بۆچی دەبێت ئەگەری شكستی پێشمەرگەش لەئارادابێت؟
07/08/2014, 12:00 (GMT+1)

ئەمرۆ پاش رزگاری و پێكهێنانی سوپای نیزامی نیشتمانی، پاش ئەوەی كە هەرێمی كوردستان رزگار بوە، كۆمەڵێك مەرجی پێویست لە ئارادا نین بۆ مانەوەی پێشمەرگە بەو جەهەرەی جارانی:
یەكەم : نەبونی هێزی پێشمەرگەی نیشتمانی خاوەن یەك سەركردایەتی و هەڵگری قەناعەتێكی تەواو كە بۆ میلەت دەجەنگێت نەك بۆ حزب و، تەنها نەبونی و نەداری و دەستكورتی دارایی پاڵی پێوەنەنابێت لە بەپێشمەرگەبونی .
دووەم :سەرجەم مەرجەكانی پێَشمەرگە، كە ئێستا وەك سوپای نیزامی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت تێیدا نیە، لەبەر نەبونی چەكی نوێ و ئاراستەكردنی فكری و هاندان و تەعبیئەی عەقیدی و خزمەتكردن و زامنكردنی ژیانی ماڵ و منداڵی .
سێیەم: بونی گەندەڵی هەمەچشن لە ئیدارە ی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و، هەستكردنیی بە ناعەدالەتی و بونی خەڵكانی بندیوار و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت لە نێو پێشمەرگە و روبەروبونەوەی مامەڵەی جیاواز لە لایەن فەرماندەكانی هێزی پێشمەگەوە، هۆكاری سەرەكی لاوازكردنی باوەربونی پێشمەرگەیە بە پرسە پیرۆزەكەی كورد .
چوارەم :نەبونی راهێنانی باش و سەردەمانە و فێركردنی هەمو جۆرە شەرێك لە لایەن پێشمەرگەوە .
پێنجەم : بونی ململانێی حزبی و ناوچەیی لە ریزەكانی پێشمەگەدا .
شەشەم، بونی جیاوازی لە وەزع و حاڵ و مەعاشی بێشمەرگە و لە زۆر بواری تریشدا لە نێوان یەكەكانی پێشمەرگەدا .
حەوتەم : پلە و پایە بەخشینەوە لەسەر بنەمای حزبایەتی و ناسیاوی و مەحسوبیەت بێ پشت بەستن بە كەفائەت و توانا وشارەزایی و زانیاری عەسكەری .
بۆیە، ئەگەر وەزعی پێشمەرگە بەم شێوەیە بێت دەبێت چاوەرێی شكستیشی لێ بكرێت، بەڵام باوەربونی زۆرینەی خەڵكی سادە و كورە هەژاری كوردستان بە پرسی نەتەوەیی كورد زۆرجار ئەم رەخنانەیان دەخاتە لاوە یان دوایدەخات بۆ رۆژێك كە ئەمن و ئاسایش بەقەرار بێت و كوردستان لە خەتەردا نەبێت . سەرەرای ئەم هەموو كەم و كورتیە، قوربانیدانی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكان جێگەی شانازیە بۆ گەلی كورد . بەڵام سەرەرای سەركەوتن و بەرگری قارەمانانە و خۆبەخت كردن، بەم بارودۆخەی ئێستای، دەبێت چاوەرێی شكستیشی لێ بكرێت لەهەر ئان و ساتێكدا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





