مەسرور بارزانی سەرۆک حکومەتە لاسارو دڕندەکەی کوردستان ''شێروان شێروانی بە نموونە ''
17/05/2026, 20:58 (GMT+1)

لەبەر ئەو ترس و قینەی کە هەیەتی بۆ شێروان شێروانی، ڕێگە نادات دادپەروەری بەشێوەیەکی ئازاد و سەربەخۆ کار بکات.
شێروان شێروانی بۆتە دەنگی ناڕەزایەتی و خۆڕاگرییەک کە ناتوانرێت بە ئاسانی بشکێندرێت، هەر بەو هۆکارە مەسرور بارزانی و دەسەڵاتەکەی هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم دەنگە خامۆش بکەن. بەڵام هەرچەندە فشار و ستەمەکان زیادتربێت ، شێروان زیاتر وەک نمونەی خۆڕاگری و ئازایەتی دەردەکەوێت .
مەسرور و ڕق : درێژکردنەوەی حوکمی شێروان شێروانی تەنها بڕیارێکی یاسایی نەبوو ، بەڵکوو بڕیارێکی سیاسی و زیاتر لە تۆڵەسەندنەوە و ڕق دەچوو ، چونکە شێروان لەناو زیندانیش دەنگی خۆی نەکوژاندەوە و بە ئاشکرا ڕەخنەی لەو بڕیارانە گرت کە بەناوی “درێژکردنەوەی سزا ” دەردەکران، لەکاتێکدا کە بەڕای ئەو ، بنەڕەتی ئەو حوکمانە هەر لەسەر ستەم و نادادپەروەری دامەزراون ، ئەو هەرگیز دانی نەناوە بە تاوانباربوونی خۆی و هەموو تاوانەکانی ڕەتکردۆتەوە و بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی کە دەستگیرکردنی ئەو و هاوڕێکانی بادینان بێهۆ و سیاسی بووە و زیاتر وەک ڕق بوە .
فەیلەسوفی گەورە “جان جاك ڕۆسۆ” دەڵێت: کاتێک دەسەڵات لە ترسی ڕاستی بلەرزێت، ئەو دەسەڵاتە لە ناوەوە ڕووخاوە ئەم وتەیە دۆخی شێروانە و سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە دەسەڵات ناتوانێت بەرگەی دەنگێکی ئازاد بگرێت هەر لێرەدایە کە ئەو وتەیەی نێلسۆن ماندێلامان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە زیندان بۆ ئازادەکان تەنها جەستەیان زیندانی دەکات ، بەڵام بیر و ئیرادەیان بەند ناکات و بیر و ئیرادە هەردەم ئازادە ئەمە پێناسەیەکی گونجاوە بۆ شێروان شێروانی یاخی ، چونکە هەرچەندە لە زیندانە، بەڵام ئیرادە و دەنگی هێشتا لەنێو خەڵک و هاوبیرانی زیندووە.
زەنگی ڕووخانی ستەمکار : شێروان بەو ئیرادە پۆڵاینەی هەیەتی چۆکی بە مەسرور بارزانی دایاوە ، ئەمەش وایکردووە چەند جارێک بیر لەهەوڵی تیرۆرکردنی بکرێتەوە لەناو زیندان ، بەڵام هەر زوو شیروان ئەو پەیامەی دا بە گویی سەرانی پارتیدا ووتی گەر بشتوانن بە جەستە بمکوژن ، بەڵام ناتوانن بیرۆکە و ئەو پرەنسیپانەی کە پێداگریان لەسەر دەکەم بکوژن ئەم مانایە لە خۆڕاگریی شێرواندا بە تەواوی دەبینرێت، چونکە دەسەڵات هەرچەندە هەوڵی خامۆشکردنی دەدات، بەڵام بیرۆکەی ئازادیەکەیی و خۆڕاگریەکەیی و ورە پۆڵاینەکەی بەردەوامە.
ئەوەی نەتشکێتت ، بەهێزترت دەکات زۆرێک لە گەنجانی کوردستان شێروان بە نموونەی ئەم وتەیە دەزانن، چونکە هەر فشار و ستەمێک بەسەریدا هاتووە ، جەماوەری زیاتر و پشتیوانی زیاتر و کۆدەنگی و پێداگری زیاتری لەسەر مافەکان لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە .
لەکەدارکردن و یاخیبوون : مەسرور بارزانی و دەوروبەرە پۆلیسییەکەی بە هەموو شێوەیەک هەوڵیانداوە کەسایەتی شێروان لەکەدار بکەن، بە ناوی میدیا و تۆمەت و پڕوپاگەندە، بەڵام ئەوەی بۆ خەڵک دەرکەوتووە ئەوەیە کە شێروان شێروانی نەک هەر نەشکاوە، بەڵکوو زیاتر بووەتە دەنگی ئەو کەسانەی هەست بە ستەم و نادادپەروەری دەکەن.
هێزی ڕاستی لە هەموو چەکێک بەهێزترە بۆیە زۆرێک لە ئێمە باوەڕمان وایە ئەگەر دەسەڵات هەموو ئامرازەکانی سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی هەبێت، بەڵام ناتوانێت بەرامبەر ئیرادەیەکی بەهێزی خاوەن متمانە سەرکەوتوو بێت ، لە کۆتاییدا وەک خۆی وتی: «من ناشكێم»، ئەم وشانە بوونە دروشم و پەیامێک بە گوێی سەرانی دەسەڵاتتدا کە ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و خۆڕاگری هەیە هەرگیز ناشکێن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





