ارحل
04/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌مان، پێنج پێت، بۆته مێرده‌زمه‌یه‌ک، له‌سه‌ر دڵی جه‌لاد و خوێخۆر و جڕوجانه‌وه‌ره نه‌زانه‌کانی، که هه‌رگیز بیریان له برسیه‌کان لانه‌وازان نه‌ده‌کرده‌وه، جه‌لادێکی وه‌ک حوسنی موباره‌ک که ده‌هاته دوان، که‌سێک نهیزانییایه،وای ده‌زانی، که سوکرات قسه ده‌کات،که‌چی ئێستا هه‌واڵه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌ڵین، زۆر نه‌خۆشه و تووشی جه‌لده‌ی دڵهاتوه و نایه‌وێت، چاره‌سه‌ری بکرێت. هه‌روه‌ها کوشکی کۆماریه‌که‌ی بن عه‌لی هێشتا تژیه له ژێڕ و زی و فه‌رده دۆلار، که‌به ملیارده‌ها دۆلار دهجوێندرێت. که‌چی فریای ئاودیوو کردنی نه‌که‌وتن له‌ترسا.
ئه‌گه‌ر بیان زانییایه حسنی موباره‌ک هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی قوماری کردبێت، له‌چاو تروکاندنێکدا ٧٠ملیارد دۆلاری دۆڕاند.
جگه له‌وه‌ش، له پێش و پاشی ئه‌و٥ پیته‌ی ارحل وه ده‌یان هه‌زار نهێنی خۆی مهڵاساداوه، ڕه‌نگه هه‌رگیزاو هه‌گیز نه‌گه‌ین به ئاواتی پێزانی ئه‌و نهێنیانه.
هه‌رچۆن بێت، ارحل جوانترین وبههیزترین ووشه، که‌به ده‌سه‌ڵاته خوێڕێژهکان و خوێنخۆره‌کان ئه‌ڵێ: بڕۆ ملت بشکێنه، بڕۆ گوومبه، بڕۆ له‌گه‌ڵ ئاوی ئامور و توونی بابا بڕۆیت، بڕۆ له ڕیگای بهههشتشدا هاوڕێت نه‌بم، بڕۆ له شه‌ویشدا نه‌یه‌ته خه‌ونم.
یه‌کێک له‌و نهێنیانه، ئه‌وه‌یه که ته‌واوی مه‌دییای عه‌ره‌بی به‌دوای حسنی موباره‌کدا ده‌گه‌ڕین و دڵنیانین که له‌کوێێه، جارێک ئه‌ڵین له سعودیه‌یه و لێر چاره‌سه‌ردایه، یائهڵین له ئه‌مه‌ریکا، یا که‌ندایه، که‌چی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادتی سویدی پێداگریده‌کات، که حسنی موباره‌ک هێشتا له شه‌رم شێخ ماوه‌و حسنی موباره‌ک گوتوویه، من لێره ناڕۆم، به‌ڵکوو ده‌بێت، لێره بمرم. ئافتۆنبلادتی سویدی هه‌ر هه‌مان ئێواره‌ی که حسنی موباره‌ک ڕای‌کرد، وێنه‌ی مابهرهکیان گرتوه، که‌له شه‌رم شێخ دوور نهکهتوۆتهوه.
پرسیار قارچک ئاسا خۆی ده‌سه‌پێنێت، که بۆ مه‌دییای سویدی که‌له هیچ جێگایه‌کی جیهاندا بوونی سیاسی نیه، که‌چی دڵناییه که حسنی موباره ڕاینهکردوه، به‌ڵکو ته‌نها قاهیره‌ی به‌جێهێڵاوه، ئه‌ی مه‌گه‌ر شه‌رم شێخ‌یش هه‌ر میسر نیه؟
یا ئه‌وه‌تا، شه‌رم شێخ ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه!
