بۆ ئەوەی ببینەوە بە خاوەنی خاک و نیشتیمانی خۆمان
20/07/2017, 20:58 (GMT+1)

دەگێڕنەوە حاجی حسێنێک ههبوو، خهڵکی گوندی ههباسچهقهڵ بوو، نزیک مارەرەش لە ناوچەی شارباژێڕ، کە ئیستا ناوەکەی گۆڕاوە بووە بە (هەباسە گووڵە)، گوایە جارێک کوڕی ئەم حاجی حسێنە، بەهەڵەداوان دێتە لای باوکی و دهڵێت:
- بابه !... عهوڵا قاچی مریشکێکی شکاندم.
باوکه دهیکات به ههرا و دهڵێت:
- چۆن؟ ده تۆش بڕۆ کوڕم، قاچی مانگایهکی بشکێنه!کوڕه دهڵی:
- بابه چۆن لهسهر قاچی مریشکێک، قاچی مانگایهک دهشکێنرێت؟
ماوهیهکی تری پێ دهچێت، کوڕه دێتهوه، دهڵێ:
- بابه ئهم جاره، عهوڵا قاچی مانگاکهی شکاندووم!
باوکی قۆشقی دهبێت، دهیکاته ههرا، دهڵێ:
- ده کهواته کوڕم ئهمجاره بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه!کوڕه دهڵیت:
- بۆ خاتری خوا ئهوه چی ئهڵێیت، چۆن له سهر قاچی مانگایهک بچم قاچی خۆی بشکێنم؟
ماوهیهکی تر تێدهپهڕێت، ئهمجاره کوڕه به ههڵهداوان و قوڕگی پڕ له گریانهوه، دێتهوه لای باوکی،
دهڵێ:
- بابه گیان ئهی هاوار، چیم لێ ئهکهی، عهوڵا، حهمهی کوڕمی کوشت، ئیستا چیبکهم؟ باوکه به
بێ ئهوهی خۆی تێک بدات، وهڵامی ئهداتهوه ئهڵی:
- هیچ کوڕم. هیچ مهکه. کوره هاوار ئهکات ئهڵێ:
- چۆن هیچ نەکەم ، ئهوه چی ئهڵێیت باوکه تۆ لهسهر قاچی مریشکهکه، وتت بڕۆ قاچی مانگهکهی بشکێنه، له سهر قاچی مانگاکه وتت بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه، کهچی ئیستا ئهو کوڕهکهمی کوشتووه، ئهڵێی هیچی لێمهکه؟! باوکه دهڵێت:
- کوڕم، ئهگهر کاتی خۆی لهسهر قاچی مریشکهکه، قاچی مانگاکهیت بشکاندایه، دوایی نهدههات قاچی مانگاکەت بشکێنێت، ئهگهر لهسهر مانگاکهش، قاچی خۆیت بشکاندایه ههرگیز زاتی ئهوهی نهدهکرد، بێتو کوڕهکهت بکوژێت. تازه ههرچییهک بکهیت، کوڕهکهت بۆ زیندوو نابێتهوه.
- - - - - - - - - - - - - - - -
لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، زۆربەی دانیشتوانی ویلایەتی موسڵ کورد بوون، عوسمانییەکان دانیان بەو راستییەدا نابوو، ئەو ددانپێدانانە راستییەک بوو، کە کورد بۆ سەلماندنی کوردستانیبوونی خاکەکەی پێویستی بە قوربانیدان نەبێت، دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق (موسڵ و کەرکوک و هەولێر و سلێمانی) تا سنوری حەمرین خرایە سەر ئەو دەوڵەتە نوێیەی عێراق. بەڵام لەبەر نەبوونی یەکێتی کورد و رابەرایەتییەک بەرە بەرە کورد زۆربەی ئەو ناوچانەی دۆڕاند.
ئامانجی شۆڕش و راپەڕینی گەلان، دەستکەوتی لێدەکەوێتەوە، لێ سروشتی شۆڕش و راپەڕینەکانی کورد، پێچەوانەکەی روو دەدات، کە بۆ دۆڕاندن و لە دەستدانی دەستکەوتەکانە، بۆیە هەمیشە کورد ئەوەی داوای کردووە و خەباتی بۆ کردووە، پارچەیەک لە نیشتیمان و لە خاکی خۆشی لە دەستداوە.
