<

دروستبوون و کەوتنی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاواوی کوردستان

16/09/2026, 13:32 (GMT+1)
(ڕۆڵی باڵانسی هێز، تورکیا و زلهێزەکان)
شام-سوریا لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا، شوێنی هەژموونی تورک بوو، دوای کەوتنی عوسمانلی و جەنگی یەکەمی جیهان بووە کۆڵۆنیایی فەڕەنسی، لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد دا، بەتایبەتی لەسەردەمی بەشار ئەسەد دا سوریایی هاوسنوری تورکیا شوێنی نفوزی شیعە، ئێران بوو، هەروەها ڕوسیا پێگەیەکی بەهێزی لە سوریا هەبوو، لە سەردەمی جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی، جگە لەو ناوچانەی تورکیا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و گروپە مورتەزەقەکانییەوە داگیری کردبوو، تەواوی سوریا جێگە نفوزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعی و ڕوسیا بوو بەڵام لەگەڵ کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هەڵهاتنی بەشار ئەسەد بۆ ڕوسیا، سوریا بووە جێگەی نفوزی سوننە، تورکیا، ئەمەریکا و ئیسڕائیل.
ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا بە تەنها بەرهەمی خەباتی کورد نەبوو، کەوتنیشی تەنها بەرهەمی هەڵە و کەموکورتییە ناوخۆییەکان نەبوو. لە نێوان ئەم دوو خاڵەدا، هۆکارێکی سێیەم هەیە کە زۆرجار لە شیکردنەوەکاندا کەمتر دەبینرێت: باڵانسی هێز و هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان بوو. ئەم ووتارە هەوڵ دەدات سەرکەوتن و پاشەکشەی ئەو ئەزموونە لە چوارچێوەی هاوکێشەی هێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا شرۆڤە بکات، بە تایبەتی لە پەیوەندیی نێوان هێزی شیعە (سوریا، ئێران)، تورکیا، ڕوسیا و ئەمەریکا دواتر بۆ هێزی سوننە (سوریای نوێ)، تورکیا، قەتەڕ، سعودیا، ئەمەریکا و ئیسڕائیل. لەگەڵ ئەوەشدا توانی هێزی سەربازی وسەرکردایەتی کورد لە سوریا نادیدە نەگیراوە، لە ووتار، توێژینەوە و پەرتوکی تایبەت دا شرۆڤەکراون، بەڵام تەوەری سەرەکی ئەم ووتارە باڵانسی هێز و هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکانە. هەروەها ئەم ووتارە بە هیچ جۆرێک بانگەشەکردن نییە بۆ هاوپەیمانێتی کورد و شیعە دژی سوننە، یان بە پێچەوانەوە هاوپەیمانی کورد و سوننە دژی شیعە، بەڵکو شرۆڤەکردنی تەوەرەی ئاماژەپێکراوە.
دروستبوونی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای کوردستان
سەرەڕای هۆکارە خودییەکانی کورد، تێکۆشانی سیاسی و خەباتی چەکداری و شۆڕشی هزری و فکری ڕۆژئاڤا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرپێکەوتنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە، جەنگی ناوخۆیی سوریا، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان بوو. لەکاتی جەنگی ناوخۆیی سوریا بە دەستتێوەردانی دەرەکی ڕژێمی بەشار ئەسەدی شیعی و کۆماری ئیسلامی شیعی ئێران نەیاندەتوانی لە یەک کاتدا هەم جەنگی سوننە، هەم کورد ئەنجامبدەن. هەروەها شیعە ئەزموونی ڕووخانی دەوڵەتی فاتمی شیعی لە میسڕ و جەنگی چاڵدێرانی لەگەڵ کورد دا هەبوو، دەیزانی بە دژایەتیکردنی کورد و کوردخستنە بەرەی سوننەوە هەر زوو جەنگەکە یەکلایی دەبێتەوە و ڕژێمی بەشار ئەسەد دەڕوخێت، شیعە لە ناوچەکەدا لاواز دەبێت، هەروەکو ئێستا، لەبەرئەوە لە سەرەتایی جەنگی سوریاوە، ڕژێمی بەعسی سوری لە ناوچە کوردییەکاندا پاشەکشەی کرد و کورد بە پەیڕەویکردن لە هێڵی سێیەم، بەهۆی لێکدابڕاوی جیۆگرافیایی ڕۆژئاڤا-وە سیستمی کانتۆنی و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای ئاواکرد. دواتر دوای دروستکردنی (هێزەکانی سوریایی دیموکرات- هەسەدە) لە ساڵی 2015 بە پشتیوانی هاوپەیمانان و پاشان کۆنتڕۆڵکردنی ڕەققەی پایتەختی خەلافەتی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-داعش) و کۆتایی پێهێنان بە خەلافەتی داعش، فراوانبوونی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد و هەسەدە و بنیاتنانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا. بە مانایەکی دیکە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان قازانجکردنی کێشمەکێشی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە بوو. شیعە دوای ئەو دوو ئەزموونە تاڵەی لەگەڵ کورد دا بەردەوام پێویستی بە کورد بووە بۆ باڵابوونی هەژموونی بەسەر باڵانسی هێزی لەگەڵ سوننە دا، هەر لە پەیوەندییەکانی ڕژێمی شیعی سوریا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یارمەتی و پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ پارتەکانی باشوری کوردستان لە هەشتاکانی سەدەیی ڕابردوو دژی ڕژێمی بەعس، سەرەڕایی باگراوندە فاشستییە ئەعڕابی و عەجەم و تۆرانی و سیاسییەکانی دیکە. ئەوەش ڕاستییەکی بەڵگەنەویستە کە هەر چوار (دەوڵەت - نەتەوە)ی کوردستان بەسەر دا دابەشکراو چەندین ڕێکەوتنی پێکەوەییان هەیە دژی کورد و بوونی کورد-یان بە مەترسی لە سەر ئاسایشی نەتەوەییە خۆیان زانیوە، ئەگەرچی ئەو ڕێکەوتنە ناوچەییانەش بەشی پاراستنی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعەی تێدابوو.

