<

ئاینی دژ بە خانمان، بەتایبەتی خانمانی کورد

17/10/2025, 19:31 (GMT+1)
خانمانی گەلی کورد لە راستیدا نە بە رۆحی نە بەمێشکی چ پەیوەندییەکیان بەئاینی ئیبراهیمەوە نییە. ئاینی ئیبراهیمی(جولەکە، مەسیح وئیسلام). 
ئاینی ئیبراهیمی، ئاینی دەسەڵات وداگیرکردنی وڵاتانە، ئاینی ئیبراهیمی هاتنیان بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆری بوو، بەتایبەتی ئیمپراتۆری رۆمانی وپاشان دەوڵەتی عەباسی بوو. من بەڵام باسی دەسەڵات وازلێدێنم بۆ نوسراوێکی تر، ئێستا نوسینەکەم لەسەر باسی خانمان چردەکەمەوە. 
لەئاینی ئیسلامدا وەک دوو ئاینە ناسراوەکەی ترن، خەڵکی بەسەر خانمان وپیاواندا دابەش دەکرێن ولەیەکیان جودادەکەنەوە، لە یەکیان دادەبرن، خۆشەویستی نێوانیان ناهێڵن. پەیوەندی نێوانیان لەسەر ترس وماڵ وپارە (بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلامی) دارێژرا وبەندکراوە.
لەئاینی ئیسلامدا دوو خانم هێندەی پیاوێک میراتی هەیە، لە دادگادا دوو خانم بە پیاوێک بەرامبەرن. 
دادە حەوا بەوەی لەپەراسوی ئادەم، خودا دروستی کردووە، پیاو بەرستەیەکی ئاوەها لەقوورعاندا نوسراوە، باڵادەستی خانمان دەکەرێن، لەقورعاندا پیاو بە گاردیانی ناوگەڵی ژنان ئاماژە دەکرێ. ناوەرۆکی ئاینی ئیسلام وقسەکانی خودا وپێغەمبەرەکەیان، تەنیا ناوگەڵی پیاو موبارەک دەکەن، ژنان دواکات لە خزمەتی پیاوان وناوگەڵی پیاواندا ئاماژەیان پێدەکرێن.
کیتابی تەورات، ئنجیل وقورعان بەم باسەی خوارەوە دەست پێدەکات. ژنان شەیتان لەبەری داری زانیاری دەرخواردا، چونکە خانمان بە ئاسانی بەشەیتان بریاری شەیتانیان بەجێ نەهێنا لەبەری دارەکەیان خوارد. شەیتان وخانمان بوونە بەهۆی، مرۆڤ بەگشتی لە بەهەشت دەرکرێن.
لەئاینی زەردەشتیدا بەپێچەوانەوە:
مرۆڤ بە خانمان و پیاوانەوە تائەمرۆ بەدوای بەهەشتی هزری خاس، گفتی چاک رەفتاری چاک وهەروەها خۆشگوزەرانی لەسەر زەویدا دەگەرێن.
زەردەشتی مێژۆکەی گەر بخوێنینەوە، بۆ خۆشگوزەرانی وهزری خاس گوفتاری شیرێن ورەفتاری دوروست هاتۆتەسەر زەمین، هەر وەها لە داهێنانی نەتەوەی کورد بوون. 
نەتەوەی کورد لەمێژوودا، زۆر لە پێش ئاینی ئیبراهمیدا، ئاینی میهرای تاک پەروەردگاری هاوردە کایەوە، هاوکات (تاک خودای) لە هزری مرۆڤدا بەدوای بیری چاک، گفتی چاک ورەفتاری چاکدا لەمێژوودا هاتەکایەوە.
وڵاتانی ئەوروپا هەموویان، لەرۆژ هەڵاتەوە، تا رۆژ ئاوای ئەوروپا (میهرا پەرست) بوون، لەئاینی میهرا پەرستیدا، خانمان هاوکات باڵادەست بوون، خوداکان زۆربەیان ژنان بوون، خودای ژنان لەمێژوودا زۆر هەبوون.
وڵات یۆنان ئەوکاتەی میهرا پەرستبوون، یەکێ لە خوداکانیان خودای جوانی ڤینۆسی ناو بوو، ژن بوو. 

کۆمەڵێ بەکرێگیراوی دەسەڵاتەکانی تورک وعەجەمی (قەنارە وسێدارە) ودەوڵەتە نا مرۆڤ دۆستە عەرەبەکانی دراوسێکانمان پارەیەکی زۆر لە هەندێ ناکەس بەچەی ناوماندا بەناوی مەلاوحیزبی سیاسییەوە بۆیان رشتوون، بەبێ کارو خۆهیلاکردن، بۆ ئەوەی تا ماوین، گەمژە مەلاکان وەک خۆیان، گەمژەمان کەن، و تامابین ژێردەستەبین.
گەلی کورد چ کات توانی رەچەڵەکی مێژووی مرۆڤ دۆستی خۆی بدۆزییەوە، پێویستی نەبەغدادە، نەبەتورانەکان ونە بەئایەتوللە کان دەبێت.
هاتنی خەڵکانی وڵاتانی دنیا بۆ بینینی ئارکۆلۆجی ومێژووی گەلی کورد بەتەنیا دەتوانێ 

بەسەربەستی وبەدەوڵەمەندی گەلی کوردی پێی بژێنێ.  شەیتان، یان ئبلیس: 

بەپێچەوانەی ئاینی ئیبراهیمی وئاینی ئیسلامەوە، شەیتان کەسێکی شۆرشگێر بووە، بەگوێی دەسەڵاتی بەهەشتی فشەی نەکردوە. لەداری زانیارییەکەی ناوەراستی بەهەشتی بە حەوا پیشانداوە، تالێی بخوات، تا بەگەمژەی لەو را نەمێنەوە، لەداری زانیاری فێربوون نۆشکات.
لە ئنجیل وتەوراتدا پێ دەوترێ داری زانیاری هەرکەس لێ بخوات دەبێت بە خوداوەند.
لە ئیسلامدا دارێکە سێودەگرێ، نابێ لێی بخورێ. فێربوونی زانیاریەکەی کاتێک کەسێک ڵیی بخوات، دەبیتە خوداوەند، سراوەتەوە و شاراوەتەوە، داری میوەی زانیارییەکە کراوەتە بەدار سێو.
ئافەرین وسوپاس: حەوا وشەیتان مرۆڤایەتیتان لەو ژیانی گەمژەیەتیەی وتەمبەڵییەی ناو بەهەشت رزگار کرد.
لە تەوراتی کۆندا نوسراوە: خودا پیاسە لەبەهەشتدا دەکرد، حەوا خۆی دەشارێتەوە.
خودا لە حەوا دەپرسێ:
کچێ بۆ خۆت دەشاریتەوە؟
حەوا هێژێ:
گەورم ئاخر روتم.
خودا لەحەوادەپرسێ:
چۆن زانیت رووتی، دیارە لە میوەی داری زانیارییەکە خواردووتە.
خودا پاشان ئادەم وحەواو شەیتان لەبەهەشت دەردەکات.
خوداو دەسەڵاتی ئیسلامی نایانەوێ کەس لەخۆیان تێگەیشتر وشارەزاتر بن.، وەک خۆیان گەمژتربن، بێ دەسەڵاتربن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست