فاروقی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خۆی (به‌شی یه‌که‌م)
07/01/2009, 12:00 (GMT+1)

ژینی کورتم دی پڕاو پڕ بوو له شانازیی و شه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
که‌چی ئێستا کاک فاروق بووه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست له کۆردستانپۆست به‌رزده‌کاته‌وه و ده‌ستی لێده‌وه‌شێنێت، گڵۆپی سوور بۆ کامیۆنه‌کانی کوردستانپۆست هه‌ڵده‌کات، تا بیانوه‌ستێنێت و نه‌گه‌نه هه‌وار، فاروق بێئاگایه له باری ئه‌و کامیۆنانه ، نازانێت یان خۆی هه‌ڵه ده‌کات ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی نێو ئه‌و کامیۆنانه جگه‌ره‌ی قاچاغ و ویسکیان بار نه‌کردووه بۆ ئه‌و دیوی سنوور!
ئه‌و کامیۆنانه پڕن له میهر و خۆشه‌ویستی و سۆزی پێنووسه بوێره‌کانی کوردستانپۆست، ئه‌و پێنووسانه‌ی، که دژه گه‌نده‌ڵ و دژه ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازن، ته‌نها و ته‌نها وڵاتێکیان خۆشده‌وێت، که که‌سانی تر ده‌یفرۆشن و وا ههراجیدهکهن. ئه‌و پێنووسانه خه‌می که‌ڵه‌که‌وه بووی هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک و زاخۆ و دێرک و دیاربه‌کر و مه‌هاباد و بست به بستی کوردستانیان داوه به کۆڵیاندا، ئه‌وانه ڕابه‌رانی قوتابخانه‌یه‌کن وانه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵیی و دزیی و خۆفرۆشی و ئاشکراکردن و په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ڕاستییه‌کانی تێدا ده‌وترێته‌وه. ئیتر بۆ خۆت نابان ده‌که‌یت ڕێزدار فاروق؟
تۆ ئێستا هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆت ناشتووه و ناته‌وێت جارێکی تر بچێته‌وه سه‌ری ئه‌و باس و خواسانهی که ده‌تگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و ساتانه، ته‌نانه‌ت ناوێریت ناوی فازیلی مه‌لا مه‌حموودی ئامۆزاشت بهێنیت تا براده‌ران لێت زویر نه‌بن، که ده‌بووایه هه‌ر هیچ نه‌بێت هۆڵێک یان خوێندنگهیهکت به‌ناوه‌وه دروست بکردایه، به‌ڵام وا مه‌زانه هه‌موو کاره‌کان وا به سانایی به‌رده‌وامییان ده‌بێت، ڕقی ئه‌مجاره‌ی وڵاتپارێزان ڕقێکی پیرۆزه، لافاوێکی بێئامانه، نه‌ک بورجه‌کانی ساناتێل و کۆڕه‌ک و ئاسیاسێل ده‌بات له گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵکو کۆشک و ته‌لاره‌کانی پیرمام و قهلاچوالانیش ئه‌ڕمێنێ.
تا به‌شی دووهه‌م پشوویه‌ک.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





