دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی! کۆماریی و دیموکراتیی، یان پادشایی و بەرەبابیی!؟
15/05/2014, 12:00 (GMT+1)


داهێنان لە ناو کورددا بەردەوامە و گەندەڵیی و پیسخۆریش روویەکی جوانی پێدراوە، وای لێهاتووە کەس شەرم لە دزیی و خیانەت و جاشایەتییش ناکاتەوە. ئینجا با بێینە سەر کروکی باسەکەمان، لەوێوە دەست پێدەکەین و دەڵێین:
بنەماڵەی تالەبانی مۆنۆپۆلی میژووی ئەو یەکێتی و کۆمەڵەی رەنجدەرانە بوو، کە پڕ بوو لە تێکۆشان و قوربانیی، هەزاران شەهید و لاوی کورد ماڵئاوییان لە بەهاری تەمەنیی خۆیان کرد، دەیان هەزار گەنجی یەکێتی لە زیندانی سیاسی و رێکخستنی شار و شاخ بۆی تێکۆشان، ئامانجیان دامەزاراندنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووخواز و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام ئەوەی لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەدا پەیڕەو دەکرێ، ناپاکییەکی گەورەیە دەرهەق بەو میژووە، کەچی ئەوەندە یەکیتیەکانی ئیستا بێ شەرمن، شانازیش بەو میژووە جوانەوە دەکەن، کە زۆرینەی ئەندامەکانی لێی هاتۆونەتە دەرێ و کۆڵیان داوە، یان سەربەخۆیانە کاردەکەن، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان.

میللەت و کەسایەتی زیندووی بەموڕاڵ وەک ئەو ئەوروپیانەن کە سەنگەر لە ڕاسیزم و بیروباوەڕی نامرۆڤانە دەگرن، لەسەر ئیمەی پەناهەندەی ئەو وڵاتانە، لەکاتێکدا سیستەمی وڵاتەکەی خۆمان شێوێنراوە، دەبێت هەڵوێست وەربگریین، وەک ئەوەی ئیستا ناڕەزایەتی دژ بە سەرۆکی سویدییە دیموکراتییخوازەکان (sverigedemokraterna)، وەرگیراوە، چونکە ئامانجیان دژی بیگانە و پەنابەرەکانی سویدە، ئەو ناڕەزایەتییە چەند شاری سویدی گرتۆتەوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بواری سەرۆکی ئەو پارتە نادەن، وەک مافیكی دیموکراسیش قسە و بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پارت و کاندیەکانی خۆی بۆ پەڕلەمانی ئەوروپی بکات، کەچی لای ئیمە بەدەیان هەزار بە ناو ڕۆشنبیر و مامۆستا و پارێزەر پەیدابوون، بەرپرسەکەیان قوباد و پاڤیل و هیرۆیە، یان نیچیرو مەسرور و ئیدریسی کوڕی نیچیرە!
بۆیە داوا لە داڕيژەری تیۆرییەکەی یەکێتی (مەلا بەختیار) دەکەم، لێکدانەوەیەکی سیاسیی بۆ ئەو هاوکێشەیە بکات، کە ئەو دەسەڵاتە کوردییە دەکەوێتە ناو کام پێناسەکردنی دەسەڵاتەوە، من لە سەرەوە کەمێک پێناسەی ئەو جۆرە دەسەڵاتانەم کردووە، چونکە نوکتەیەکیان بۆ گێڕوامەتەوە، گوایە، رۆژێک هەندێک کادیری یەکێتی لە نەوشیروان مستەفا دەپرسن، کە وشەی عەولەمە یانی چی؟ چونکە جار جار لە رادیۆکاندا ناوی دەهێنرێت و باسی دەکرێت؟! ئەویش لە وەڵامدا گوایە وتوویەتی: من سەرم لێی دەرناچێ، بڕۆنە لای مەلا بەختیار، هەرچەندە ئەویش وەکو من لێی نازانێ، بەڵام دوو کاتژمێر قسەتان بۆ دەکات و بۆتان لێک دەداتەوە.
منیش دەڵێم رەنگە مەلا بەختیار بتوانێت و دەرەقەتی ئەم لێکدانەوەیە و پێناسکردنەی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی بێت!.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





