كاك نەوشێروان مەترسە %80 ى گەنجانت لەگەڵە
26/03/2009, 12:00 (GMT+1)

تو خاترى مرۆڤایەتى خۆتان و ویژدانى خۆتان تاك و خاوەنى ئەو عەقلە ناكامەبن كێ پێش دەكەوێ بەو خوێندنەى كە ئێوە بەرنامەى بۆ دادەڕێژن ئەى ئێوە لە خۆتان ناپرسن كە ڕۆژێك دادێ لە سەدام خراپترتان
بەسەر دێت كە هیچ نەماوە نەیكەن كام مەسولهەیە كۆمپانیاى نەبێ كام مەسولهەیە دوو ماڵى نەبێت لە دەرەوە كام مەسولهەیە ڤێلاى دەیان قاتى نەبێ كام مەسولهەیە بەنزینخانەى نەبێ كام مەسولهەیە بە دەیان و سەدان پاسەوانى نەبێت كە تاكە كاربەدەستێك لە سەرۆك وەزیرانى وڵاتێكى پێشكەوتو دەولەمەند ترە
كاتێكیش باسى دامەزراندنى قوتابیانى دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت هەموویان گرانەتا دەیان گرێت و دەست دە كەن بە پارانەوە و دەڵین هەموو بوجەى كوردستان بۆ موچەیە بەڵام ناڵێن ئەگەر موچەى ئەو پاسەوانانەى كە دەوام ناكەن دابین بكەین بۆ ئەو قوتابیانەى كە لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەردەچن ئەوە بێگومان زۆر زیاترە.
لە بەر ئەم هۆیانەو سەدان هۆى تر چینى گەنجان و چینى هەژار نەك هەر دەنگ بەو دوو بنەماڵەیە نادەن بەڵكو ئەگەر هەركەسێكى تر هەبێ دەنگى پێ دەدەن بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێ لەم دەسەڵاتە ڕزگاریان بێ
وە كەسێكى وەك كاك نەوشێروان دەتوانێت بێزارى ئەم خەڵكە بقۆزێتەوە كە بە دڵنیاییەوە بەسەركەوتنى خۆی كۆتایى پێدێ چونكە دەبێت باش بزانێت كە ئەو كەسانەى كە پێشتر بە خوێن پارێزگاریان لە یەكێتى و پارتى كرددوە دەنگ بە سەدام حوسێن بدەن دەنگ بەو دوو بنەماڵەیە نادەن وە خەڵكى كوردستان باش ئاگادارە لەو كارانەى ئەوان دەیكەن وە ئامادەن بچن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەى لە دژى ئەوان دەنگ بدەن و جارێكى تر ڕیگەنەدەن وەرەقە سپیەكانى دەنگ دان بۆ خۆیان پڕبكەنەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





