سیاسەت بە نرخی ڕۆژ
14/04/2013, 12:00 (GMT+1)

یان مەسەلەیەکی زۆر گرنگ تر کە بۆتە کلتوری سیاسی و بۆتە ترادیسیۆنێک کە ههردوو پارتی سیاسی لە هەوڵی ئەوەدان ڕێککەوتنێکی ستراتیجی مۆر بکەن بەڵام پێش ڕێککەوتن بیر لە پاشەکشە دەکەنەوە ، بەر لەوەی ڕێککەوتنەکان خاڵبەندی بکرێت هەریەکە لای خۆی حسابی پاشەکشەی خۆی کردووە ، بەڵام ئەم ترادیسیۆنە لەناو سیاسیەکانی ئەوروپادا پابەندبوون و ئیلتیزامی ئەخلاقی و سیاسی خۆیان دەپارێزن . هەمیشە بەدوای بەهێز کردنی ئەو خاڵانەن کە لەسەری ڕێککەوتون ، بەخاتری لەدەست نەدانی پایە کۆمەڵایەتی و جەماوەریەکەیان ناچار دەبن کە خۆیان پەیوەست بکەن بە ناوەرۆکی ڕێککەوتننامەکەوە، ئەگەر کێشەیەکیش هاتە پێش ئەوا ستراتیج ناکەنە قوربانی تاکتیک، وردبینی و پاراستنی بەرژەوندیە جەماوەری و حیزبیەکانیان لا مەبەستە نەک بەرژەوەندی دەوڵەتانی ناوچەکە بەڵام بە داخەوە لە کوردستان دا سەرجەم کێشە سیاسیەکان ڕەنگ دانەوەی کێشەو ململانێی وڵاتانی دراوسێ بووە لەناو کوردستان دا بە پراکتیک کراوە . نەک کێشەی حیزبە سیاسیەکان بۆ خۆیان ، ئەم سوونەتە سیاسیە لای ئێمە پێچەوانەی هاوکێشەکەیە، هیچ کاتێک دهسهڵاتدار و سیاسەتمەدارانی کورد زۆر کەم نەبووە کە ئیلتیزامی ئەخلاقی یان پەیوەست بوونێکی جیدی بەو بڕیارەوە کە لەسەری ڕێککەوتون پەیوەست بووبێت و وەفاداری خۆی بەرانبەری نیشان دابێت ، لە کوردستان هەمیشە تانە و تەشەری سیاسی ویردی سەر زمانی سیاسیەکانمان بووە ، ئەمە کارێکی وایکردوە کە ئەم ترادیسیۆنە ڕۆچێتە ناو چین و توێژەکانی کۆمەڵ و لە ناو کۆمەڵگادا ڕیشەیەکی زۆر سلبی دابکوتێت. بە واتایەکی تر لە کوردستان سیاسەت بە نرخی ڕۆژ دەکرێت، واتە ئەمڕۆ زروفی ناوچەیی ئەمە دەخوازێت دەبێت خێرا خۆی و ماهیەتی سیاسی خۆی و بەرنامە کاری خۆی لەبیربچێتەوە ودەست و برد بەدوای ئەنجام دانی پرۆژە نوێیەکەوە بێت بە بێ دیراسەکردنی کە ئایا ئەم بارە هی کۆڵی ئەوە یان ئایا دەرنجامەکەی چی دەبێت ، بێ گوێدانە پاشە ڕۆژو بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە ئەو حیزبە تەنها مڵکی خۆی نیە و لە پشتیەوە ڕیزی ملیۆنی ئینسان تەماشای ڕەفتاری سیاسیان دەکەن . واتا ئەحزابی سیاسی لە کوردستان هیچ کاتێک مەرجەعەکەی خەڵک نەبووە ، قیبلەی پرسیان جەماوەر نەبووە، بەڵکو دەوڵەتانی دراوسێ بووە. پەنا بردن بۆ پشتیوانی کردن لە ئەنجامدانی کارێک د ا هەمیشە دەوڵەتانی دراوسێ کێشەی سیاسی حیزبە کوردیەکانیان چارهسهر کردووه، چونکه هیچ کاتێک کێشەی خۆیان نەبووە ، بەڵکو بە پراکتیک کردنی سیاسەتی دەولەتانی دراوسێ بووە لەناو ساحەی سیاسی کوردستان، بەو پێیە کێشەی نێوان دوو حیزب یان شەڕی نێوان حیزبە سیاسیەکان شەڕی دەوڵەتانی دراوسێ بووە ، شەڕی نێوان دوو ئامانجی جیاواز بووە، هەر لایەک هەوڵی داوە هەیمەنەی فڵان دەوڵەتی ناوچە لە کوردستان لاواز بکات و هەیمەنەی خۆی باڵا دەست بکات ، نموونەی ئاشکرامان تورکیا و ئێران کە کوردستانیان کردوەتە دوو کیشوەری جیاواز، هیچ هاوپەیمانیەتێک لە سایەی ئەم دو و هەیمەنە جیاوازەد ا پیرۆزی نامێنێت . واتە پەیمان نامەکانیش دەبێت پارێزەری بەرژەوەندی دەوڵەتانی دراوسێی تیا بێت ئەگینا ئەو هاوپەیمانیەتیە بەر لە دایک بوون دەمرێت . خۆ لەسەر قاچ گرتنی دەسەڵاتی کوردی هەمیشە لە قازانج و بەرژەوەندی دەوڵەتانی درواسێدا بووە ، هەتا ئەحزابی کوردی نەبێتە خاوەنی بڕیارێکی سەربەخۆ ، یان نەبێتە خاوەنی هەیمەنەی سیاسی خۆی ئەوا ناتوانێت چوار چێوەیەکی سیاسی ئابووری بۆ خۆی داڕێژێت ، هەر بۆیە زیاتر لە 22 ساڵە تا ئێستا خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانیدان ئاخۆ کەی دەسەڵاتداران دەتوانن سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەیەنن و جارێکی تر پشت بە نەزەر و پێشنیاری دەوڵەتانی ناوچەکە نەبەستن . گرەوی سەرکەوتن و نزیک بووونەوە و دیموکراسیەت گەڕانەوەیە بۆ ڕای جەماوەر ، نەک بۆ نەزەر و پرس و ڕای ئەو دیو مەرزەکان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





