نامەیەك بۆعوسمان حاجی مەحمود و مەلا سەعید و زۆربەی بە ناو ڕیفۆرمخوازەكانت بناسە لە كفری
26/07/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەموو گەندەڵەی سەروەوە كە باسم كردن زۆربەی زۆریان بەهۆی عوسمانی حاجی مەحمودەوە بوونە بەرپرس و خاوەن پارەی دزراوی خەڵكی كوردستان، بە پێوێستم زانی ئەم نامە بۆ عوسمانی حاجی مەحمود بنوسم كە چیتر ئەو جۆرە خەڵكانە لە خۆ نەگرێت و بێت بیانكاتە ڕیفۆرم خواز بەسەر خەڵكەوە، من لای خۆمەوە وە زۆربەی زۆری ئەو برادەرانەی لە نوسینگەی گۆڕان لە كفری یەكەم كەس بوین كارمان دەكرد، قەبووڵ ناكەین هیچكام لەو گەندەڵانە بێن و بڵێن ئێمە لە ژێرەوە لە گەڵ گۆڕاندا بووینە، هەرچ كەسێك لەو چاو شۆڕانەی بەردەم پارە و پولی دزراوی گەل بێن بڵێن ئێمە گۆڕن خواز بووینە، ئەوە من یەكەم كەس دەبم ڕسوایان دەكەم، لە عوسمانی حاجی مەحمود لە نەوشێروانیشی قەبوڵ ناكەم هەم دیس كۆمەڵێك دزو جەردەمان لێبكەنە گۆڕان خواز، چونكە ئەو بەرپرسانە وەفایان بۆ عوسمانی حاجی مەحمود نەبوو لە بەرامبەر ئەو هەموو ئیمتیازات و پارانەی پیان دراوە لە نەهەقە، ئیتر چۆن وەفایان بۆ خاك و نیشتمان دەبێت، سبەی ئەمانە وڵاتیش بە پارە هەرزان فرۆش دەكەن، لەبەر ئەوە وەك سواڵكەریان لێ هاتووە پێیان تەرك ناكرێت لە گەڵ ڕێزم بۆ سواڵكەرەكان، ئەم نامەیە لە پێش هەڵبژاردنەكانەوە لە مێشكمدا دەخولێتەوە، بەڵام لە بەر بوغرای لقی 66 پارتی و پارتیەكان بە باشم زانی دوای هەڵبژاردنەكان بینوسم و بڵاوی بكەمەوە، لەم نامەیەدا بە عوسمانی حاجی مەحمود دەڵێم، ئەگەر تۆش بە خۆتا نەچیتەوە بتەوێت كەسانی هەلپەرست و گەندەڵ هەمدیس لە دەوری خۆت كۆبكەیتەوە، ئەوە دڵنیابە من یەكەم كەس دەبم دەتخەمە بەر ڕەحمەتی نووسینی ڕەخنەی توندەوە، هەر لێرەشەوە پێت ڕادەگەینم كە تەواویی ئەوانەی باسیانم كرد بە دڵ و گیان شەو ڕۆژیان خستبووە سەر یەك بۆ لیستی كلك زەردەكان، بۆیە ئەوانە دوو ڕوون گۆڕانخواز و ڕیفۆرم خواز نین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