-------------------
(موسڵ)
کاتێک دەوڵەتی عێراق دروست بوو، لە دوای ساڵی ١٩٢٠ موسڵ پڕکرا لە عەرەب، کورد بۆ خۆی وتی موسڵ شارێکی کوردیی نییە و عەرەبییە. ئەمڕۆ کوردەکە بۆ خۆشی موسڵ بە شارێکی کوردی نازانێت، لە زمانی وشیار زێباریشەوە، کە ساڵی ٢٠٠٣ لێدوانی دا و وتی: کورد چاوی لە شاری موسڵ نییە. کاتێک داعش موسڵی داگیرکرد، هەرچی کوردێک لەو شرەدا مابوو زۆربەیان کوژران یان هەڵاتن، دەوروبەری ئەم شارە بە شەنگالەوە وەک موسڵ داگیرکرا و دانیشتوانە کوردەکەی راونرا، ویستیان کوردی تێدا نەهێڵن
-------------------
(کەرکوک)
- لە دوای دۆزینەوەی نەوت لە کەرکوک، ئەم شارەش پڕکرا لە عەرەب، بوو بە شاری برایەتیی و فرەنەتەوە، هەرچەندە مەلا مستەفا کەرکوکی بە قودسی کوردستان ناو دەهێنا و پارتی دەیگوت ئێمە لە بستێکی شاری کەرکوک خۆش نابین، بەڵام دوای روخانی سەدام، سەرکردەکانی کورد بە مادی ١٤٠ و بڕێک دۆلار دەستبەرداری ئەم شارەش بوون، ئەمڕۆ وەکو دەبینرێت و لە لێدوانی بەرپرسەکانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی کوردییدا، کەرکوک وەک شارێکی کوردی باس ناکرێت، بۆیە چارەنووسی کەرکوک، وەک چارەنووسی موسڵی لێدێت. با باسی خانەقین و ناوچەداگیرکراوەکانی دیکەش نەکەین، برینی ئەوانیش نەکولێنینەوە.

(پارتی و یەکێتیی مەترسیین بۆ ئەوەی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش بە دەردی موسڵ و کەرکوک بچێت)
دیارییکردنی ناوچەیەک و دروستبوونی دوو ئیماراتی جیاوازی بارزانی و تالەبانی، کە لە دوای راپەڕین، هێندەی دیکە باشووری کوردستان بچوکتر کرایەوە. باشووری کوردستان، تەنیا لە سلێمانی و هەولێر و دهۆکدا خۆی بینییەوە. هەرێمی کوردستان بەمەی هەیە بووە راستییەکی مێژوویی نەخوازراو، بە دروستکردنی هەرێمی کوردستان، سەرانی پارتیی و یەکێتیی خیانەتێکی گەورەتریان خستە سەر خەرمانەی خیانەتەکانی دیکەیان، کردیانە راستییەکی مێژوویی کە کورد بۆ لەمەودوا داوای زیاتر نەکات و لەوە زیاتر خاوەنی هیچ بەشێکی دیکە نەبێت. لە پاشەڕۆژدا ئەگەر قسە لە سەر جوگرافیای باشوور کرا، تەنیا ئاماژە بۆ هەرێم بدرێت، لەناو ئەو جوگرافیا بچوکەی کە پێی دەگوترێ هەرێمی کوردستان زیاتری بەرنەکەوێت. ئەم پارچە زەوییە بچوکەش، بە پلانی داگیرکەر و دوژمنانی کورد، پارتە کوردییەکان پلانەکەیان بۆ جێبەجێ دەکەن، هەڵبەت ئەو هەرێمەش بەردەوام لە رێگای نیشتەجێکردنی عەرەبێکی زۆر لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی دیکە، هەموویان لە ژێر مەترسیدان و دەبێتە گرفتێک بۆ نەوەکانی داهاتوو، رەنگە ئەمانیش لەدەست بدات.
