ئەو هەڵوێستەی نابێت لە یاد بكرێت بۆ مامۆستا حوسێن
16/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ساڵی2009,ڕێك ڕۆژی 16-3-2009,كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ ,مامۆستا حسێن كەریم ساڵەح دانیشتووی شاری دەنهاخ لە هۆڵەندا و لە دایك بووی گەڕەكی كانی عاشقانی شاری هەڵەبجە, پێش دەست پێكردنی مەراسیمی هەڵەبجە لە بەردەم باڵاخانەی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە جیهان ئامادە بوو,یەكەم كەس گەیشت و تا دوا گروپیش مایەوە,پاش تەواو بوونی مەراسیمەكە وتی :دەڕۆم نەشتەرگەری شێر پەنجەم هەیە.
بەڵێ ئەو ڕۆژە و پاش چەند كاتژمێرێك لە ئامادە بوونی لە یادی هەڵەبجە مامۆستا حوسێن نەشتەرگەرییەك سەنگینی بۆ كرا و خۆشبەختانە سركەوتوو بوو تیایدا .
مرۆڤێكی ئاوا گەورە,لە چركە ساتەكانی پێش ئەگەری مان و نەماندا, دەیەوێت دوا ژوانی لەگەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی شار و نەتەوەكەی بێت ,هەر ئەو شارە هەزاران كوردی دی تێدایە,بەشێكی تەنانەت باشترین موچەشیان بۆ بڕاوەتەوە لەسەر حیسابی برسیەكانی كوردستان, بەڵام ئامادە نین یەك كاتژمێری خۆیان بۆ ئەو یاد و بۆنانە تەرخان بكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