لێرەدا باڵانسی هێز، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان تەنها وەک دۆخێکی کاتی ناوچەیی نابینرێت، بەڵکو وەک میکانیزمێک دەبینرێت کە سنوری بەرژەوەندی و سیاسەت و ستراتیجی هێزە سیاسییەکان دیاری دەکات. لە دۆخێکدا کە هیچ لایەنێک بە تەنیا توانای زاڵبوون بەسەر هەموو لایەنەکانی دیکەدا نەبوو، کورد دەتوانی لە کێشمەکێشی نێوان هێزەکاندا بۆشایییەکی سیاسی پڕ بکاتەوە، بەڵام کە باڵانسی هێز، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان گۆڕا و تێکچوو، ئەو ئەزموونەش بە خێرایی بووە قوربانی. لەبەر ئەوە، مێژووی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا تا ڕادەیەکی زۆر مێژووی قازانجکردنی هاوکێشەی هێزەکان بوو، نەک تەنها مێژووی ویست و توانای ناوخۆیی کورد.
خۆرئاوای کوردستان لە جیۆگرافیایەکی بەعارەبکراوی لێکدابڕاوی هاوسنور به تورکیا لە نەبوونەوە هاتەبوون. تورکیا سێ ئۆپەراسیۆنی گەورەی دژی ئەنجامدا جگە لە پیلانگێڕی داعش. سوپای تورکیا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەرەکی و بەرفراوانی لە باکور و باکوری خۆرهەڵاتی سوریا (خۆرئاوا کوردستان) دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG)و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە، کە بریتین لە:
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات: لە ئابی 2016 دەستی پێکرد. هەرچەندە ئامانجی سەرەکی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بوو لە باکوری حەلەب، بەڵام هاوکات بۆ ڕێگریکردن بوو لە بەیەکگەیشتنی کانتۆنەکانی کۆبانی و ئەفرین لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە.
ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون: لە کانوونی دووەمی 2018 دەستی پێکرد. تێیدا سوپای تورکیا و گروپە مورتەزەقەکانی، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر کانتۆنی ئەفرین و دوای نزیکەی دوو مانگ شەڕ و داگیرکردنی ناوچەکە، بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی کورد.
ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی: لە تشرینی یەکەمی 2019 دەستی پێکرد. ئەم هێرشە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکان ئەنجامدرا، کە تێیدا تورکیا ناوچەکانی نێوان (سەرێ کانی و گرێ سپی) داگیرکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنانە گۆڕانکاریی گەورەیان لە نەخشەی دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوا کوردستان دا دروست کرد و ڕووبەرێکی فراوان لە ناوچە سنوورییەکان کەوتنە ژێر داگیرکاری تورکیا و گروپە مورتەزەقەکانییەوە. ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بوو بە قوڵایی (30کم).
تورکیا، بە ڕابەرایەتی هاوپەیمانی (ئاکەپە+مەهەپە) بەردەوام لە پیلانگێڕیدا بوو دژی خۆرئاوای کوردستان، هەر سەرەتا ساڵی 2012 (سەرەتای دروستبوونی  خۆبەڕێوەبەری ناوچە کوردییەکان لە سوریا): ئەردۆغان کە ئەوکات سەرۆک وەزیران بوو، وتی: «ئێمە ناتوانین بە ئەرێنی سەیری پێکهاتەیەکی لەو شێوەیە بکەین لە باکوری سوریا. پێشتر لە باکووری عێراق هەڵەیەکمان کرد (مەبەستی دانپێدانانی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو)، لەبەرئەوە ڕێگە نادەین قەوارەیەکی هاوشێوەی باکوری عێراق لە باکوری سوریاش دووبارە ببێتەوە.»، لە چەندین بۆنەی جیاوازی دیکەدا کاتێک لەگەڵ میدیاکان قسەی دەکرد، دەیوت: «ئێمە لە باکوری سوریا ڕێگە بە دروستبوونی قەوارەیەک نادەین کە هاوشێوەی باکووری عێراق بێت.»، ساڵی 2016 (لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتێکی ئەمریکای لاتین) لەناو فڕۆکەدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: «تورکیا سورە لەسەر ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی "باکورێکی سوریا" بکات کە هاوشێوەی باکوری عێراق بێت. ئێمە تەماشاچی ئەم دۆخە نابین و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر، تەنانەت بژاردەی سەربازییش». ئەردۆغان لەو لێدوانانەدا هەمیشە باسی لەوە دەکرد کە ئەوان قەوارەی فیدراڵی یان خۆبەڕێوەبەری لە باکوری سوریا وەک «قەوارەیەکی تیرۆریستی» لەسەر سنوورەکانیان دەبینن و دروستبوونی بە هێڵی سوور دادەنێن.