ئەو ریفراندۆمەی مەسعود بارزانی کە ناوی لێنا بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کورد، جگە لە جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمەی داگیرکەر، بۆ ئەوەش بوو، کە نیو سەدەی تر کورد هەموو نیشتیمانی خۆی لە باشوور لە دەست بدات. چونکە کورد بە عەقڵی حاجی حسێنەکان کار ناکات (ئەو کەسەی کە لە سەرەوە چیرۆکەکەیم گێڕایەوە).

لەسەردەمی ریفراندۆمەکەدا، کاتێک مەسعود بارزانی سواری سەری خۆی بوو، ئەو خیانەتە مێژووییەی لە کورد کرد، نە تورکیا و نە ئێران، لە پڕۆسەی دەنگدانەکاندا نقەیان لێوە نەهات، چونکە پلانی ریفراندۆمەکەیان داڕشتبوو، کە بەم خائینەیان جێ بەجێ کرد، تا کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی دیکە لە دەست کورد دەربهێنن، هەر لەو سەردەمەدا پارتییەکان و زۆربەی بەرپرسەکانی یەکێتیش کڵاویان کردە سەری کوردی ساویلکە، وایان پیشان دا، کە ئەم دەنگدانە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە، ئیتر کورد رزگاری دەبێت و دەبێتە خاوەنی خاک و ئاڵای سەربەخۆی خۆی. لە دواییدا و پێش لەشکرکێشییەکەی حکومەتی عێراق بۆ سەر کەرکوک نەجمەدین کەریمیش ئاڵای کوردستانی لەسەر هەموو بینا حکومی و دەزگا فەرمییەکانی دیکە هەڵکرد، دوای کەمتر لە هەفتەیەک دایانگرتە خوارێ.
لەسەر ئەمە برادەرێک کاتی خۆی پرسیاری ئەوەی لێکردم! منیش وەڵامم دایەوە، کە کاتێک پێشمەرگەیەک لە بەرەی جەنگدا شەهید دەبێت، دوایی تەرمەکەی لە ئاڵایەکی کوردستانییەوە دەپێچن، بەمە دوا ماڵئاوایی لێدەکەن! ئەو ئاڵایەی، کە لە تەرمەکەوە دەپێچرێت، دەبێتە بەرگی ماڵئاوایی، ئیتر نابینرێتەوە، ئەوەی لە کەرکوکیش رووی دا، کە ئاڵای کوردستانیان لە سەر بینا حکومییەکانی کەرکوک هەڵکرد، دوایی لایانبرد. راگەیاندنی شەهیدبوونی کەرکوک بوو، دەسەڵاتی کوردی بە دەستی خۆی کەرکوکی شەهید کرد، چونکە هەڵکردن و داگرتنی ئاڵایەک نیشانەی وازهێنانە، نەک پێچەوانەکەی، ئەوان بۆیە ئەمەیان کرد، تا بەم شێوەیە ماڵئاویی لە کەرکوک بکەن، ئەگەر پێچەوانەی بۆچوونەکەم راست بێت، ئەوا نەدەبوو هەر لە سەرەتاوە ئاڵاکەیان هەڵبکردایە، بەڵام بۆ چەواشەکردنی خەڵکی ئەو واتایەی گەیاند، چونکە کاتێک کوردستانبوونی کەرکوکت بەلاوە گرنگ بوایە، دەبوو لە دوای راپەڕینەوە ئاڵای کوردستانت لە کەرکوک هەڵبکردایە، ئەگەر ئەمە داخوازی داگیرکەران نەبێت و پلان نەبێت، بۆ لەو کاتەدا ئەمەت کرد، کە دەتزانی ریفراندۆم سینارۆیەکە بۆ وازهێنان لە کەرکوک؟ بۆچی هاتیت بەو شێوەیە گوللەت نا بە سنگی کەرکوکەوە، دوایی ئاڵای کوردستانت تێوە پێچا!؟
ریفراندۆمیش هەر ئەو ئامانجەی هەبوو! کە پارتەکانی باشوور، کوردیان بەرەو رووی تراژیدیایەکی مەترسیدار کردەوە!

