ئایا گۆران دەتوانێت لە هەولێر دەنگ بهینێت؟
02/04/2014, 12:00 (GMT+1)

هه‌ر هێزه‌ك بیه‌وێ شه‌ری پارتی له‌م شاره بكات ده‌بێت:
یەکەم:
كار بۆ ژیاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی هه‌ولێریه‌كان بكات، نه‌وه‌ك گالته و سوكایه‌تی پێ بكرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌١٧ شوبات، ڕوبه‌روی سوكایه‌تیه‌كی زۆریان كرده‌وه لهكاپێكدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تیان پێده‌كرد خۆیان بوێری ئەوەیان نه‌بوو بەسەردانیش بینە هەولێر .
دووەم:
هه‌ر هێزه‌ك بیه‌وێ له‌هه‌ولێر جەماوەرێکی بەرفراوان پەیدا بکات، ده‌بێت دۆسیه‌ی ٣١ی ئاب بجولێنێ چونكه ئه‌م دۆسیه‌یه گه‌وره‌ترین ئازاری ههولێریهكانه.
سێیەم:
ئەوەی بیه‌وێ شه‌ری پارتی له‌م شاره‌دا بكات ده‌بێت كاركردن له‌سه‌ر سیمبول و كه‌سایه‌تیه ناوداره جوانه‌كانی پیره هه‌ولێر ، كه به‌داخه‌وه تائیستاش هیج مینبه‌رێ نه‌هاتوه ئه‌و دۆسیانه له‌پارتی گه‌وره بكات لەکاتێکدا پارتی كۆمه‌ڵێک ره‌مزی سه‌پاندۆته سه‌ر خهلكەکەی کە هیچیان هه‌ولێری نین، ئه‌مه‌ش مافێیكی ره‌وای هه‌مو شارێیكه ره‌مزه‌كانی گرنگی پێ بدرێ ، خۆشبهختیهكهی له‌وه‌دایه پارتی له‌گه‌ل ره‌مزه‌كانی هه‌ولێر ناكۆكه و کەمترین دەنگی جوانی لەمیژویدا پێ دروست بوە ، به‌نمونه عه‌بدولخالق مه‌عروف ، سه‌رده‌شت عوسمان ، قاره‌مانه‌كانی پارتیزانی شار ، هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كانی.
چوارەم:
هه‌ولێر شارێیكی میژوییه وه‌هه‌ندێ گهرهكیشی كه‌لتوریه به‌لام پارتی ئه‌و شاره‌ی بە به‌رزكردنه‌وه‌ی باله‌خانه‌ی به‌رز ویران کردوە سیمای ره‌سه‌نی تێكداوه.
پێنجەم:
هه‌ولێر بۆتە دوبه‌شی هاوشێوەی تورکیا (ئاسیا و ئه‌ورپا) واتا كۆمه‌لێ گه‌ره‌كی له‌لوتكه‌ی خۆشی‌دا ده‌ژین لایه‌كی به‌رفراوانیش لە ژیانێیكی تردا ده‌ژین
شەشەم:
ده‌یان گه‌نجی هه‌ولێر هیشتا له‌زیندانه‌كانی پارتیه ، به‌شێكیان ١٠ سال زیاتره نه‌دراوه‌ته دادگا ، به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێ نه‌هاتوه ئه‌م دۆسیانه بكاته رۆژه‌ڤی كاركردنی خۆی
حەوتەم:
ره‌مز یان سیمبول بۆهه‌ر شارێ له‌جولاندنی خه‌لكه‌كه‌ی گرنگه ، گۆران ئه‌م خاله له‌سه‌ری نه‌وه‌ستاوه ، كادیری جه‌ماوه‌ری له‌م شاره دروست بكات یان كۆمه‌لێ ره‌مزی جوانی جه‌ماوه‌ری چونكه هه‌رگروپ وکەسایەتیەی تادهبێته په‌رله‌مانتار دێته ناو خه‌لك، ئیتر دوای پەرلەمانتار بونیان به‌قودره‌تی قادر خۆیان له‌ناو خه‌لك ون ده‌كه‌ن ، راستی ئه‌مه‌ش سه‌یری دووگروپهكهی پێشوی په‌رله‌مانیان بكه‌ن چه‌ندیان له‌ناو كار‌و چه‌ماوه‌ری دەبینرێن!؟
سەرباری هەموو ئەوانەش لەئیرهابی پارتی و هەلرشتنی پلە وپایە و گەشەی هەلپەرستی لەناو کۆمەلگا و ئازارە گەورەکەی هەلبژاردن (ساختەکاری) هیشتا پارتی بەشێکی کەمی دەنگدەری هەیە لەچاو دژیان رەخنەگرانی
له‌م جه‌ند ساله‌ی گۆران دروست بوه كاری له‌سه‌ر ئه‌مانه نه‌كردوه ، ته‌نیا كارێیك كردبێتی له‌روی راگه‌یاندنه‌وه هاریكاری جولانی كه‌یسه‌كان بوه ، وهماوهیهكیشه هه‌ندێ كادیریان دینه ناو كار‌و چالاكیهكان ، به‌لام خودی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یە نه‌ی توانیوه سه‌روه‌ریه‌كی گەورە بۆ ئه‌م شاره تۆمار بكات ، جگه له‌وه‌ی بوێریهكیان داوه‌ته خه‌لك و ركابه‌ری پارتی تاراده‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌لام له‌كارو چالاكیش ئه‌ندامه‌كانی یه‌كجار سست و دوره په‌رێزن وه‌ك پارتی ویهكێتیەکان لهبارهگاكان قسه ده‌كه‌ن و نایه‌نه ناو خه‌لك و جه‌ماوه‌ره‌وه.
من ده‌زانم ئه‌م جاره گۆران ده‌نگی زیاتر له‌پیره هه‌ولێر ده‌هێنێ با پارتی هه‌ر ساخته‌ش بكات چونكه خه‌لك ترسی شكاوه و هاوکیشەکان گۆراوە و هه‌ست ده‌كات پشت و په‌نایه‌كی هه‌یه، گه‌ر دوباره روبه‌ری زولم و سته‌می هاوشيوه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی لێبکرێتەوە . به‌لام ئهگهربهرنامهی كۆنترۆلی هه‌ولێر یان زۆرترین ده‌نگی ئه‌م شاره‌یان هه‌بوایه ده‌بوایه له‌م چه‌ند ساله به‌به‌رنامه پرۆژه و كاری گه‌وره‌یان بۆ بكردایه نەوەک تەنیا لەکاتی بانگەشەکان، لەسەر هەولير بوەستن؟ به‌لام لهئهمرۆكهوهش هه‌ر گرنگه ده‌ست به‌گرنگیدان به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م شاره بكه‌ن به‌تایبه‌تی كهههلمهتی هه‌لبژاردنه ئه‌گه‌رنا خه‌لك هه‌موی ده‌زانی پارتی و یه‌كێتین چین وچ ئازارێكی ئه‌م شاره و خەلکی وکردستان دەدەن ، به‌لام قولبونهوه بۆناو ئازاره خه‌فه‌كراوه‌كان گرنگه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