له‌وه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر، زه‌ین ال بن عابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پێشووی تونس نه‌ی ویستوه که ڕابکات و ووڵات به‌جێبهێڵێت، تا ئه‌و کاته‌ی "له‌یلا ته‌رابلسی" هاوسه‌ری بن عه‌لی، ئارامی لێده‌بڕێت و سووکایه‌تی پێده‌کات و پێی ئه‌ڵێ: سه‌رکه‌وه حوشتر، ته‌مه‌نی خۆم به‌فیڕۆدا له پێناو گه‌مژه‌ی و هه‌ڵه‌ی تۆدا، سه‌رکه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه فه‌ڕه‌نسیه‌که که‌له هێزی هه‌وایی تونسه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، بنعه‌لی به شه‌رمه‌وه گووتوویه: بۆ خاتری خوا وازم لێبهێنه به‌ده‌ردی خۆمه‌وه، له‌یلا. سه‌رچاوه ناوبراو، شێواز و شێوه‌ی قسه‌کانی بن وه‌ک پاڕانه‌وه ناوبرد.
پاشان جه‌نه‌ڕال عه‌لی سریاتی به‌پاڵ بنعه‌لی سه‌رده‌خاته نێوفڕۆکهکه!
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه فهڕنسیهکه له‌زمانی ئه‌فسه‌ره تونسیهکهوه ئه‌ڵێ: بن عه‌لی هه‌ر ده ده‌قه جارێک چۆته نێو کابینه‌ی کاپیتانی فڕۆکهوهو پرسیاری کردوه،که ئایا پاش ئه‌وه فڕۆکه‌که گه‌یشته سعودیه، ئه‌و واتا بن عه‌لی ده‌گڕێننه‌وه بۆ تونس؟!
سه‌یره، به‌ڕاستی هه‌ندێک جار، ڕوداوی ده‌بیستی ڕێک له فلیمی هیندی ده‌چێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که ته‌ننانه‌ت جهنهڕاڵهکانیش نه‌یاتوانیوه، وورته بکه‌ن، له‌ئاست له‌یلا ته‌رابولسی، هاوسه‌ری.
هه‌مان ڕاپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که له‌یلا ته‌رابولسی، هه‌موو کاره بوه، ته‌نانه‌ی هیچ کارێک به‌بێ بڕیاری ئه‌و مه‌یسه‌ر نه‌بوه، بۆیه توانیویه، سه‌رجه‌م خزمه‌کانی خۆی له‌ده‌روی ده‌سه‌ڵات کۆبکاته‌وه‌و، سهرۆایان بکاته سه‌رمایه‌داری گه‌وره گه‌وره‌ی وه‌ک خاوه‌ن کۆپانیای یاسمانی ده‌رییا، ووشکانی، هه‌روه‌ها گهشتگوزارش.
واتاکان، ئه‌وه به‌یان ده‌که‌ن، که ماتۆڕی سه‌ره‌کی که بن عه‌لی بوه، هیچ کاره بوه‌و هیچی به‌ده‌ست نه‌بوه، بن عه‌لی نه خووله چه‌خماخه بوه، نه خوله‌ی چه‌خماخسازیش، به‌ڵکوو بن عه‌لی سه‌ربازێکی شه‌تره‌نج بوه،هێشتا یاریکه‌ری ئه‌و شترهنجه دیار نیه، جگه له فرامسێۆنی زایۆنیزم. چونکه، کاری سه‌ره‌کی سه‌رکرده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، ترۆرو و تۆقاندنی شۆڕشگێڕان، تا دلێ موسادی و ئیسرائیلی، سیای ئه‌مه‌ریکی ڕازی بکه‌ن. تا کورسیه‌کی ئه‌وانیش مسۆگه‌ر بێت.
http://www.dailymotion.com/video
نهێنیه‌کی دیکه معمر قه‌زافیه، که تا ێستاش واده‌زانێت، که ووشه‌ی دیوکراسی ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه، له دوو پیت پێک هاتوه دوما وکراسی، به‌پێ بپچوونی قه‌زانی واتا ڕیبه‌ر و کورسی!
