تێكدانی شوێنەواری قەڵای هەولێر هەوڵدانە بۆ تێكچونی مێژوەكەی
15/10/2011, 12:00 (GMT+1)

وا بۆ خەڵكی ئەم شارە روون كراوەتەوە كە قەڵای هەولێر پڕە لە پارچە شوێنەوار ،وە بەووتەی بەرێز پارێزگاری هەولێر (كاك نەوزاد هادی) ئەگەری بوونی پەرستگەی عشتاری لێوە دەكرێت كە لە رۆژنامەی رووداو لە ژمارە 96 لە رێكەوتی 1/2/2010 رایگەیاندوە.
كاركردنی حفارە بۆ هەڵكەندنی چەندین چاڵی گەورە بە دڵنیاوە دەبێتە هۆی تێكچوون و خاپور بوونی ئاسەواری ژیرەوەی قەڵا جا ئەگەر پەرستەگەی عشتار بێت یا ئاسەواری تر،وە نەزانین و ناشارەزایی كرێكارەكانی ئەم كارەیان ئەنجام داوە ئەم كارەساتە توندتر دەكات. رۆژانە چەندین چین و توێژی جیاوازی ناوەكی ودەرەكی و میوانان باڵوێزان سەردانەكانیان رووەو قەڵای هەولێر دەكەن خۆ ئەمە دەبینن و دەلێن ئەمە چۆن پرۆژەی نەوژەن كردنەوەیە ؟ چۆن دەبێ حفارەكان لەم شوێنە كار بكەن ؟ ئەم پرسیارانە لە لایەن هاوڵاتیان و میوانانی قەڵا بە رووی دەستەی نوژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر دەكرێت كە زۆر جار غەزەل بەكارەكانی خۆیەوە دەكات لە راگەیاندنەكاندا.
ئایا دەكرێت بوترێت كە دەستەی كۆمیسیۆنی قەڵای هەولێر بە سەرۆك و ئەندامانیەوە بێ ئاگان لەم تاوانە كە بەرامبەر بەم كەلەپورە كرا؟ خۆ گەر قەڵای هەولێر زمانی هەبوایە بە وەڵام دەهات و دیفاعی لەخۆی دەكرد، ئەی بۆ كەسێكی دلسۆز بە وەڵام نەهات و دیفاعێك لەم كەلەپورە بكات ؟ لە زۆر كۆبونەوەكان خەڵكی هۆشیار دەكرێتەوە لەبەر دوژمنەكان بۆ ئەوەی مێژوو بنوسێك كە كورد دیفاعی لەخۆ كردووە خۆ ئەمەش هەر تێكدانی مێژووە دەبێ وەكو دوژمن هۆشداری بۆ بكرێت ، ئەگەر قەڵای دێرینی بێ دیفاعی هەولێر بكەوێتە بەر دەستی كەسێكەوە دەبێ ئاوا ئازاری بدرێت ؟
ئێمە داوامان لە سەرۆكی هەرێم هەیە كە ئەویش وەك تاكێك بەرپرسە لە دیفاع كردن لە گشت شوێنەوارەكان لەوانەش قەڵای هەولێر كە لێكۆلینەوە بكات لەم حاڵەتە و بزانێ كە حفارە هەڵكەندنی كردوە ئەمەش سەرپێچیەكی دڵتەزێن و ترسناكە لە گشت یاساكانی شوێنەوارناسی كە بەرامبەر بە قەڵای هەولێر دەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