شکستی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای کوردستان

کاتێک ئێمە دەڵێین یەکێک لە هۆکارەکان نەک تەواوی هۆکارەکانی سەرپێکەوتنی ئەزموونی ڕۆژئاڤا بە قازانجکردن باڵانسی هێزی ناوچەکەوە پەیوەست بوو، ئەوا پرسیاری گرنگ ئەوەیە، کاتێک ئەو باڵانسە دەگۆڕێت، چی بەسەر ئەو ئەزموونە دا دێت؟ ئایا ئەو هێزە دەرەکییانەی پێشتر بۆ پاراستنی ئەزموونەکە بەکارهێنران، هەر هەمان بەرژەوەندییان لە بەردەوامبوونی هەمان ئەزمووندا هەیە؟
هێرشی و پەلامارەکانی سەر ڕۆژئاڤای کوردستان لە مانگی یەکی ساڵی 2026 دا بەشێکی بەهۆی نەمانی باڵانسی هێزی نێوان شیعە و سوننە بوو لە سوریا، بە کەوتنی ڕژێمی شیعی بەشار ئەسەد و پاشەکشەی ئێران لە سوریا و هێنان و بە (ئەحمەد شەرع)کردنی محەممەد جۆلانی لە کۆتایی ساڵی (2024)دا لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەویی و ناوچەیی، بە پۆلیسکردنی حکومەتی کاتی سوریا بە پێی ڕێکەوتنی پاریسی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و ئیسڕائیل (6/1/2026) بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل و پچڕاندنی پەیوەندی ئاسمانی و زەمینی لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران دا، چەتەکانی جۆلانی بە تیشکی سەوزی (تۆم باراک) نێردەی ئەمەریکا و پیلانگێڕی تورکیا هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاڤا، واتە لە ئەگەری نەکەوتنی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە لە سوریا، نە ڕژێمی سوریا و نەگروپە سوننەکان توانای ڕووبەڕووبونەوەی هەسەدە و خۆسەری ڕۆژئاڤا-یان هەبوو، نە هیچ کامیشیان دەچوونە جەنگێکی گەورەوە لەگەڵ هەسەدە کە ببێتە مەترسی لەسەر هەژموونیان. بەڵام کەوتنی بەشار ئەسەد لە بەرژەوەندی باڵانسی هێزی سوننە دا بوو، باڵانسی هێزی نێوان شیعە و سوننە تێکچوو، عارەبی سوننە، ڕژێمی شیعەی خست، هاوکێشەکە لاسەنگ بوو، سوننە بەهێز بوو، شیعە کەوت، هاوکێشەکە تێکچوو، پێگەی کورد لە هاوکێشەکەدا ژمارەیەکی بە بەهێز نەمایەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگییەکە، بە مانایەکی دیکە تێکچوونی  هاوسەنگییەکە بەڵای سەری پێگە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا بوو، پاشان ڕژێمی سوریایی نوێی سوننی بە پیلانگێڕی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بە کشانەوەی ئەمەریکا و فەڕەنسا لە خۆرئاوا و پشتیوانی سوپایی تورکیا پەلاماری کوردی دا.

هەروەها لەو ڕێکەوتنی 6/1/2026 پاریسی نێوان سوریا و ئیسڕائیل بە دەڵاڵی (تۆم باراک)ی نێردەی تڕەمپ بۆ کاروباری تورکیا و سوریا بوو، بە ئاگاداری تورکیا، سوریای نوێ دەستی لە بەشێک لە خاکی سوریا و جۆلان هەڵگرت بۆ ئیسڕائیل، تاکو دەستکراوە بێت پەلاماری کورد بدات. سوریایی نوێ کرایه پۆلیسی پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل، تەواوی پەیوەندی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شیعی عێراق و ئێران پچڕا، ئیتر حزبوڵڵای دوای ڕێکەوتنی پاریس هەمان حزبوڵڵای پێشوو نەمایەوە و مەترسی زەمینی حزبوڵڵا لەسەر ئیسڕائیل بێ پاڵپشتی ئێران و حەشدی شەعبی عێراق زۆر کەمبویەوە. لێرەوە سوریا تیشکی سەوزی ئەمەریکا و بێ دەنگی ئیسڕائیل بە پاڵپشتی سوپایی تورکیایی مسۆگەرکرد و یەک ڕۆژ دوای ئەو ڕێکەوتنە، پەلاماری هەردوو تاخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە درا لە حەڵەب.

ئەمەریکا لە هاوپەیمانی تاکتیکیدا لەگەڵ هەسەدە، بەرژەوەندی تەنها لە چوارچێوەی جیۆگرافیایەکی بچوکی باکور و خۆرهەڵاتی سوریادا بوو، بەڵام کاتێک محەممەد جۆلانی کرایە ئەحمەد شەرع و وەکو دۆناڵد تڕەمپ وتی: "ئەحمەد شەرع  من و ئەردۆغان لە سوریا دامانناوە و کاری نایاب دەکات." ئیدی قەبارەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا نەک لە هەسەدە لە خۆرئاواش گەورەتر بوو، نەک هاوپەیمانی هەسەدە و ئەمەریکا کۆتایی هات، نفوزی ڕوسیا و ئێران-یش لە سوریادا کۆتاییان هات. ئەمە لە کاتێکدا لە 24ی ئابی 2026دا ئەمەریکا سوریای لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتی تیرۆر دەرکرد؛ پێشتر، لە 8ی تەمموزی 2025دا، ناساندنی هەیئەت تەحریر الشام (HTS) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵوەشاندبووەوە.

تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت كە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو وتی: "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کارێکی باش دەکات و خوازیارە بچێت شەڕی حزبوڵڵا بكات لە لوبنان. سوریا کارێکی باش لە دژی حزبوڵڵای لوبنان ئەنجام دەدات، پێویستە کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی لوبنان بکەین. پێشنیازم بۆ ئیسرائیل كردووە، رێگە بدەن سوریا چارەسەری كێشەی حزبوڵڵا بكەن، پێم وایە ئەوان كارەكە باشتر جێبەجێ دەكەن."

لەلایەکی دیکەوە تورکیا بۆ لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوا، هەم پڕۆسەی تورکیایی بێ تیرۆری (ئاکەپه+مەهەپە)، (پڕۆسەی ئاشتی پەکەکە)، هەم پیلانگێڕی لە نێوبردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێنانی ئەحمەد شەرعی بە پشتیوانی و هاوکاری ئەمەریکا، ئیسڕائیل، ئینگلیز، سعودیا و قەتەڕ پێشخست. بەواتایەکی دیکە هێرش و پەلاماری سەر خۆرئاوا گرێدراوی تورکیایی بێ تیرۆر بوو، تا ئەو پڕۆسەیە سەرپێ نەخرا هێرش و پەلامارەکان ئەنجامنەدران. لە پڕۆسەی ئاشتیدا پەکەکە پێی خۆش بێت یان نا، یەکێکە لە هۆکارەکانی بەهێزبوونی هەژموونی تورکیا لە خۆرئاوای کوردستان و سوریا و ناوچەکەدا، سەرانی تورکیا خۆیان بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێن کە لە ڕێگەی تورکیایی بێ تیرۆرەوە ڕێگەیان لە پارچەبوونی تورکیا گرتووە و کۆتاییان بە خۆسەری کورد لە سوریا هێناوە و هەژموونیان گەورەتربووە لە ناوچەکەدا.

