‌کان ده‌ره‌که‌ون دهها که‌رکووک بۆ کێشه‌یه؟
به‌شی دووم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2f4ea40a
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





