هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی هۆڵه‌ندا و کاندیده کورده‌کان تێدا بناسه
02/03/2010, 12:00 (GMT+1)

که دێینه سه‌رباس کردن له‌مێژووی پڕلهکارهسات وتراژیدیای نه‌ته‌وه‌یمان ،گله‌یی له مێژوو ده‌که‌ین و له خۆمان ناپرسین که ناکۆکی وناته‌بایی ویه‌ک نه‌بوونمان ده‌ردی کوشنده‌مان بوون له‌ڕیگای به ده‌ست نه‌هاتنی ئاوات وئامانجه‌کانمان وسهربهخۆبوونمان .
ئه‌وه‌تا له نێو(441) شاره‌وانی هۆڵه‌ندا وچه‌ندین پارتی سیاسی هۆڵه‌ندی که ده‌رگایان واڵایه بۆ ئه‌ندام بوون وکارکردن له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن که له (3/3/2010) به ئه‌نجام ده‌گات (7) کاندیدی کورد هه‌یه له شاره‌وانیه جیاوازه‌کانی شارهکانداوکهههریهکه خۆبه‌خۆ که‌وتونه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ ومسۆگه‌رکردنی ده‌نگێ له نێوئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌دا که بڕیاری زۆر گرنگ ومێژووی تیا ده‌درێ و ده‌توانرێ له‌وڕێگایه‌وه باشترین هه‌لی لهباربۆ کورده‌کانی ئه‌وشارانه مسۆگه‌ر بکرێ بۆ خۆناساندنی کوردوکێشهکهمان له‌ڕێگای هاوکاری کردنی شاره‌وانیه‌کان وپشتگیری کردن بۆ دامهرراندنی کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه ڕۆشنبیری وکلتوریهکان .
که‌ئه‌مه‌ش مافێکی سروشتی هه‌موو تاکێکی ئه‌و ووڵاته‌یه که به‌پێ ی یاسا نیشته‌جێ یه تیداو ده‌توانی ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆی بسه‌لمێنێ .
ده‌با ئێمه‌ی کوردیش له‌نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگا تێکهلاوهی که هه‌یه له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م ووڵاته بچکۆلانه‌یه ،کورد بوونی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیشان بده‌ین و ده‌نگ و ڕه‌نگمان هه‌بێ و به‌یه‌ک بوون ویه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌موو ڵایهکمان و ده‌نگ دان بۆ کاندیده کورده‌کان ،هه‌موومان ڕۆژی 3/3 بکه‌ینه یه‌ک بوونی کورد له‌پێناوی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان .
کاندیده‌کانیش له‌م به‌ڕیزانه پێک هاتوون :
( SP) Goli-Abdurahman 1-
به‌ڕیز گوڵاڵه پشده‌ری ژماره 5 له شاری ئه‌مستردام
( SP) Narmen Salh2-
به‌ڕیز ڕازاو خان ژماره 3 له شاری پورمریند
(Sociaal Liberaal Amersfoort) Bakir Lashkari3 -
به‌ڕیز ئه‌بوبه‌کر له‌شکری له لیستی ژماره 10 له‌شاری ئهمسفۆڕد
( Unievandemocraten) Mirza Dana4
به‌ڕیز دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی ژماره 6 له شاری دانهاخ
( PvdA) Nawzad Sulaiman5
به‌ڕیز نه‌وزاد سوله‌یمان ژماره 6 له شاری زۆتهرمیر
(SP) Shilan tahir Dosky- 6
به‌ڕێز شیلان تاهیر دۆسکی ژماره 6 له شاری ئه‌ڵمیره
(SP) Rashid Goran - 7
به‌ڕیز گۆران ڕه‌شید زماره 18 له شاری زوتهرمیر
* له‌گه‌ڵ داوای لێ بووردنم ئه‌گه‌ر ناوێکم نه‌نووسیبێ ،ئه‌وه‌ی که‌هه‌شه به‌هه‌وڵی خۆم کۆم کردوونه‌ته‌وه له‌گه‌ل سوپاس بۆ ئێوه‌ی ده‌نگ ده‌رو ئه‌وانه‌شی ده‌بنه نوێنه‌ری ناوی کوردستانم له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی هۆله‌ندا.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





