نێچیر بارزانی قسه‌که‌ری گۆڕانیشه!
02/04/2010, 12:00 (GMT+1)

**********************
که‌سمان نازانین ، نێچیر هه‌نوکه چ کاره‌یه و چ پۆستێکی هه‌یه ؟ وا سه‌ردانی ئێران و توران ده‌کات!
ههڤتهنامهی ڕۆژنامه که زمان حاڵی فراکسۆنی گۆڕانه ، بهتهشهبووس کردن دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێژایه‌دا کردوه ، داخۆ له‌سه‌ر داوای نێچیر بووه،یان داواکاری گرده‌که؟ عه‌یامێکی ده‌وێت تا له‌وه ده‌گه‌یه‌ن .
هاوڕێ و برای هێژامان کاک نه‌ژادی حاجی برایم له‌ژێر ناونیشانی (دواوه‌ی دیمانه‌که‌ی نێچیر بخوێنه‌وه). بابه‌تێکی به‌پێزی نوسیووه ،منیش ده‌خوازم دیوێکی تری ئه‌م دیمانه‌یه بخوێنمه‌وه.
ده‌مه‌وێ بڵێم سبه‌ی هه‌موو کۆمهنتارهکانی بڵاو کردۆته‌وه که‌چی ئه‌و کۆمهنتارهی به‌نده نووسیوێتی ، فه‌رامۆش کرا ،ئه‌مه‌ش جاری یه‌که‌مینیان نییه ، نێچیر به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ
به تفه‌نگی ده‌ستی خۆی، خۆی ده‌کوژێت ،کاتێک ده‌ڵیت (نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران،ڕێگه‌ی به‌خۆی داوه زۆرێک له‌سه‌ر له‌شکری له‌ناو سوپا‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری داناوه . به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان) ئه‌مه چ پێکه‌نیناوییه داخۆ نێچیری هه‌رزه له‌خۆی پرسیوه، که خۆیان واته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پرسیان به‌کێ کردوه وا ئه‌م هه‌موو هێزه‌یان درووست کردووه و پاسه‌وانیان ده‌که‌ن؟ ئه‌ی ده‌پرسێ کوڕه مامه قاره‌مانه‌کانی چه‌ند ه پۆستی سه‌ربازی و جاسوسییان هه‌یه له‌گه‌ڵ برا کانی خۆی مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان و خوا بزانن چه‌ندن، وه‌ک فه‌ره‌جی شیرین یادی به‌خێر ووتی (ئه‌وان ده‌یان مه‌لامسته‌فای حهزریان هه‌یه لهگریسا)!
ئێمه‌ش مافی خۆمانه پرسیار بکه‌ین ، ئه‌ی جه‌نابتان ئایا گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و پرستان کرد؟
کاتێک ئه‌م دیمانه‌یه ده‌خوێنیته‌وه ، واده‌زانی باسی جێگه‌یه‌کی تر ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه و ئه‌مه کوردستان نییه ، چونکه که دێته سه‌ر کاره‌کانی کورد له‌به‌غداد نێچیر ده‌ست ده‌کات به ره‌خنه‌گرتن و گازنده کردن ده‌ڵێ: (کورد که‌مته‌ر خه‌م بووه) منیش ده‌ڵێم ئه‌وه کورد نه‌بووه که که‌م ته‌رخه‌مه دختۆرگیان! ئه‌وه ئه‌و بازرگانه حهشهریانهن که نماندهیهکی ساخته‌چی کوردن له‌وێ هه‌ر له‌هه‌وڵی دزین و خۆ ده‌وڵمه‌ندکردن و خواردنه‌وه و رابواردندان، ئه‌وه ئێوه‌ن تاوان ده‌که‌ن، دختۆری به‌پاره‌ی دزراو ده‌کڕن و نه‌وتی ئه‌م گه‌له ده‌دزن و هه‌راجی ده‌که‌ن! کورد که‌مته‌ر خه‌م نییه ئێوه‌ن، پیاوه کۆیله‌کانی خۆتان ده‌نێرن بۆ به‌غدادی تاوان تا سوکایه‌تی به‌کورد بکه‌ن .
تۆیه‌ک میلله‌ته‌که‌ت به‌ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل ده‌شوبهێنی، بۆت ده‌چێته‌سه‌ر و خه‌ڵک کردار‌و گڤتاری ئێوه‌ی بیر ده‌چێته‌وه!
له‌جێگه‌یه‌کی تردا زۆر به‌ئاگایانه ده‌ڵی من گه‌شبین نیم! به‌س بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رهه‌م ساڵح بدات و بڵێ که من له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا سه‌رۆکی حوکمه‌ت بووم کاره‌کان باشتر ده‌کران . راسته ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسییه‌کانمان، نێچیر له پێش هه‌موویانه‌وه، له بری خزمه‌تکردن و ئاوڕدانه‌وه له کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، که‌چی مه‌یلی بازرگانییان زۆرتره به‌ڵام سیاسه‌ت بۆ بهرژهوهنێکانییان ده‌که‌ن.
ئه‌وه ئێوه‌ن بێهیوایی ده‌چێنن و ده‌ڵێن میلله‌ت نه‌جوڵێن (ئێمه نه‌بین ،گورگ ده‌تان خوات) پاشان به‌گۆڕان ده‌ڵێ ده‌بێ ئێوه‌ش بۆ کاندید کردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی پشتیوانی بکه‌ن ،تاببێته سه‌رۆک کۆمار .
