کاتی هه‌لبژاردنی سکرتێریکی نوێ بۆ یه‌کێتی هاتووه.
14/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بێ گومان هه سه‌ره‌تایه‌ک کۆتایی هه‌یه ، من که ئه‌م باباهت ده‌نووسم مامه‌م خۆش ده‌ویت به‌ڵام کوردستانم له مامه خۆشتر ده‌ویت ، بۆیه حه‌زده‌که‌م مامه دیموکراسیانه رفتار بکات، چونکی مامه سکرتیری یه‌کێتیه، کادره‌کانی مامه خه‌لکی عه‌شائر هو نه‌خوێنده‌وار نین، ئاسانیش نیه چه‌واشه‌یان بکریت، بیرم دیت که چه‌ند خه‌فتم خوارد و رقم له خۆم بوو کاتیک که مام جه‌لال به سیناریویهکی منالانه خۆی سه‌پاند به سه‌ر ویستی ئه‌ندامان کۆنگره و دورتریش چه‌ند که‌سیکی تر بهمهرکهزیت سه‌پاند، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌رای ئه‌ندامانی کۆنگره بدات.
ئه‌مرۆ و دوای پیر بوونی مامه ، و دوای مهشغولبوونی له به‌غدا بۆ خزمتکردنی ده‌ولوتی عراقی داگیر که‌ر، و دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چیت، و دوای ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی به‌قسه‌ی مام جه‌لال ناکه‌ن، حه‌قه مامه زه‌مینه بۆ ههلبژاردنیکی خیرا بروخسێنیت ، و پلینومیکی به‌په‌له ببه‌ستن و سکرتێریکی تازه بۆ یه‌کێتی ههلبأیرن، ته‌نانه‌ت که یه‌کێتی کادیری زیره‌ک و دڵسوزی گه‌ل و نیشتمانی وه‌کو کاک نه‌وشیروان و کاک کوسره‌ت و..هتد هه‌یه چونکی گۆرانکاریه‌کانی تازه‌ی سیاسی پیویستی به یه‌کێتیه‌کی به‌هێز هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانی له کوردستان و هه‌م له عیراقیش رۆلی جارانی بگیریت.
وازهێنانی مامه له بله‌ی سکرتیری گشتی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان و ، به‌ستنی پلینۆمیکی به‌په‌له و هه‌لبژاردنی سکرتێرکی نۆی بۆ یه‌کێتی ته‌نها رێگایه‌که بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی یه‌کیتیه ، و پاراستنی ئه‌زموونی ئه‌مرۆی کوردستان
* کادیرکی مه‌لبه‌ندی موسل و سه‌رپه‌رشتیاری www.mousl.net
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





