كاك نەوشیروان هەموو شتێك لە ساڵحى تۆن
19/03/2009, 12:00 (GMT+1)

1 / كاك نەوشیروان بە ئیستقالە كردنى لە (ى ن ك) زۆرێك لە هاودەنگى تاكى كووردى وەدەست هێناو توانى جارێكى دیكە بەجۆرێك لە جۆرەكان متمانەى هاووڵاتى بەدەست بێنێتەوە بەتایبەت ئەوانەى لەبەرپرسەكانى یەكێتى پەست بووبوون
2 / ئەو ڕەخنانەى كاك نەوشیروان و گردەكەى ووشە ئەیگرن هەمووى لەبەرژەوەندى خەڵكە و رسواكردنى دەسەڵاتە
3 / بەسووربوونى لەسەر هەڵوێستى خۆى توانى چۆك بە زۆر كەس دابدات و مەجبوورى خۆیانى بكاتەوە تەنانەت واى لێهاتووە یەكێتى داواى سوڵحى عەشایەرى لێدەكات
4 / ئەم پیاوە بەتەنها توانى تەرازووى هێز لە كووردستاندا تێك بداو هاوكێشە سیاسیەكان بگۆڕێت
5 / توانى خەونى پۆزەتیفى كۆمەڵیك مەسئوولى دزوو گەندەڵ بگۆڕێت بۆ نەگەتیف و ئەژنۆیان بشكێنێت
6 / دەزگایەكى ئیعلامیى خاوەن متمانەى جەماوەرى لێ چاوەڕوان دەكرێ بەشێوەكى سەربەخۆى ئاڕاستە كراوو
بۆیە لێرەدا ئەوەى جێى ئاماژە بۆ كردنە ئەوەیە بەهەموو شێوازێك كاك نەوشیروان قازانجێتى بەجۆرێك ئەگەر كووردستان نەباتەوە سەد دەر سەد یەكێتى نیشتمانى كووردستان بەدڵنییاییەوە ئەباتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





