خلیسكانی توركیا بۆ نێو زه‌لكاوی یاسای (كاتسا)ی ئه‌مریكا
18/07/2019, 18:42 (GMT+1)

توركیا به ته‌واوكردنی بۆندی كڕینی موشه‌كی ئێس 400ی روسی، خۆی خسته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. ئه‌ردوگان گره‌وی له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ترامپ ده‌كرد كه وتبووی؛ توركیا ناچاربووه له‌و ره‌فتارانه‌ی و هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه جگه له په‌نابردن بۆ روسیا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له زه‌مانی باراك ئۆباما موشه‌كی پاتریۆتی پینهفرۆشتوون، به‌ڵام مه‌زه‌ندی گره‌وی ئه‌ردۆگان شكستیهێناو له‌م رۆژانه‌دا و پاش گه‌یشتنی موشه‌كه روسیه‌كه‌ی روسیا بۆ توركیا، ترامپ نه‌یتوانی توركیا له‌و یاسایه بپارێزێت و، به‌وشێوه‌یه‌ش توركیا خۆی له چه‌قی سزاكاندا ده‌بینێته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌ردۆگان قاچی له قوڕهخسهتهكه گیریبهستووه و نازانێت روو له‌كوێ بكات؛ له‌گه‌ڵ روسیا بمێنێته‌وه و ته‌واو له‌و زه‌لكاوه‌ی به‌ده‌ستی خۆی دروستیكرد نغرۆ بێت یان په‌شیمان بێته‌وه و ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر قورسه به‌ڵكو ئه‌سته‌مه و تا راده‌ی مه‌حاڵیشه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه یان پاشه‌وه هه‌ر زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی خۆی تێدایه، بۆیه ملهوری و نه‌رجسیه‌ت و زوڵم هه‌ر ئه‌مه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و له‌مه‌ودوا ده‌رده‌كه‌وێت كه گوریسه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان چه‌ن كه‌وتۆته لێژی و ناتوانێت پییرابگات و بیگرێته‌وه.
دوێنی و به كوشتنی جێگری قونسڵگه‌ری وبه‌و شێوه ئاڵۆزه و به‌ده‌ستی نادیار و به شێوه‌یه‌كی بێوێنه و هه‌ڵگری هه‌زار ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای قورسبونی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئایندهی بۆ توركیا ده‌رخست و ده‌بێت چاوه‌رێی هه‌نگاوگه‌لێكی ئه‌وتۆ بكات كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست ساڵه به‌خۆیه‌وه نه‌یبینوه و به ئارامی و ئاسوده‌یی ژیاوه وكوڕه به‌نازه‌كه‌ی ناتۆبووه و له زۆر به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره پارێزراوه. ئه‌مرۆش ده‌بێت چاوه‌رێ كرده‌وه‌ی قورس و خلیسكانی زیاتر بێت، بۆیه هه‌لێكی زێرینه كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا و به تایبه‌تی كورد هه‌نگاوه راست‌و دروسته‌كانی خۆیان دراسه‌ت بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ره‌فتار بكه‌ن و به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و ئایندهی ئاڵۆزی توركیادا بكه‌ن و ده‌توانن زۆرترین قازانج له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ئه‌ردۆگان به‌ده‌ست بێنن.
تا ئه‌ردۆگان له‌م ره‌فتارانه و كه‌له‌ره‌قی و ملهوریه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌نده هه‌لی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست كورد كه كه‌لێنه‌كانی له‌به‌رچاو بگرن و له هاوكێشه نوێكان به‌كاری بێنن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه هه‌وڵه‌كانی توركیا له خۆپاراستنی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی به نه‌یاری ئه‌مریكا ده‌ناسرێن و خۆی له‌و یاسایه بپارێزێت شكستیهێناو، ئاواتی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبو كه یاسای كاتسا له 2017 ئیمزا كراوه و توركیا بۆندی كرێنی موشه‌كی ئیس 400ی له 2016 ئیمزا كردووه، به‌و ئه‌گه‌ره ی یاساكه نایگرێته‌وه و به‌رپرسه‌كانیشی له‌و هه‌وڵه‌دا بوون ئه‌و كه‌لێنه بقۆزنه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون، به‌پرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاسایه توركیاش ده‌گڕێته‌وه و له‌مه‌ودوا ده‌ردانه‌كانی زۆرتر ده‌بن و ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێران و كۆریای باكووری پێشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت ئه‌وا زۆر باشتر نابێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