ئەو هاوکێشە سیاسیانە، بوونە هۆی تەوقدانی خۆرئاوا و کۆتایهاتنی هاوپەیمانی تاکتیکی ئەمەریکا و هەسەدە لە شەڕی دژی داعش دا، کاتێکیش ئیسڕائیل پارێزەری ئاسایشی زامنکرد، وەکو هەمیشە ئاڕاستەی دوژمنایەتی عارەبی دژی کورد گۆڕی، پارەی سعودیا، پارە و ڕاگەیاندنی قەتەری برایەتی هۆزە عارەبەکانی ڕەققە و دێرەزوور و شەڕڤانە عارەبەکانی نێو هەسەدەی گۆڕی بۆ ناپاکی، هێزەکانی سوریا بە تیشکی سەوزی ئەمەریکا و ئیسڕائیل و پاڵپشتی تورکیا هێرش و پەلاماری خۆرئاوای کوردستانیان ئەنجامدا و سوریا و تورکیا نەک بە نیازی شکستی تەواوەتی خۆسەری خۆرئاوا و هەسەدە بوون، بەڵکو بەبێ دەنگی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئامانجی ئەنجامدانی چەند غەزە-یەکیان هەبوو لە قامیشلۆ، حەسەکە و کۆبانێ... لەم بارەیەوە مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: «هەرچەندە دۆخی ئێستا ئەوەنییە کە گەلی کورد خەونی پێوەدەبینی، بەڵام «پێویستییەکی واقیعی» بوو بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچونی یەکجاریی کورد لەسوریا. کورد ڕوبەڕوی هەڕەشەیەکی گه‌وره‌و لەناوبردنی یەکجاریی ببوەوە، هۆکارەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان به‌پله‌ى یه‌كه‌م، هێزە نێودەوڵەتییەکان (ئەمریکا و فەرەنسا) بڕیاری کشانەوەیانداو تەنها لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە مابونەوە، دواتر هەڕەشەی شەڕ، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرایە، شەڕێکی خوێناویی‌ و ئاوارەبونی ملیۆنان کەس ڕویدەدا.»، سەرئەنجام جەنڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە ڕۆژی (25/8/2026) لە دیمەشق لە کۆشکی گەل بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕۆژئاڤا و دیمەشق، دای پێشکەشکردنی ووتەیەک سەبارەت بە ئایندە و هۆکاری ڕێکەوتن و بەشداریکردنی کورد لە دەسەڵاتی سوریایی نوێدا، هەسەدەی هەڵوەشاندەوە و (8/8/2026 بە مەرسومێکی ئەحمەد شەرع، مەزڵوم عەبدی بووە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا).

ئەم شیکردنەوەیە بە هیچ شێوەیەک هۆکارە ناوخۆییەکانی کورد، کەموکورتییەکانی دامەزراوە سیاسییەکان، دابەشبوونی ناوخۆیی، ئایدۆلۆژیاچێتی و خۆسەپاندن و تاکڕەویی (پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە)، ناپاکی و گرێدراوی (ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا- ئەنەکەسە - پێشمەرگەی ڕۆژ) بە تورکیاوە، هەڵە ستراتیژییەکان پشتگوێ ناخات. بەڵام جیاوازیی نێوان «هەڵەیی ناوخۆیی» و «سنورداربوونی هەڵبژاردەکان لە ژێر فشاری هاوکێشەی هێزەکان» پێویستە شرۆڤە بکرێت. چونکە نالۆژیکییە هەموو شکستە سیاسییەکان بخرێتە ئەستۆیی ناکارامەییی سەرکردەکان، هەروەها ناواقیعییه هەموو هێزە ناوچەییەکان و زلهێزەکان وەکو هەموو هۆکارەکان تەماشا بکرێت. لە مێژووی کورددا، هەردوو لایەنەکە بەیەکەوە وێنەکە ڕوون دەکەنەوە، بەڵام ئەوەی زۆرجار کەمتر شیکراوەتەوە، باڵانسی هێز، جێگۆڕکێی هەژموونی هێز و هاوکێشە سیاسییەکانە.

سیستمی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە زلهێزەکان، لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە، پاراستنی سنورەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان پێش مافی چارەنووسی گەلاندا خستووە. لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، نە گۆڕانکارییە سیاسییە گەورەکان و نە جەنگە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، نەبوونەتە هۆی دەستکاریکردنی بنەڕەتیی سنوورەکان، چونکە پاراستنی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە، زۆرجار، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی سیستمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکاندا، لەسەر مافی چارەنوسی گەلان پێشینەیی هەبووە.

لە هەمان چوارچێوەدا، سیستمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکانی خۆرئاوا، هەروەها بەهێزبوونی پێگەی ئیسڕائیل لە ناوچەکە، بە تایبەتی لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 (جەنگی حەماس و ئیسڕائیل)، کوردیان زۆرجار وەک کارتی فشار و ئامرازێکی سیاسی بۆ سازشپێکردنی هەر چوار دەوڵەت ـ نەتەوەکە و بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکارهێناوە. لەبەر ئەوە، تەنانەت ئەگەر کورد لە ناوخۆدا یەکگرتووتر بووایە، یەک دەرفەتیشی لەدەست نەدایە، خاوەنی هێزێکی سەربازیی ڕاهێندراو و مەشقپێکراو بووایە، وەک هەسەدە، ئابوورییەکی بەهێز و ستراتیژییەکی نەتەوەییی ڕوون و سەرکردایەتییەکی کاریزمایی هەبووایە، هێشتا گۆڕینی سنوورەکان و دەستکاریکردنی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە بەبێ ڕەزامەندیی هێزە ناوچەییەکان، زلهێزەکان و سیستمی نێودەوڵەتی کارێکی زۆر دژوار و نزیک لە مەحاڵ بوو.

