ویکیلیکس وه‌ڵامێکی توندی مه‌سعود بارزانی ده‌داته‌وه..
10/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌کرێت ئه‌و زۆر ته‌ئکیدکردنه‌وه‌ی مه‌سعود، بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌کی بگه‌ڕێنینه‌وه : یه‌که‌میان : له ناخه‌وه باش ده‌زانێت که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کتومت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بنعه‌لی و موباره‌که .دووه‌میان : که ئه‌گه‌ر له ناخه‌وه ئه‌وه هه‌سته‌ی هه‌بێت له ئایندهی خۆی ده‌ترسێ که ره‌نگه به‌بیری دابێت زۆر خراپتر له هاوتاکانیان له میسر و تونس ده‌سه‌لاتیان پی له‌ده‌ست ده‌رده‌هێنرێت . ئه‌م ترسه نێگه‌تیڤه‌ی مه‌سعود حاڵه‌تێکی سایکلۆژی ناجێگیری پێبه‌خشیوه بۆیه هه‌میشه له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌دا ژیان ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مان ، که بریتییه له ناساندنی سیسته‌می حوکمڕانی له ناوچه‌که له میانی به‌ڵگه‌نامه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی ویکیلیکس ، ده‌کرێت به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین:
پاش دیراسه‌کردنی سه‌دان دۆکۆمێنتی بهردهستکهوتوو ویکیلێکس و سوود وه‌رگرتن له دیراسه‌یه‌کی قووڵی محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یکه‌ل ، ده‌رده‌که‌وێت له ناوچه‌که‌دا به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا سیسته‌م گه‌لێک به‌ڕێوه ده‌چێت که تاراده‌یه‌کی زۆر به‌یه‌ک ده‌چن و ، رووهتهکانی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و سیسته‌مانه ئه‌وه‌نده لێک جیاواز نین ، به‌لکو ده‌کرێت بووترێت سیسته‌می کۆپیکراون.
له میانی ئه‌و سه‌ده‌ها به‌ڵگه‌نامانه که بۆ خۆشمان شهنوکهومان کردووه ولێکۆڵینه‌وه‌ی وردمان بۆ کردووه ، تییدا گه‌یشتووینه‌ته ده‌رهاویشته‌یه‌ک به گشتی سیماتی ئه‌و سیسته‌مه لێکچووانهمان پێده‌دا.
ده‌کرێ له خواره‌وه به کورتی ئه‌و ده‌رهاویشتانه له چه‌ند خاڵێک ده‌ستنیشان بکه‌ین که له تێکڕایان پێناسه‌ی ئه‌و سیستهمانهمان ده‌ستده‌که‌وێت ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ خاڵه‌کانی ئه‌و کۆنکلژنه:
1- هه‌موو یا زۆربه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ، سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یین.
2-هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیسته‌مانه ، سیسته‌می جیگرتنه‌وه‌ی کوڕ بۆ باوکه.
3-هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیسته‌مانه، ده‌سه‌ڵاتێکن که هاوپهیمانیتیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی پاره هه‌یه ، به‌مانا ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشین ، تێکه‌ل بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سه‌ڵاتی بازار ، به‌مانایه‌کی فره‌وانتر ده‌سه‌لاتی مافیایین.
4- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، تاک و بنه‌ماڵه‌کانیان له ژیانێکی هایللایفی شاهانه‌ی که‌موێنه‌دا ده‌ژیین.
5- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه،ده‌سه‌ڵاتێکی پۆلیسیان هه‌یه به ئاگر و ئاسن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوار خۆیان یا ده‌نگی ناره‌زایی ده‌که‌ن ، تیرۆرکردن و زیندانی نهێنی و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌کارده‌به‌ن.
6- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، راگه‌یاندنی سێبه‌ریان دهبیتو ، ده‌یانه‌وێت به هۆیانه‌وه هامشێک له ئازادییه‌کان دابین بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رووی قیزه‌وه‌نیان جوان نیشان بده‌ن.
7- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، بیرۆکه‌ی ئاواکردنی دامه‌زراوه ره‌وا و شه‌رعییه‌کان تێیاندا بوونی نییه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بوونی دامه‌زراوه‌ی کارتۆنییه و هیچی دیکه. هه‌ڵبژاردنی ساخته ،کڕینی ده‌نگ و تۆقاندن ئه‌و دامهزراهه کارتۆنیانه به‌رهه‌م ده‌هێنیت.
8- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، ئاسایشی که‌سه‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌یان هه‌یه ، نه‌ک ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، به جۆرێک ئه‌و ده‌سه‌لاتداره ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی له ئاسایشی خۆی ده‌بینێته‌وه ، هه‌رکاتێ هه‌ست به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات ، وای لێکده‌داته‌وه که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ولات له مه‌ترسیدایه.
9- هه‌موو یا زۆربه‌ی زۆری ئه‌م سیسته‌مانه، ستراکجهر و کرۆکی دهوڵهتتیایاندا بوونی نییه به‌ڵکو حکومه‌تێک هه‌یه ئیشی رۆژانه‌ی هاولاتیان به‌ڕێ ده‌کات ، هیچ به‌رنامه و ستراتیژی نییه جگه له پاراستنی سیسته‌م.
ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بریتین له‌و ده‌رهاویشتانه که ئێمه پاش خویندنه‌وه‌ی سه‌دان له دۆکۆمێنتی بڵاوبۆوه‌ی ویکلیکس پیێگهیشتووین. ئه‌م خالانه له نیو دوتوێ و نێوان دێره‌کانی ئه‌و نامه نهێنییانه‌ن که بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن دیپلۆمات و کۆنسڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئه‌م ناوچه‌یه ده‌نێردران.
زۆر باسوخواسی پێکه‌نیناویی و ئازارهێنی بۆ مرۆ تێدایه ، که تێکڕا باس له‌و ده‌سه‌لاته ده‌که‌ن که ئیدی مرۆڤ له به‌رامبه‌ریدا شه‌رم دایده‌گرێت.
ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه بریتییه له پێناسه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه ، ئه‌گه‌ر ئیستا شاره‌زا و رووناکبیرانی ناوچه‌که داوایان لی بکرێت ، پێناسه‌یه‌کی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌مان بۆ بکات ، پیموانییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و خاڵانه بچێته ده‌ره‌وه.
هه‌موو یا زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی که له ناوچه‌که‌دان هاوشیوهن له ناوه‌ڕۆک و شهکڵدا ، ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی که‌میش هه‌بێت دیاره هی ئه‌وه‌یه دهسهڵاتداریک له یه‌کێکی دیکه ئیبداعی زیاتره له خۆپێناسکردن.
جا ئه‌گه‌ر بیینه‌وه سه‌ر گۆته‌کانی مه‌سعود بارزانی و ره‌تکردنه‌وه‌ی لیکچوونهکان له نێوان ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هه‌ن ، ده‌بێ ئێمه ته‌نها ئه‌وه بلیین: که ئه‌و که‌سه له ترسی چاره‌نووسی ره‌شی نایه‌وێت دان به‌راستییه‌کان بهێنیت.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سیک بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆیانه پێناسه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی کوردستان بکات ، پێموانییه بتوانێت له‌و چوارچێوه‌یه بچێته ده‌ره‌وه ، ره‌نگه هه‌ندێ جیاوازی هه‌بێت له نێوان بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتی بنعه‌لی و موباره‌ک له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی لای ئێمه له‌وه‌دا که جوگرافیای ده‌سه‌لاتیان زۆر بچووکتره له‌وه‌ی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی هه‌رێمیش به‌راورد بکرێت ده‌بینرێت زۆر که‌متره، ئه‌مه له کاتیکدا که داهاته‌که‌ی ئێره له چاو ئه‌وان دیاره زۆر زیاتره.
مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت پیمان بڵێت: ده‌سه‌لاتیان گرتۆته ده‌ست به هه‌ڵبژاردن ،بۆیه ده‌بێ چۆن ده‌یانه‌وی ئاوا خه‌ڵکی ئه‌تک بکه‌ن ، نایه‌وێت ئه‌و راستییه بڵێت: که هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌راپای ته‌زویر بووه ،ئه‌م پرۆسه ته‌زویره دیموکراسیه‌ت ناسه‌لمێنێ ، به‌ڵکو هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یه که موباره‌ک و ئه‌وانی دیکه ئه‌نجامیانده‌دا ...ده‌ڵیت به ده‌بابه نه‌هاتووین تا ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست ، له کاتێکدا مێژووی نزیکی خۆی له 31ی ئابدا لێمان ده‌شاریته‌وه.
له کۆتاییدا ویکلیکس بووه هانده‌ری ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییانه‌ی ناوچه‌که ،ناساندنی ماهییه‌تی ئه‌و سیسته‌مه دهسهلاتدارییانه به خه‌ڵکی ، هۆسیارییهکی بێوینه‌ی له نێو خه‌ڵکی دورستکرد ، که ئیدی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه قه‌بول ناکڕێت.. مه‌سعود بارزانی به سه‌ده‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و پارت و لایه‌نه کارتۆنیانه نا‌توانیت پێش له ناره‌زایه‌تی خه‌لکی بگرێت ، له ئاگریکی بجووکی ناوچه‌یه‌کی په‌رواێزخراو ئاگرێکی گه‌وره له بونیاتی ئه‌و سیسته‌مه به‌رده‌بێت. ئه‌مه تهمهنیات نییه یا هیوای که‌سیک یا ته‌نانه‌ت "گۆران"یش نییه ، هی هه‌مووانه که که‌ڕامه‌تیان رۆژانه به‌رچاوی دنیا له‌لایه‌ن خودی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌تک ده‌کرێت..ئیمرۆ که‌س ناتوانێ بێ که‌رامه‌ت بژییت ،ئه‌وه‌ی وا تێده‌گات ده‌توانی ، ته‌نها ئه‌وانه‌ن که چاره‌نووسی ره‌شیان به چاره‌نووسی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا گرێداوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