له راستیدا دیموکراسی، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گرێکیه. به واتای فه‌رمان ڕه‌وایی گه‌ل، واتا گه‌ل فه‌رمان ڕه‌وابێت. نه‌ک ئه‌و ده‌سته‌واژه عه‌ره‌بی بێت، وه‌ک معمرقهزافی گازنده‌ی ده‌کات.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که معه‌مه‌ر قه‌زافی ڕۆژێک له ڕۆژان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ته‌واژه‌ی دیموکراسیدا نه‌گه‌ڕاوه و تا ئێستاش قه‌زافی تێنه‌گه‌یشتوه، که دیموکراسی واتای چی!
حه‌مه‌ی مهلاقادرهکهی له‌مه‌ڕ خۆشمان گووتی: چۆن ئێمه دیموکراسی نین، ئه‌ی مه‌گه‌ر حزبه‌که‌مان ناوی پارتی دیموکراسی کوردستان، نیه!
http://en.wikipedia.org/wiki/Democracy
به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه فلیمی تراژیدیا کۆمیک،به‌راستی ئه‌م شته، چۆن ٤٠ ساڵ توانی سه‌رۆک بێت، هه‌رچه‌ن زۆر سه‌یریش نیه، چونکه هیچکام له سه‌رۆکه‌کانی جیهان، قه‌زافی باشتر نین، به‌پێی هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌روپیه‌کان جۆرجبۆشی کوڕ، گه‌مژه‌ترین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ووته‌ی ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م پشتڕاست ده‌کاته‌وه که ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م ئه‌ڵێ: کاتیك ڕاکفیلهر گووتی: که‌سه‌رۆکایه‌تی و پاشایه‌تی کارێکی زۆر ئاسانه، منیش پرسیم، ئه‌ی که‌وا ئاسانه بۆ خۆتان نابن به‌سه‌رۆک؟
ڕاکفیلهر لهوهمدا گووتوویه‌تی: ئێمه خۆمان نابین به‌سه‌رۆک، به‌ڵکوو پیاوه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین به‌سه‌رۆک. ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م سه‌رۆک شالیاری سه‌رده‌می شابوو.
نهێنیه‌کی دیکه، چۆن زیاتر له ٢ مێۆن له گۆڕستانه‌کاندا نووستوون، تا ٣٠ ساڵ بێده‌نگ بوون!
نهێنیه‌کی دیکه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره، بۆ ده‌سه‌ڵاتێک ٣٠ یا ٢٣ بینا بکرێت، به‌رگه‌ی مانگێکی خۆپیشاندانێکی ئارام. نه‌گرێت؟!
ئایا مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه، دیکتاتۆره‌کان ترسنۆکن و خوێندنه‌وه‌یان نیه بۆ ڕوداوه‌کان، ئاخر خۆ هیچ کام له خۆپیشانده‌ران،داره جادوویه‌کی موسای به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو!؟
ته‌نانه‌ت ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی تونس ڕێبه‌ری نه‌بوو!
دواووشهم ئه‌مه‌وێ بڵیم با ڕه‌شبین نه‌بین، هاوار و داد‌و بێدای نووسه‌ران، ڕخنه‌گران، شانۆ کاران، شاعیرانی گه‌ل ڕه‌نجیان به‌فیڕۆ نه‌چوو، هه‌ر هیچ نه‌بێت، له میسر، له تونس.
سه‌رده‌مێک به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتبووم، وه‌ک شه‌هید حه‌مه‌ی ته‌له(پێشمهریهکی کوردستان) شه‌هید باوه‌ڕی وابوو، هه‌رچی ڕۆژنامه‌ی جیهانه به گووله‌یه‌ک کون‌یان ده‌کات. ده‌با بێهیوانه‌بین، ئاوات زۆر نزیکه.
http://www.elaph.com/Web/news/2010/1/527718.html
http://www.palpress.ps/arabic
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