لە کۆتاییدا، کێشەکە تەنها ئەوە نییە کە کورد چەند هەڵەی کردووە یان چەند دەرفەتی لەدەست داوە، کێشەکە ئەوەیە بۆ کورد لە چوارچێوەی سیستەمێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، زۆرجار هەژموون و بەرژەوەندی زلهێزەکان و هاوکێشەی هێز جێگەی مافی چارەنووسی گرتۆتەوە. خۆرئاوای کوردستان نموونەیەکی ڕوون بوو لەوەی کورد توانی کە هاوکێشەی هێزەکان وەکو دەرفەت بەکاربهێنێت و بۆشایییەکی سیاسی پڕ بکاتەوە، بەڵام هەمان هاوکێشە، کاتێک گۆڕا، ئەو دەستکەوتەی پێشتر بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی بەدەستی هێنابوو، کەوتە مەترسییەوە. لەبەرئەوە، پرسیاری سەرەکی بۆ کورد تەنها ئەوە نییە کە «کێ هاوپەیمانمانە؟»، بەڵکو ئەوەیە کە «ئایا دەتوانیین خۆمان ببینین بە هێزێکی سەربەخۆ لە هاوکێشەکاندا، یان هەروەکو کارتی فشاری هێزە گەورەکان و ناوچەییەکان دەمانبینن و دەمێنیینەوە؟» چونکە نەتەوەیەک بوونی سیاسیی خۆی لەسەر بنەمای هاوکێشەی هێزی ئەوانی دیکە دامەزرێنێت، لە هەر گۆڕانێکی هاوکێشەکاندا مەترسیی لەدەستدانی ئەو بوونە سیاسییەی هەیه لە نمونەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا. لە سیاسەتدا، دەرفەت بۆ خۆی بەڵگەی هێز نییە، ئەوەی دەرفەت دەگۆڕێت بۆ پێگەیەکی سیاسی جێگیر، توانای دروستکردنی هێز و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکانە، نەک گۆڕینی هاوکێشەکان لە دژت .

دروستبوون و کەوتنی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاواوی کوردستان  '' بەشی دووهەم ''
(ڕۆڵی باڵانسی هێز، تورکیا و زلهێزەکان)


شام-سوریا لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا، شوێنی هەژموونی تورک بوو، دوای کەوتنی عوسمانلی و جەنگی یەکەمی جیهان بووە کۆڵۆنیایی فەڕەنسی، لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد دا، بەتایبەتی لەسەردەمی بەشار ئەسەد دا سوریایی هاوسنوری تورکیا شوێنی نفوزی شیعە، ئێران بوو، هەروەها ڕوسیا پێگەیەکی بەهێزی لە سوریا هەبوو، لە سەردەمی جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی، جگە لەو ناوچانەی تورکیا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و گروپە مورتەزەقەکانییەوە داگیری کردبوو، تەواوی سوریا جێگە نفوزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعی و ڕوسیا بوو بەڵام لەگەڵ کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هەڵهاتنی بەشار ئەسەد بۆ ڕوسیا، سوریا بووە جێگەی نفوزی سوننە، تورکیا، ئەمەریکا و ئیسڕائیل.
ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا بە تەنها بەرهەمی خەباتی کورد نەبوو، کەوتنیشی تەنها بەرهەمی هەڵە و کەموکورتییە ناوخۆییەکان نەبوو. لە نێوان ئەم دوو خاڵەدا، هۆکارێکی سێیەم هەیە کە زۆرجار لە شیکردنەوەکاندا کەمتر دەبینرێت: باڵانسی هێز و هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان بوو. ئەم ووتارە هەوڵ دەدات سەرکەوتن و پاشەکشەی ئەو ئەزموونە لە چوارچێوەی هاوکێشەی هێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا شرۆڤە بکات، بە تایبەتی لە پەیوەندیی نێوان هێزی شیعە (سوریا، ئێران)، تورکیا، ڕوسیا و ئەمەریکا دواتر بۆ هێزی سوننە (سوریای نوێ)، تورکیا، قەتەڕ، سعودیا، ئەمەریکا و ئیسڕائیل. لەگەڵ ئەوەشدا توانی هێزی سەربازی و سەرکردایەتی کورد لە سوریا نادیدە نەگیراوە، لە ووتار، توێژینەوە و پەرتوکی تایبەت دا شرۆڤەکراون، بەڵام تەوەری سەرەکی ئەم تەوەرە، باڵانسی هێز و هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکانە. هەروەها ئەم ووتارە بە هیچ جۆرێک بانگەشەکردن نییە بۆ هاوپەیمانێتی کورد و شیعە دژی سوننە، یان بە پێچەوانەوە هاوپەیمانی کورد و سوننە دژی شیعە، بەڵکو شرۆڤەکردنی تەوەرەی ئاماژەپێکراوە.

