ڕێبەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان دەتوانن خەڵک بخەڵەتێنن؟!
29/06/2010, 12:00 (GMT+1)

من بۆخۆم بەیانی زوو لەخەو هەڵسام بۆ ئەوەی بزانم چی ڕوو دەدات، لە یوتوب دا بەردەوام دەگەڕام و زۆر فیلمم چاوپێکەوتن کە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە نێردرابوون و لە فیلمەکانیش دا دیار بوو کە بەڕاستی بانگەوازی یەکگرتوانەی حیزبەکان کاری خۆی کردووە. بە ڕێژیمیان سەلماند کە کورد دژی ئەم ڕێژیمەیەو خۆشی لە چارەی داگیرکەران نایەت.
ئەمڕۆو دوای ماوەیەکی زۆر لە یوتوب دا دەگەڕام کە چاوم بە فیلمێک کەوت و سەرنجی ڕاکێشام، کە جاوم لێکرد دیتم ئارمی پارتی ئازادی کوردستانی لەسەرەو نوسیویە کە لە لایەن ڕێکخستنەکانی پاک ەوە نێردراوە! زانیم کە من پێشتر ئەو فیلمەم دیتووە بۆیە هەر لە یوتوب دا بۆی گەڕام و ئەسڵی فیلمەکەم دیتەوە کە بەبێ ئارمی پاک و داخۆ دەبێ کام دڵسۆزی گەلەکەمان گرتبی و خستبییە سەر یوتوب، کەچی پاراتی ئازادی ئارمێکی خۆیانی ختووەتە سەرو بە ناوی ڕێکخستەنەکانی خۆی بڵاوی کردووەتەوە!
پێم وایە ڕێبەرایەتی پاک دەتوانن خۆیان و کەسەکانی دەوروبەریان بخەڵەتێنن و خۆڵ بکەنە جاویانەوە، بەڵام ناتوان گەلەکەمان بخەڵەتێنن و دڵنیایان دەکەمەوە کە گەلەکەمان زۆر لەوە جەربەزەترن کە ئەوان فکری لێدەکەنەوە.
بەو هیوایە داوای لێبوردن لە ساحێبی فیلمەکەو گەلی کورد بکەن و فیلمەکەش کە بەناوی خۆیان و ئارمی خۆیان خستووەتە سەر لەسەر سایت و یوتوب لابەرن با نەبن بە گاڵتەجاڕی دەمی ئەموئەو.
فیلمە ئەسڵیەکە کە لە کوردستانەوە خراوەتە سەر یوتوب
هەر هەمان فیلم کە لە لایەن پاک دەسکاری کرداوەو ئارمی خۆیانیان تێکەڵ کردووە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