راستییەکی سروشتی هەیە، کە ناتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ئەویش ئەوەیە، کە چۆن کەڵەشیر ناتوانێت هێلکە بکات، ئەوەندەش چاوەڕوان دەکرێت مەسعود بارزانی و سەرانی کورد واز لەو سروشتەی خۆیان بهێنن و بتوانن دەوڵەتی کوردی لە باشوور دروست بکەن. چونکە سروشتی بوونی ئەوان خیانەت وناپاکییە، لەوە زیاتر نابێت چاوەڕوانی پێچەوانەکەیان لێ بکەیت، ئەمان بەردەوام هەموو دەرفەتێک لە دەست دەدەن، کە کورد نەبێتە خاوەنی خاکی خۆی و ئازاد بێت، ئەزمونی مێژووی گەلان پێمان دەڵێت، کە کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەت و رووداوە مێژووییانە، هەمیشە گەلێک بە زیندوویی دەهێڵیتەوە، لێ ئێمەی کورد، بە پێچەوانەوە لە رێگای ئەم پارتە کوردییانەوە، نائومێدتر دەبین و کارەساتەکان چۆکمان پێدادەدەن، ئەو هەموو خیانەتەی، کە ئەمانە بەرامبەر بە کورد دەیکەن، زۆر لەوە گەورەترن، کە هیچ نەتەوەیەک خۆی لە بەریدا ڕابگیرێت و چۆکی پێدانەدات.
کاتی خۆی رژێمی بەعس لە سوریا سیاسەتی پشتێنی سەوز و بە عەرەبکردن و نەهێشتنی کوردی لە سوریا، جێبەجێ کرد، هەرچی ناوی شارە کوردییەکانە کردبوویان بە عەرەبی، زۆربەی دانیشتووانیان راگواستبووەوە، عەرەبی زۆریان تێکەڵ بە کورد کرد. ناوی شارێکی وەک (کۆبانی) کرابوو بە (عین العرب)، ئێمە چونکە ئاگاداری جوگرافیا و مێژووی خۆمان نیین، زانیارییمان لەسەر خۆمان و نیشتیمانەکەمان نییە، گوێی پێنادەیەن و خەمی بەشەکانی دیکەی کوردستانمان نییە، چونکە بە هی خۆمانی نازانین، بۆیە کۆبانیمان نەدەناسی، بەڵام بەرەنگاربوونەوە و تێکشکانی داعش، شەڕی مان و نەمانی کوردانی رۆژئاڤا، ئەو راستییەی زیندووکردەوە. کە ئەو شارە کۆبانییە، نەک (عین العرب)، کوردانی رۆژئاڤا ئەو هەڵە مێژووییەیان راست کردەوە، بەڵام پارتی و یەکێتیی بەردەوام پێچەوانەکەی لە باشوور پیادە دەکەن. بۆیە لە پاشەڕۆژدا ئەگەر حکومەتێکی رەگەزپەرستی عەرەبی لە عێراقدا بیەوێت هەمان کار بکات، گەرەنتی نییە، کە کوردانی باشوور بتوانن داستانی وەکو کۆبانی تێدا بنووسنەوە، چونکە دەسەڵاتی کوردی و پارتەکانی باشوور لە دەرەوەی کوردبوونمان کار بۆ خۆیان و داگیرکەران دەکەن، چارەنووسی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش لە موسڵ و کەرکوک خراپتر بەسەر کورددا دەهێنن.
لە کۆتاییدا بۆ گەڕانەوەی هەر بستێک لە خاکی کوردستان دەبێت داستانی دەیان کۆبانی بنووسرێتەوە، بۆ ئەمە پێویستمان بە عەقڵی حاجی حسێنەکانە، بۆ ئەوەی لە دەستمان چووە ، وەریبگرینەوە، نەک بە عەقڵی بەرپرس و سەرکردەکانی باشوور.
کوردی باشوور تا خاوەنی ئەم بنەماڵە و بەرپرس و پارتانە بێت ناتوانێت داستانێکی وەک ئەوەی کۆبانی لە باشووردا بنووسێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








