کوردستانپۆست ... کابوسەکەی سەر سنگی مەلا بەختیار
19/10/2013, 12:00 (GMT+1)

مەلا بەختیار بە پێچەوانەی (ستۆکمان)ی پاڵەوانی شانۆگەریەکەی ئەبسن هەمیشە خۆی بە بەهێزترین پیاوی حیزبەکەی زانیوە بەسوود وەرگرتن لە درز و بۆشایی گرفت و قەیرانەکانی یەکێتی.
وەک فێڵبازێکی سیاسیی وەک تاکە پاڵەوانێکی خۆ بەهێززان سیمنیار و کۆڕو کۆبوونەوە نەبووە ئەو دەمی لێ نەدابێت.
باس باسی مۆدێرنە بوایە ئەو دەبووە مونەزیری مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنە.
بابەت لەسەر ئیسلامی سیاسیی بوایە ئەو دەبووە ئەنتی ئیسلامی.
کۆڕ کۆڕی مێژووی کۆمۆنیستەکان بوایە هەموو ڕستەکانی کتێبی مانفێستی حیزبی کۆمەنیستی بێ فاریزە و نوقتە باس دەکرد.
باس باسی مافی ژن بوایە لە سیستەمی دیموکراسیدا ئەو دەبووە ئاڵاهەڵگری هەڵگرتنی ژنان و بەزۆر سەندنی ژن لە پیاوەکەی.
باس باسی ژنکوشتن بوایە خۆی لە قەرەی تەلار و ئاسۆی برای خەبات مێشوولە نەدەدا، تاکە سەنگەرێک، کە مەلا بەختیار بەو هەموو لۆجیستیکەوە شکستی هێنا لە هەمبەریدا تەنها کوردستانپۆست بوو.
کۆتایی هەموو مرۆڤێک مردنە بەس ئەوەی گرنگە جەستەکەت بمرێت و بڕزێت، نەک مێژووت، نەک ڕۆحی بەرەنگاربونەوەت.
زۆر لەوانەی خۆیان بە پێشمەرگەی قارەمان و بە جەربەزە دەزانی لە کوردستانپۆست بابەتی مێژووی شاخیان بە بەڵگەوە بڵاوکردەوە.
* لەسەر مەلا بەختیاریان نووسی، دوایش چوونە لای و پاکانەیان بۆی کرد.
* لەسەر مام جەلالیان نووسی، گەڕانەوە بوونەوە بە جەلالی.
* لەسەر سەعدی پیرەیان نووسی، کە ڕۆیشتنەوە لە لای دەعوەت بوون.
* لەسەر مستەفا چاوڕەشیان نووسی، کە چوونەوە داوای لێبووردنیان لێی کرد.
پاش دۆڕاندنەکەی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکاندا برادەرێکم چووبوو بۆ لای جەمیل هەورامی و هۆکاری دۆڕاندنەکەی بۆ باس کردبوو، زۆر بە ڕاشکاوانە ووتبووی: من نەمتوانیوە لابدەم لە فەرمانەکانی مەلا بەختیار و ئەو پێی ووتووم مووچەی ئەوانە ببڕم بەناوی خۆیانەوە لە کوردستانپۆست دەنووسن.
ئەوەی لە ئایندەدا بەتەنها دەمێنێتەوە مەلا بەختیارە، کە وەک تاکە کەسێکی بێهێزی بێمۆراڵ هەر خۆیەتی و بەس وەک چۆن ساڵی ١٩٨٦ لە زیندانەکەی یاخسەمەردا تەنها بوو، گرنگ ئەوەیە کابووسەکە، نەک تەنها بەشەو، بەڵکو بە ڕۆژیش لەسەر سنگی مەلابەختیار کە بمێنێت، لە کوردستانپۆستدا بەردەوام دەبێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





