بارزانی له‌ئاش دره‌نگی پێ بووه و له‌ڕێگا په‌له ده‌کات
20/06/2012, 12:00 (GMT+1)

بۆدجه له‌هه‌موو دونیادا ده‌بێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵ بخه‌مڵێنرێت وله‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا بێته به‌رله‌مان وده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت که‌چی له‌م هه‌رێمه جه‌نگه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا بۆدجه هه‌موو ساڵێك به 4 مانگ و به پێنج مانگ و ئه‌وه‌تا ئه‌مساڵ بۆ شه‌ش مانگیش درێژه‌ی کێشا هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه. پێم سه‌یره جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆن باس له‌گه‌نده‌ڵی له بۆدجهدا ده‌که‌ن ئاخر خۆ گاڵته کردنه به ئیراده‌و مافه‌کانی ئه‌م میلله‌ته چه‌واشه کراوه تۆ باسی که‌لێنه‌کان و گه‌نده‌ڵی بۆدجه‌ی بۆ بکه‌یت چونکه ئه‌و بۆدجهیه که بۆ کوردستان هاتووه که زیاتر له 12 ملیار دۆلاره به‌و هه‌موو ته‌خشان وپهخشانهیشهوه ناتوانن 6 ملیاری جێگه بکه‌نه‌وه ئه‌ی 6 ملیاره‌که‌ی تری بۆ کوێ ده‌چێت. سویدژمارهی دانیشتوانه‌که‌ی دوو به‌رامبه‌ری دانیشتوانی هه‌رێم6ی کوردستانه به‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری و شارستانی و پێشکه‌وتنه‌وه که‌هه‌یه‌تی بۆدجه‌که‌ی له 15 ملیار تێ ناپه‌ڕێت. کێشه‌ی دواکه‌وتنی بۆدجه ڕوون و ئاشکرایه ئه‌ودوو حیزبه مافیایه ده‌بێت به هێواشی بۆی دابنیشن له‌ڕێگه‌ی مه‌کته‌ب سیاسیهکنیانهوه وه‌زیره‌کانی دارای و پلاندانان و جێگره‌کانیان بانگ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌و که‌لێن و که‌له‌به‌ر بدۆزنه‌وه تا پاره‌ی تیا جێ بکه‌نه‌وه ئه‌گینا ناتوانن ته‌نها جێگه‌ی 4 ملیار دۆلار بۆ ساڵێك بکه‌نه‌وه.
ئه‌م پیلان و پلانه‌ش پێویستی به کاتێکی دورو درێژ هه‌یه تا ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ی تێدا بکه‌ن بۆیه بۆدجه ئه‌و هه‌موو وه‌خته دورو درێژه ده‌بات. ئه‌گینا بۆدجه زۆر جار تهخمینیه ده‌توانرێت به ملیارێك زیاتر یان که‌متر بخه‌مڵێنرێت دواتر ئه‌گه‌ر وا ده‌رنه‌چوو خۆ قیامه‌ت هه‌ڵناسێت ده‌توانرێت به شه‌فافانه و ڕاستگۆیانه ڕاستیه‌که‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر ڕوون بکرێته‌وه یاخود ده‌رامه‌تی دزراوی کوردستان له نه‌وت و باجی ده‌رامه‌ت و گومرگ هێنده زۆره ده‌توانرێت کێشه‌ی دارایی یۆنانیشی پێ چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌وه‌ی که سه‌یر بوو به‌لامه‌وه و ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی بارزانی بوو له‌سایته‌کاندا بڵاو کرابووه له‌سه‌ر بۆدجه. ئاخر جه‌نابی سه‌رۆك جێگه‌ی مه‌خسه‌ره نیه ئه‌وه شه‌ش مانگی ڕه‌به‌قه بۆدجهتان دوا خستووه‌و نقه‌ت لێوه نایه‌ت که‌چی ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ر باسی گه‌نده‌ڵیه‌کانی بۆدجهکهتان ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌یت. ئاخر به کێ ده‌ڵێیت با په‌له بکه‌ن مه‌گه‌ر هه‌رخۆتان بۆدجهتان دوانه‌خستووه که‌چی ئێستا ده‌تانه‌وێت چاوی لێ بنوقێنرێت و به‌ڕێ بکرێت.جه‌نابی سه‌رۆك ئێوه لهئاشێ درهبگتان پێ بووه که‌چی له‌ڕێگا په‌له ده‌که‌ن.
هیوادارم ته‌مه‌نت درێژ بێت تا وه‌کوو سه‌رۆکی میسر له زینداندا جه‌ماوه‌ر به هه‌واڵی مان و مردنت سه‌رقاڵ بێت نه‌وه‌ك به مه‌سه‌له تێ په‌ڕاندنی بۆ دجه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





