بۆ ھەڵەبجە تەلەفۆن بکە!
13/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێمە ئەبێ ئەوە بزانین ئەم نوێنەرانەی کورد لە دەرەوەی وڵات ھیچیان لەبەر دەست پاکی ودڵسۆزیان ئەم پۆستانەیان وەرنەگرتوە بەڵکو لەبەر ئەوەی چڵکاوخۆری بنەماڵەیەکن یا مەسینە ھەڵگری مەسئولێکن یا خزمی یەکێکیانن بۆیە بون بە نوێنەری حکومەت یا حیزب یا سەفارەت . خەتای خۆمانە چاوەروانی ھەڵوێست و کاری باش بین لەم جۆرە نوێنەرانە . بۆیە من پێشنیاری ئەوە ئەکەم کوردی دەرەوەی وڵات ئەم نوێنەرانە پەراوێز بکات و خۆی کار بکات بۆ بە زیندوو ھێشتنەوەی ھەڵەبجەی شەھید و نەورۆز و بۆنە کوردیەکان . یەکێ لەو ھەنگاوانەی ئەتوانین بیبێین بۆ ئەم مەبەستە ئەوەیە لە ئێستاوە یا باشتر دو ھەفتەیێ پێش کارەساتی ھەڵەبجە ھەر یەکێکمان تەلەفۆن بۆ تەلەفیزیۆنی سویدی بکەین و داوایان لێ بکەین لە دەنگوباسەکانیانا ھەڵەبجەیان بیر نەچێ . ئەگەر خەڵکێکی زۆر تەلەفۆن بکا بۆ کەناڵەکانی تەلەفیزۆن لە ئەوروپائەوا تەلەفیزیۆنەکان ناجار ئەبن بە دوور و درێژی باسی کارەساتی ھەڵەبجە بکەن و یادەکە بە زیندوویی ئەمێنێتەوە . ئەگەر کۆمەڵە کوردستانیە سەربەخۆکان خۆپیشاندان رێک بخەن بە دەمامکی غازەوە ئەوا پەیامی کیمیابارانی ھەڵەبجە ئەگا بە خەڵک . ا
تکایە تەلەفۆنەکەت ھەڵگرە و تەلەفۆن بکە بۆ یەکێک لەم ژمارانەی خوارەوە و داوا لە کەناڵی تەلەفیزۆنەکە بکە یادی ھەڵەبجەیان بیر نەچێ . ئێمە چەن کوردێکین چەن ساڵێکە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ھەنێ لە کەناڵێ سویدیەکان ئەکەین و بۆمان دەرکەوتوە تەلەفۆن کردنەکەمان دەوری خۆی ھەیە . جا ئەگەر لەجیاتی پێنج کەس دە ھەزار کەسێ تەلەفۆنیان بۆ بکا ئەوا بە دڵنیایی مەسەلەکە بە جدیتر وەر ئەگرن . ئەو کوردانەی کەس و کاریان لە ھەڵەبجەیا شەھید کراون با پەیوەندی بکەن بە رادیۆ و تەلەفیزیۆن و رۆژنامەکانەوە بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکرێ و باسی کارەساتەکە بکەن . ئەگەر زمان نازانی داوای موتەرجیم بکە . کورد لۆبی نیە بەڵام ئەم جۆرە کارانە دەوری باشیان ئەبێ و خۆی جۆرێکە لە لۆبیکردن . با چاوەڕێ نەکەین کەس پشتمان بخورێنێ و خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین . ئەمە ژمارەکانە و ھیوادارم کوردی وڵاتانی تری ئەوروپا خۆیان لە سەر ئینتەرنێت ژمارەی کەناڵەکانی لای خۆیان بدۆزنەوە و تەلەفون بکەن . تکایە تەلەفۆنەکەت بکە ھەڵەبجە بەزیندوویی بھێڵەرەوە! ا
Kenali 1 w 2 y swidi. (TV1 & TV2) telefon:
08-784 20 00, Hemu roje: 14-19
Bedale (24 seat kiraweye): 08-784 00 00
------------------------------------------------------------------------
Kenali TV4: Telefon;
dengu bas 08-459 41 00 ,
lem linkeshewe emailyan bo binern:
http://www.tv4.se/1.323757/kontakta_tv4_gruppen
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