گۆڕان نهبهچاک نه‌به‌خراپ وه‌ڵامی دختۆر نێچیریان نه‌داوه‌ته‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه به‌ر پرسێکی یه‌کێتی بیکردایه ڕیزێک نووسراویان له‌سه‌ر بڵاو ده‌کرده‌وه ، گرنگ لای گۆران لێدانه له یه‌کێتی ، وه‌ک چۆن یه‌کێتی هه‌موو کارێک ده‌کات تا له‌گۆران بدات.
لێره‌دا په‌یامنێره‌که‌ی گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی سه‌یر ده‌کات، کاتێک پرسیارێک ده‌رباره‌ی نانبڕاوه‌کان ده‌کات
- (که‌قسه له‌سه‌ر نان بڕاوه‌کان ده‌که‌م ، هه‌ستێکی مرۆڤانه‌ی غهمبارانهت لادروست ده‌بێت)؟
چ کۆمێدیایه ،ئه‌م پرسیاره پووچه . ئه‌م پرسیاره له‌که‌سێک ده‌کرێ له به‌ر مزگه‌وتی گه‌وره یان شێخوڵادا ده‌ستگێڕ بێت ، نه‌ک له مرۆڤێکی بازرگان و نیشتمانفرۆش.
نێچیر گه‌ر هه‌ستی مرۆڤانه‌ی هه‌بوایه ، به‌بڕیاری ئه‌و بایکۆتی قه‌ندیل نه‌ده‌کراو ژووری عه‌مه‌لیاتی له‌هه‌ولێردا دروست نه‌ده‌کراو ، مژدانه‌ی سێ زیندانی مۆدێرنی نه ده‌یا به‌گوێی خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌ی باشوردا .
نێچیر ڕاستیه‌کی مێژووی سه‌یر باس ده‌کات که باس له خه‌زوری و تاڵه‌بانی ده‌کات ، کاتێک سوپا عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه ئه‌مان تکاده‌که‌ن لوقمه نانی منداڵانی عێراق نه‌بڕن فرمێسک ده‌ڕێژن بۆ ئه‌مه‌ریکێکان، که‌چی به‌لایانه‌وه ئاساییه، که به پلانی تاڵه‌بانی و له‌به‌ر چاوی زه‌قی مه‌سعوده‌وه نانی کورد و خه‌ڵک ده‌بڕن له‌کوردستان ، مه‌سعود لیژنه دروست ده‌کات هه‌موو شمان ئه‌زمونمان هه‌یه له‌ماوه‌ی 19 ساڵی ئێوه‌دا، که لیژنه دروستکردن، یانی هیچ نه‌کردن و ڕابواردن به خه‌ڵکیی، خه‌ڵکی باش ده‌زانن لیژنهدروستکردن چ مانایه‌کی هه‌یه؟ واته خۆ دزینه‌وه له‌و کاره جدیانه‌ی که‌ده‌کرێ بیکه‌ن.
جه‌نابی نێچیر ئه‌زانی تا هه‌نووکه هه‌زاران لیژنه‌ی به‌دوا چونیان کردوه هه‌مووی بڵقی سه‌ر ئاو بووه.
کاتێکیش دێنه سهرههڵبژاردن و ئه‌نجامی پارتی له‌سلێمانی نێچیر پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ من نیوه‌م خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یه ، ئاخر ئه‌مه داڕزانی ڕه‌وشته ، ئاخر تۆ که حاکمی کوردستان بوویت چیت کرد بۆ سلێمانی ؟له‌به‌ر خاتری نیوهکهت ، بیرمان ده‌چێ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا چ سوکایهتییهکتان به‌خه‌ڵکی سلێمانی ده‌کرد له براهیم خه‌لیل؟ که له‌تورکیای فاشی. ئێمه‌ی بێزار له‌شه‌ڕی کوردکوژی ده‌گیراین و دیپۆرت ده‌کراینه‌وه له تورکه‌کان که‌مترتان پێ نه‌ده‌کردین. چیتان پێ ده‌وتین؟ من بۆ خۆم سێ دانه مانگ له‌زیندانا بووم چونکه سه‌رده‌مێک له‌ناو کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا پێشمه‌رگه بووم دوور له‌ئیستا ، به‌زۆر پێتان ده‌وتین سلێمانی هه‌مووی جه‌لالییه ، بیرمان ده‌چێ ئێوه‌ی ترسنۆک چۆن په‌یکه‌ری ئارامتان ڕمان و وێنه‌ی هێژا ئازاد هه‌ورامیتان له‌زاخۆ چۆن سوتاند ، تۆ نیوه‌ت خه‌ڵکی سلێمانییه به‌ڵام هیچ جیاواز نین له جه‌مال ڕینگۆ و ئاسۆی قومری و ده‌یان خائینی تر، به‌ڵکو ئه‌وان له ئێوه که‌متریان کرد، ئێوه به‌رده‌وام کار بۆ داڕزاندنی کۆمه‌ڵگا و نه‌هێشتنی شه‌ره‌فی کورد ده‌که‌ن.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





