به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌یخۆن
05/03/2009, 12:00 (GMT+1)

مێژووی ڕاپه‌ڕین چوار بێت یان پێنج گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه.. به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین لانی که‌م ده‌هه‌زار قوربانی شه‌ڕی ناوخۆی لێکه‌وته‌وه، دوای هه‌ژده‌ساڵیش نه‌وه‌یه‌ک له تاریکی و تینوێتیدا چاویان کرده‌وه، که تا ئیستاش کاره‌با و ئاو نییه.
جاش ده‌ڵێ من کردم
یه‌کیه‌تی ده‌ڵی من کردم
پارتی ده‌ڵی من کردم
حسک ده‌ڵێ من کردم
شیوعی ده‌ڵێ من کردم
ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن من کردم
ڕه‌وتی کۆمنیست ده‌ڵێ من کردم
جه‌ماوه‌ریش ده‌ڵێ هه‌رکه‌سه شتێکی کرد ده‌ستی خۆش بێ ،به‌ڵام ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر بوو.
له‌خوارووی عێراق نه به‌ره‌ی کوردستانی هه‌بوو، نه جاش که‌چێ ڕاپه‌ڕین پێشتر‌و شۆڕشگێرانه به‌ڕێوه چوو
هیچ نه‌بێ ده‌یان به‌عسی و تاوانباریان به‌سزای خۆیان گه‌یاند، که‌چی له کوردستانه‌که‌ی خۆماندا، له سایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه و حیزبانه‌وه له‌چاو تروکانێکا جاش بوو به باش، باشه‌کانیش کهنارگیرخران و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش دهیبینیی ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌می ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانیی و تاڵه‌بانیی و پیاوه‌کانیان ده‌یخۆن.
تکایه کلیکی ئه‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی پێشووم له سه‌ر ئه‌نفال:
http://www.kurdistanpost.info/news/403.html
http://www.kurdistanpost.info/news/462.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





