گۆران بۆ بێده‌نگه له‌ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌سعود بارزانیدا؟
25/02/2010, 12:00 (GMT+1)

با له باسه‌که دور نه‌که‌وینه‌وه ، گۆڕان له‌ئاستی پارتیدا و بارزانیدا فره نه‌رمی نیشان ده‌دات ،بۆچی ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه ده‌بێ خه‌ڵکی نیشتمانه‌که‌م بهجدێوه وه‌ری بگرن . مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانێکی لیستی گۆڕان ده‌کات و ده‌ڵی ئه‌وه ئه‌و دیو سنوری سوری به‌زاندوه . بۆی نی یه له‌کوردستاندا بێت ،که‌چی گۆران به‌چاک و خراپ وه‌ڵام ناداته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ماستاو کردنه‌وه بۆ مه‌سعود کێشه‌که هێمن بکاته‌وه .
لیستی گۆران دوای هه‌ڵبژاردنی 25 .7 نه‌ک هه‌ر حورمه‌تیان نه‌بوو بۆ ڕای خه‌ڵک . به‌ڵکو ئه‌و هه‌موو پێشێل کاری و تهزویرهیان به وه‌رگرتنی 25 کورسی په‌رله‌مان گۆڕێوه . ئیشتاش که مێدیای پارتی و یه‌کێتی ڕۆژانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵک و گۆڕان ،وه ووتاره قه‌شمه‌رو دیکتاتۆرێکهی مه‌سعود گۆڕانی به شێوه‌یه‌ک گۆڕی که بۆ نی ووره‌به‌ردان و مساوه‌مه‌ی لێ دێت .
ئه‌وه‌تانێ ڕێبین هه‌ردی و شێخ له‌تیف و هوشیار عه‌بدوڵا ،نهبهچاک و نه‌به خراپ باسیان له‌و ووتاره ئاگراوییه‌ی مه‌سعودیان نه‌کرد ،به‌ڵک و مه‌سعود یان وه‌ک په‌پوله هه‌ژمار کرد ، دیاره کاتێک مه‌سعود ده‌ڵی من ده‌زانم کێ پاره‌یان ده‌داتێ ،مه‌سعود ڕاست ده‌کات ،ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بزانین داخۆ مه‌سعود باس له گۆران و کۆمپانیایی ووشه ده‌کات ؟ یان به به‌وره‌کانی کوردستانپۆست ده‌ڵی که له‌ووڵاتان پاره وه‌رده‌گرن . بۆ ووتاره‌کانیان که ده‌ینووسن .له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودو جه‌لال.
گۆڕان تاک وئیستا به‌هیچ زمانێ باسی پارتی نه‌کردوه ،نه‌به‌زمانی گوڵ نه به‌زمانی دڕک ، چونکه ئه‌وان له‌بازنه‌ی گۆڕاندا په‌راوێز خراون .
سه‌یر له‌وه‌دایه کاتێکیش پارتی و ده‌زگاکانیان ،هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گۆڕان . گۆران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی ناکاته خاوه‌نی ئه‌و هێرشه و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت ،بۆچی؟ ئێمه‌ش له‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وێڵێن . بڵێ ی گۆران ئتفاقیهی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی مۆر نه‌کردبێت ؟ نایزانین ،دوای هه‌ڵبژادن و ته‌زویر کردنێکی تر ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه .
ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێ ،له‌ڕه‌خنه ناترسێ (مه‌سعود بارزانی)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





