مردن یهکجارهو ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان بده‌ن
14/05/2009, 12:00 (GMT+1)

با زۆر دوور نه‌که‌ومه‌وه ته‌نیا باسی سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌که‌م به‌ڵکو باسی میلله‌تی کورد بکه‌م میلله‌تێک که ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی به‌عس بۆیه‌وه به‌و هه‌موو دڕه‌نده‌ییه‌وه، میلله‌تێک که ناسراوه به قاره‌مانێتی.میلله‌تێک هه‌میشه له خه‌باتکردندا بووه به ئێستاشه‌وه له پێناوی ئازادی‌دا،ئه‌گه‌ر جاران شه‌ڕتان کردبێت به‌شه‌ڕ وویستبێتتان ئازادی بهێننه دی ئێستا له ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ده‌توانن دووباره خۆتان ئازاد بکه‌نه‌وه ،به‌ڵام به‌مه‌رجێک ترس له له‌شی خۆتان ده‌ربکه‌ن ئێوه میلله‌تێکی ترسنۆک نین.مردن یه‌کجاره هه‌تا ده‌توانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن بڵێن ئازادیمان ده‌وێت داوای مافه‌کانی خۆتان بکه‌ن. ده‌نگ به‌وه بده‌ن که ده‌توانێت گۆڕانکاریتان بۆ بکات.سوێند ده‌خۆم به چیا به‌رزه‌کانی کوردستان، سوێند ده‌خۆم به‌و سروشته جوانه‌ی کوردستان که ئێستا بێ ڕه‌نگ و بۆ بووه، سوێند ده‌خۆم به‌چاوی ئه‌و مناڵه جوانانه‌ی که له‌سه‌ر جاده‌کان شت ده‌فرۆشن چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن که‌سێک بێت له‌سه‌ر جاده ڕزگاریان بکات،سوێند ده‌خۆم به‌سه‌ری ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نانه‌ی کاتێک که پاڵ ده‌نێن به عهرهبانهکانهوه ده‌ڵێیت ئێستا نا ئێستا رۆحیان ده‌رده‌چیت.ئه‌گه‌ر هاتوو کاک نه‌وشیروان ده‌نگێکی باشت به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نه‌بیت چۆن ئێستا داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌م ده‌نگت بده‌نێ،ئه‌و کاته‌ش یه‌که‌م که‌س ده‌بم داوا له میلله‌ت ده‌که‌م که ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز بکه‌نه‌وه پێشیان ده‌که‌وم هه‌تا تۆش به‌ده‌ردی پارتی و یه‌کێتی به‌رن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