دروستبوونی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای کوردستان

سەرەڕای هۆکارە خودییەکانی کورد، تێکۆشانی سیاسی و خەباتی چەکداری و شۆڕشی هزری و فکری ڕۆژئاڤا، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرپێکەوتنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە، جەنگی ناوخۆیی سوریا، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان بوو. لەکاتی جەنگی ناوخۆیی سوریا بە دەستتێوەردانی دەرەکی ڕژێمی بەشار ئەسەدی شیعی و کۆماری ئیسلامی شیعی ئێران نەیاندەتوانی لە یەک کاتدا هەم جەنگی سوننە، هەم کورد ئەنجامبدەن. هەروەها شیعە ئەزموونی ڕووخانی دەوڵەتی فاتمی شیعی لە میسڕ و جەنگی چاڵدێرانی لەگەڵ کورد دا هەبوو، دەیزانی بە دژایەتیکردنی کورد و کوردخستنە بەرەی سوننەوە هەر زوو جەنگەکە یەکلایی دەبێتەوە و ڕژێمی بەشار ئەسەد دەڕوخێت، شیعە لە ناوچەکەدا لاواز دەبێت، هەروەکو ئێستا، لەبەرئەوە لە سەرەتایی جەنگی سوریاوە، ڕژێمی بەعسی سوری لە ناوچە کوردییەکاندا پاشەکشەی کرد و کورد بە پەیڕەویکردن لە هێڵی سێیەم، بەهۆی لێکدابڕاوی جیۆگرافیایی ڕۆژئاڤا-وە سیستمی کانتۆنی و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای ئاواکرد. دواتر دوای دروستکردنی (هێزەکانی سوریایی دیموکرات- هەسەدە) لە ساڵی 2015 بە پشتیوانی هاوپەیمانان و پاشان کۆنتڕۆڵکردنی ڕەققەی پایتەختی خەلافەتی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-داعش) و کۆتایی پێهێنان بە خەلافەتی داعش، فراوانبوونی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد و هەسەدە و بنیاتنانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا. بە مانایەکی دیکە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤای کوردستان قازانجکردنی کێشمەکێشی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە بوو. شیعە دوای ئەو دوو ئەزموونە تاڵەی لەگەڵ کورد دا بەردەوام پێویستی بە کورد بووە بۆ باڵابوونی هەژموونی بەسەر باڵانسی هێزی لەگەڵ سوننە دا، هەر لە پەیوەندییەکانی ڕژێمی شیعی سوریا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یارمەتی و پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ پارتەکانی باشوری کوردستان لە هەشتاکانی سەدەیی ڕابردوو دژی ڕژێمی بەعس، سەرەڕایی باگراوندە فاشستییە ئەعڕابی و عەجەم و تۆرانی و سیاسییەکانی دیکە. ئەوەش ڕاستییەکی بەڵگەنەویستە کە هەر چوار (دەوڵەت - نەتەوە)ی کوردستان بەسەر دا دابەشکراو چەندین ڕێکەوتنی پێکەوەییان هەیە دژی کورد و بوونی کورد-یان بە مەترسی لە سەر ئاسایشی نەتەوەییە خۆیان زانیوە، ئەگەرچی ئەو ڕێکەوتنە ناوچەییانەش بەشی پاراستنی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعەی تێدابوو.
لێرەدا باڵانسی هێز، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان تەنها وەک دۆخێکی کاتی ناوچەیی نابینرێت، بەڵکو وەک میکانیزمێک دەبینرێت کە سنوری بەرژەوەندی و سیاسەت و ستراتیجی هێزە سیاسییەکان دیاری دەکات. لە دۆخێکدا کە هیچ لایەنێک بە تەنیا توانای زاڵبوون بەسەر هەموو لایەنەکانی دیکەدا نەبوو، کورد دەتوانی لە کێشمەکێشی نێوان هێزەکاندا بۆشایییەکی سیاسی پڕ بکاتەوە، بەڵام کە باڵانسی هێز، هاوکێشە ساسییەکان و جێگۆڕکێی هەژموونی هێزەکان گۆڕا و تێکچوو، ئەو ئەزموونەش بە خێرایی بووە قوربانی. لەبەر ئەوە، مێژووی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریا تا ڕادەیەکی زۆر مێژووی قازانجکردنی هاوکێشەی هێزەکان بوو، نەک تەنها مێژووی ویست و توانای ناوخۆیی کورد.
خۆرئاوای کوردستان لە جیۆگرافیایەکی بەعارەبکراوی لێکدابڕاوی هاوسنور به تورکیا لە نەبوونەوە هاتەبوون. تورکیا سێ ئۆپەراسیۆنی گەورەی دژی ئەنجامدا جگە لە پیلانگێڕی داعش. سوپای تورکیا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2019، سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەرەکی و بەرفراوانی لە باکور و باکوری خۆرهەڵاتی سوریا (خۆرئاوا کوردستان) دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ)و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە، کە بریتین لە:
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات: لە ئابی 2016 دەستی پێکرد. هەرچەندە ئامانجی سەرەکی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بوو لە باکوری حەلەب، بەڵام هاوکات بۆ ڕێگریکردن بوو لە بەیەکگەیشتنی کانتۆنەکانی کۆبانی و ئەفرین لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە.
ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون: لە کانوونی دووەمی 2018 دەستی پێکرد. تێیدا سوپای تورکیا و گروپە مورتەزەقەکانی، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر کانتۆنی ئەفرین و دوای نزیکەی دوو مانگ شەڕ و داگیرکردنی ناوچەکە، بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی کورد.
ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی: لە تشرینی یەکەمی 2019 دەستی پێکرد. ئەم هێرشە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکان ئەنجامدرا، کە تێیدا تورکیا ناوچەکانی نێوان (سەرێ کانی و گرێ سپی) داگیرکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنانە گۆڕانکاریی گەورەیان لە نەخشەی دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوا کوردستان دا دروست کرد و ڕووبەرێکی فراوان لە ناوچە سنوورییەکان کەوتنە ژێر داگیرکاری تورکیا و گروپە مورتەزەقەکانییەوە. ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بوو بە قوڵایی (30کم).
تورکیا، بە ڕابەرایەتی هاوپەیمانی (ئاکەپە+مەهەپە) بەردەوام لە پیلانگێڕیدا بوو دژی خۆرئاوای کوردستان، هەر سەرەتا ساڵی 2012 (سەرەتای دروستبوونی  خۆبەڕێوەبەری ناوچە کوردییەکان لە سوریا): ئەردۆغان کە ئەوکات سەرۆک وەزیران بوو، وتی: «ئێمە ناتوانین بە ئەرێنی سەیری پێکهاتەیەکی لەو شێوەیە بکەین لە باکوری سوریا. پێشتر لە باکووری عێراق هەڵەیەکمان کرد (مەبەستی دانپێدانانی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو)، لەبەرئەوە ڕێگە نادەین قەوارەیەکی هاوشێوەی باکوری عێراق لە باکوری سوریاش دووبارە ببێتەوە.»، لە چەندین بۆنەی جیاوازی دیکەدا کاتێک لەگەڵ میدیاکان قسەی دەکرد، دەیوت: «ئێمە لە باکوری سوریا ڕێگە بە دروستبوونی قەوارەیەک نادەین کە هاوشێوەی باکووری عێراق بێت.»، ساڵی 2016 (لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتێکی ئەمریکای لاتین) لەناو فڕۆکەدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: «تورکیا سورە لەسەر ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی "باکورێکی سوریا" بکات کە هاوشێوەی باکوری عێراق بێت. ئێمە تەماشاچی ئەم دۆخە نابین و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر، تەنانەت بژاردەی سەربازییش». ئەردۆغان لەو لێدوانانەدا هەمیشە باسی لەوە دەکرد کە ئەوان قەوارەی فیدراڵی یان خۆبەڕێوەبەری لە باکوری سوریا وەک «قەوارەیەکی تیرۆریستی» لەسەر سنوورەکانیان دەبینن و دروستبوونی بە هێڵی سوور دادەنێن.

