گه‌لۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری دژایه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی؟
16/09/2009, 12:00 (GMT+1)

کاتێک که باسی خه‌باتی چه‌کداری دێته گۆڕێ به‌ر له هه‌ر شت پێویسته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه ئایا کێ ده‌سپێشخه‌ر بوو له به‌رپابوونی جه‌نگ له نێوان کورد و کۆماری ئیسلامی دا؟ ئایا کورد به ویست و ئاره‌زووی خۆی جه‌نگی وه‌ک ڕێبژارێک بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی هه‌ڵبژارد، یا ئه‌وه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ئێران واته خودی خومه‌ینی بوو که "جه‌نگی پیرۆز" واته جیهادی له دژی کورد ڕاگه‌یاند؟ ئه‌و بڕیار و فه‌توایه‌ی خومه‌ینی نه ته‌نیا پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه په‌سه‌ندکراوه جیهانییه‌کان و به‌نده‌کانی جاڕی گه‌ردوونی بوو، ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئه‌و ئیسلامه‌یش[I] بوو که به وته‌ی خۆی باوه‌ڕی پێی بوو؛ و ستوونه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر ڕۆنابوو.
ئه‌و فه‌توایه‌ی که خومه‌ینی له دژی کورد ده‌ریکرد و خوێنی گه‌وره و بچووک و ژن و پیاوی کورد و کاولکردنی کوردستانی پێ حه‌ڵاڵ کرد، هه‌تا ئێستایش هه‌ر له جێی خۆیه‌تی و که‌مترین گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. واته ئه‌وه لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن که یه‌کلایه‌نه شه‌ڕیان ڕاگرتووه و پێشی کوشتاریان گرتووه نه‌ک کۆماری ئیسلامی. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش دڵخوازانه نه‌بووه به‌ڵکوو هۆکاره سیاسییه هه‌رێمیه‌کان و لاوازیی لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ڕووداو و پێشهاته‌کان، له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی هه‌نووکه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی کردوون. به ده‌ربڕینێکی تر، گوشاری پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو ده‌مڕاستی باشووری کوردستان که له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌رفه‌تێکیان ده‌سکه‌وت بۆ پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌رێمیی سنووردار له ناوچه‌که‌دا کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر نه‌ک ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو باکووری کوردستانیش هه‌بوو وه‌ک دیتمان پارتی کرێکارانی کوردستانیش چۆن کێشرایه نێو ئاڵۆزییه‌کانه‌وه و سه‌دان که‌س له نێوان پارتی و پ.ک.ک له‌لایه‌ک و پ.ک.ک و ده‌سه‌ڵاتی باشوور له‌لایه‌کی دیکه‌وه بوونه قوربانی.........................
.............................................................
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه بکه
www.khandarash.net
Abdulwahid Khandarash
Hamilton, New Zealand
Phone: 006478496986
Fax: 001 509 753 1958
Mobile Phone: 0064211195022
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





