سیسته‌می جیهانی و ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و پێگه‌ی کورد له ڕابوردو ئێستادا
17/11/2009, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا جوڵانه‌وه کوردیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوش شایانی ڕهخنهداینێکی جدین چونکه به شێوازێکی زانستی نه‌یانتوانیوه ئه‌م سیایسهته ئاشکرا بکه‌ن و خۆیانی لێ ده‌رباز بکه‌ن سه‌ره‌نجام بونه‌ته به‌شێک له گه‌مه‌ی تاکتیکی نێوان ئه‌م هێزانه و بزاڤی کوردی له ڕه‌وتی خۆی ده‌رچوه هه‌مو کاتێک له‌دژی ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ڵوێستی هه‌بوه که داگیریان کردوه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به دۆستی خۆی زانیوه شه‌ڕی عێراق ئێران نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌وڕاستیه‌یه هه‌ردو ده‌وڵه‌ت توانیان سود له بزاڤهکوردیهکان ببینن و بۆ خۆیان به‌کاربێنن سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین قوربانیدا هه‌ر گه‌لی کورد بو که له ساڵی 1988ته‌نها له شێری هه‌ڵه‌بجه‌ی شههیدا زیاتر له 5000 شه‌هیدی دا،ئه‌م ده‌رباز نه‌بونه له گه‌مه‌ی تاکتیکی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می جیهان له پاش ڕاپه‌ڕین و پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش درێژه‌ی کێشا و بوه کلتورێک ته‌نانه‌ت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنهشی گرته‌وه که له ئه‌نجامی کێشه‌ناوخۆیه‌کانی ی ن ک دا پێک هات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئۆپۆزسیۆن هێڵی سوری نی یه ده‌توانێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌کان به ئازادی قسه بکات به‌ڵام تائێستا زاتی نه‌کردوه له به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان بچوکترین هه‌ڵوێست وه‌رگرێت له دژی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ته‌نانه‌ت له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشی دا شتێکی به‌و جۆره نابینرێت هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له ناو هێزێکی سیاسی په‌روه‌رده به‌و کلتوره دا له دایک بوه و سه‌ره‌نجام ده‌بێت هه‌ر له‌و دایکه‌ش بچێت.
له چاره‌کی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پ ك ك وه‌ک بزافێکی کوردستانی به ده‌رککردن به‌و ڕاستیانه که سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێکردن هاته مه‌یدانی تیکۆشین پشتی به خۆی و گه‌لی خۆی به‌ست و هه‌وڵیدا که نه‌بێته به‌شێک له ململانێی و تاکتیکی ئه‌و هێزانه به‌ڵکو هه‌وڵیشی داوه که سوود له ململانێی ئه‌و هێزانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردا وه‌ربگرێت،به هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی مێژوی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لی کورد‌و گه‌لانی ئازادی خوازومرۆڤایهتی ستراتیژ و تاکتیکێکی داڕشت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو پلانگێڕیه که ده‌رهه‌ق به پ ك ك و ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجام درابه پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی گه‌لی کورد توانی ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری تورکیا ناچار بکات که پاش 86 ساڵ له نکولی کردن و ئاسیمیله کردنی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان پرسی گه‌لی کورد به‌رێته په‌رله‌مانی تورکیا‌و تاوتوێی بکات ڕاستگۆیی و ناڕاستگۆیی ده‌وڵه‌تی تورک له به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا گرنگه به‌ڵام له هه‌مو شتێک گرنگتر ئه‌و پێگه به‌هێزه‌یه که گه‌لی کوردی تێدایه له‌م پێڤاژۆیه‌ی ئێستادا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پهڤاژۆیهو زیاتر به‌هێزکردنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی پێویستیه‌کی هه‌ره گرنگه بۆ زیاتر به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می جیهانیدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته که پارته‌کانی باشور ببنه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێڤاژۆیه و به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردا پێداچونه‌وه‌ی جدی به سیاسه‌تی خۆیاندا بکه‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





