چاره‌نووسی یه‌کێتی
10/03/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک ئامانجێکی له‌پشته، ململانێه‌کانی ڕابردوو به‌ناو له‌پێناو گۆڕاندندا ، گۆڕانکاری بووه له پێناو دوو پارچه‌یی و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتدا . ده‌کرێت ئه‌م گۆرانکارییه ، واچاواڕوانی لێ بکرێت کۆمه‌ڵیک چه‌مکی گۆڕاندن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ. ڕابه‌ڕانی گۆڕاندنی ئه‌مجاره ئاسۆی خۆرههڵاتنیان پێوه دیاره هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌ک پێویست هیچ پلان و پرۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراویان نییه، به‌ڵام خودی هه‌نگاوه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان به‌شێکن له تروسکه‌ی خۆئاماده‌کردن. ده‌ستبه‌ردار بوون له به‌رزترین پله‌ی حیزبی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه به‌ره‌و گۆڕاندن، یان به‌رهه‌می په‌نگخواردنی ململانێهکانه له پێناو گۆڕاندندا، یاخود وه‌ک "پیته‌ر کریسۆ" ده‌ڵیت : (ئه‌گه‌ر نه‌ریت بۆ ڕابردوو بڕوانێت، ئه‌وا به‌ڕووکه‌ش مۆدێرنیته چاوی له ئاینده‌یه) . ده‌کرێت له‌م پێناسه‌دا بۆچوونێک هه‌ڵبچنین که ئه‌وانه‌ی محافه‌زه‌کارن له‌نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا وه‌ک نه‌ریتێک هه‌ر بۆ ڕابردوو ده‌ڕوانن و وابه‌سته‌ن به‌ڕابردووه‌وه ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌رباز ببن له‌و بازنه کۆنهگیرییهدا له پێناو گۆڕاندندا، ده‌بێت تاریکی ببڕن تا تروسکایی به‌ده‌ست بێنن.
له‌نێو ململانێه‌کانی وابه‌سته بوون و ده‌رباز بوون به نه‌ریتی کۆنه‌پارێزی حیزبی ، لێکترازاندنی ڕۆحی و جه‌سته‌یی په‌یدا ده‌بێت، ده‌کرێت زمانی نه‌رم لێکترازانه‌که به‌ئاقاری کاره‌سات و بریندارکردن نه‌بات، له‌و نێوه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ بیره‌وه‌ریه‌کانی پێکه‌وه‌ژیان، ده‌توانێت هه‌ڵچونه لێک تێنه‌گه‌یشتنه‌کان خاوبکاته‌وه و سه‌رده‌مێکی بیرکردنه‌وه بهێنێته ئاراوه که بیر له شێوه پێکه‌وه ژیانێکی نوێی سیاسیانه‌ی دوو جه‌سته‌یی به‌رجه‌سته بکات . لێره‌به‌دواوه به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ره‌وه ململانێه‌کانی نێو یه‌کێتی به‌ره‌و لێک ترازانێکی دوو جه‌سه‌ته‌یی ده‌ڕوات، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌ره‌و بێهێزی له چاو پارتیدا نه‌ڕۆن ، فه‌زایه‌کی سیاسی لێک تێگه‌یشتن له دوو جه‌سته بهێننه ئاراوه که شه‌قامه زویرهکه تاسنورێکی که‌م ئاشت بکه‌نه‌وه و خه‌ونی دێرینی پارتی له تاک ڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدا له‌گۆڕ بنێت.
کونجـــــــــــــــــــــــرینی
9 . مێرس . 2009
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