شکستی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای کوردستان

کاتێک ئێمە دەڵێین یەکێک لە هۆکارەکان نەک تەواوی هۆکارەکانی سەرپێکەوتنی ئەزموونی ڕۆژئاڤا بە قازانجکردن باڵانسی هێزی ناوچەکەوە پەیوەست بوو، ئەوا پرسیاری گرنگ ئەوەیە، کاتێک ئەو باڵانسە دەگۆڕێت، چی بەسەر ئەو ئەزموونە دا دێت؟ ئایا ئەو هێزە دەرەکییانەی پێشتر بۆ پاراستنی ئەزموونەکە بەکارهێنران، هەر هەمان بەرژەوەندییان لە بەردەوامبوونی هەمان ئەزمووندا هەیە؟
هێرشی و پەلامارەکانی سەر ڕۆژئاڤای کوردستان لە مانگی یەکی ساڵی 2026 دا بەشێکی بەهۆی نەمانی باڵانسی هێزی نێوان شیعە و سوننە بوو لە سوریا، بە کەوتنی ڕژێمی شیعی بەشار ئەسەد و پاشەکشەی ئێران لە سوریا و هێنان و بە (ئەحمەد شەرع)کردنی محەممەد جۆلانی لە کۆتایی ساڵی (2024)دا لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەویی و ناوچەیی، بە پۆلیسکردنی حکومەتی کاتی سوریا بە پێی ڕێکەوتنی پاریسی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و ئیسڕائیل (6/1/2026) بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل و پچڕاندنی پەیوەندی ئاسمانی و زەمینی لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران دا، چەتەکانی جۆلانی بە تیشکی سەوزی (تۆم باراک) نێردەی ئەمەریکا و پیلانگێڕی تورکیا هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاڤا، واتە لە ئەگەری نەکەوتنی باڵانسی هێزی نێوان سوننە و شیعە لە سوریا، نە ڕژێمی سوریا و نەگروپە سوننەکان توانای ڕووبەڕووبونەوەی هەسەدە و خۆسەری ڕۆژئاڤا-یان هەبوو، نە هیچ کامیشیان دەچوونە جەنگێکی گەورەوە لەگەڵ هەسەدە کە ببێتە مەترسی لەسەر هەژموونیان. بەڵام کەوتنی بەشار ئەسەد لە بەرژەوەندی باڵانسی هێزی سوننە دا بوو، باڵانسی هێزی نێوان شیعە و سوننە تێکچوو، عارەبی سوننە، ڕژێمی شیعەی خست، هاوکێشەکە لاسەنگ بوو، سوننە بەهێز بوو، شیعە کەوت، هاوکێشەکە تێکچوو، پێگەی کورد لە هاوکێشەکەدا ژمارەیەکی بە بەهێز نەمایەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگییەکە، بە مانایەکی دیکە تێکچوونی  هاوسەنگییەکە بەڵای سەری پێگە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا بوو، پاشان ڕژێمی سوریایی نوێی سوننی بە پیلانگێڕی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بە کشانەوەی ئەمەریکا و فەڕەنسا لە خۆرئاوا و پشتیوانی سوپایی تورکیا پەلاماری کوردی دا.
هەروەها لەو ڕێکەوتنی 6/1/2026 پاریسی نێوان سوریا و ئیسڕائیل بە دەڵاڵی (تۆم باراک)ی نێردەی تڕەمپ بۆ کاروباری تورکیا و سوریا بوو، بە ئاگاداری تورکیا، سوریای نوێ دەستی لە بەشێک لە خاکی سوریا و جۆلان هەڵگرت بۆ ئیسڕائیل، تاکو دەستکراوە بێت پەلاماری کورد بدات. سوریایی نوێ کرایه پۆلیسی پاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیل، تەواوی پەیوەندی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شیعی عێراق و ئێران پچڕا، ئیتر حزبوڵڵای دوای ڕێکەوتنی پاریس هەمان حزبوڵڵای پێشوو نەمایەوە و مەترسی زەمینی حزبوڵڵا لەسەر ئیسڕائیل بێ پاڵپشتی ئێران و حەشدی شەعبی عێراق زۆر کەمبویەوە. لێرەوە سوریا تیشکی سەوزی ئەمەریکا و بێ دەنگی ئیسڕائیل بە پاڵپشتی سوپایی تورکیایی مسۆگەرکرد و یەک ڕۆژ دوای ئەو ڕێکەوتنە، پەلاماری هەردوو تاخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە درا لە حەڵەب.
ئەمەریکا لە هاوپەیمانی تاکتیکیدا لەگەڵ هەسەدە، بەرژەوەندی تەنها لە چوارچێوەی جیۆگرافیایەکی بچوکی باکور و خۆرهەڵاتی سوریادا بوو، بەڵام کاتێک محەممەد جۆلانی کرایە ئەحمەد شەرع و وەکو دۆناڵد تڕەمپ وتی: "ئەحمەد شەرع  من و ئەردۆغان لە سوریا دامانناوە و کاری نایاب دەکات." ئیدی قەبارەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا نەک لە هەسەدە لە خۆرئاواش گەورەتر بوو، نەک هاوپەیمانی هەسەدە و ئەمەریکا کۆتایی هات، نفوزی ڕوسیا و ئێران-یش لە سوریادا کۆتاییان هات. ئەمە لە کاتێکدا لە 24ی ئابی 2026دا ئەمەریکا سوریای لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتی تیرۆر دەرکرد؛ پێشتر، لە 8ی تەمموزی 2025دا، ناساندنی هەیئەت تەحریر الشام )HTS) وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵوەشاندبووەوە.
تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت كە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو وتی: "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کارێکی باش دەکات و خوازیارە بچێت شەڕی حزبوڵڵا بكات لە لوبنان. سوریا کارێکی باش لە دژی حزبوڵڵای لوبنان ئەنجام دەدات، پێویستە کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی لوبنان بکەین. پێشنیازم بۆ ئیسرائیل كردووە، رێگە بدەن سوریا چارەسەری كێشەی حزبوڵڵا بكەن، پێم وایە ئەوان كارەكە باشتر جێبەجێ دەكەن."
لەلایەکی دیکەوە تورکیا بۆ لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوا، هەم پڕۆسەی تورکیایی بێ تیرۆری (ئاکەپه+مەهەپە)، (پڕۆسەی ئاشتی پەکەکە)، هەم پیلانگێڕی لە نێوبردنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێنانی ئەحمەد شەرعی بە پشتیوانی و هاوکاری ئەمەریکا، ئیسڕائیل، ئینگلیز، سعودیا و قەتەڕ پێشخست. بەواتایەکی دیکە هێرش و پەلاماری سەر خۆرئاوا گرێدراوی تورکیایی بێ تیرۆر بوو، تا ئەو پڕۆسەیە سەرپێ نەخرا هێرش و پەلامارەکان ئەنجامنەدران. لە پڕۆسەی ئاشتیدا پەکەکە پێی خۆش بێت یان نا، یەکێکە لە هۆکارەکانی بەهێزبوونی هەژموونی تورکیا لە خۆرئاوای کوردستان و سوریا و ناوچەکەدا، سەرانی تورکیا خۆیان بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێن کە لە ڕێگەی تورکیایی بێ تیرۆرەوە ڕێگەیان لە پارچەبوونی تورکیا گرتووە و کۆتاییان بە خۆسەری کورد لە سوریا هێناوە و هەژموونیان گەورەتربووە لە ناوچەکەدا.
لەم بارەیەوە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی پێشوی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، لەچاوپێکەوتنێکی تێرو تەسەلدا باسی لەوەرچەرخانە مێژوییەکانی خۆرئاوای کوردستان‌ و هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و خۆبەڕێوەبەری کرد، وتى، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیەکی بۆ ناردین‌ و تێیدا جەختیکردبوه‌وه‌، دەبێت کێشەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەگفتوگۆ چارەسەربکرێن‌ و کورد خۆی لەشەڕ لەگەڵ دیمەشق بەدوربگرێت".
ئەو هاوکێشە سیاسیانە، بوونە هۆی تەوقدانی خۆرئاوا و کۆتایهاتنی هاوپەیمانی تاکتیکی ئەمەریکا و هەسەدە لە شەڕی دژی داعش دا، کاتێکیش ئیسڕائیل پارێزەری ئاسایشی زامنکرد، وەکو هەمیشە ئاڕاستەی دوژمنایەتی عارەبی دژی کورد گۆڕی، پارەی سعودیا، پارە و ڕاگەیاندنی قەتەری برایەتی هۆزە عارەبەکانی ڕەققە و دێرەزوور و شەڕڤانە عارەبەکانی نێو هەسەدەی گۆڕی بۆ ناپاکی، هێزەکانی سوریا بە تیشکی سەوزی ئەمەریکا و ئیسڕائیل و پاڵپشتی تورکیا هێرش و پەلاماری خۆرئاوای کوردستانیان ئەنجامدا و سوریا و تورکیا نەک بە نیازی شکستی تەواوەتی خۆسەری خۆرئاوا و هەسەدە بوون، بەڵکو بەبێ دەنگی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئامانجی ئەنجامدانی چەند غەزە-یەکیان هەبوو لە قامیشلۆ، حەسەکە و کۆبانێ... لەم بارەیەوە مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: «هەرچەندە دۆخی ئێستا ئەوەنییە کە گەلی کورد خەونی پێوەدەبینی، بەڵام «پێویستییەکی واقیعی» بوو بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچونی یەکجاریی کورد لەسوریا. کورد ڕوبەڕوی هەڕەشەیەکی گه‌وره‌و لەناوبردنی یەکجاریی ببوەوە، هۆکارەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان به‌پله‌ى یه‌كه‌م، هێزە نێودەوڵەتییەکان (ئەمریکا و فەرەنسا) بڕیاری کشانەوەیانداو تەنها لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە مابونەوە، دواتر هەڕەشەی شەڕ، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرایە، شەڕێکی خوێناویی‌ و ئاوارەبونی ملیۆنان کەس ڕویدەدا.»، سەرئەنجام جەنڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە ڕۆژی (25/8/2026) لە دیمەشق لە کۆشکی گەل بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕۆژئاڤا و دیمەشق، دوای پێشکەشکردنی ووتەیەک سەبارەت بە ئایندە و هۆکاری ڕێکەوتن و بەشداریکردنی کورد لە دەسەڵاتی سوریایی نوێدا، هەسەدەی هەڵوەشاندەوە و (8/8/2026) بە مەرسومێکی ئەحمەد شەرع، مەزڵوم عەبدی بووە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا).
لێرەدا سەبارەت بە دروسبوونی خۆسەری خۆرئاوا و هەڵوەشاندنەوەی خۆسەر و هەسەدە دەمەوێت هاوکێشەیەک ڕوونبکەمەوە: تورکیا، پارتی داد و گەشەپێدان و خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵی زیندوكردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییان دەدا لە سەردەمێكی جیاواز تر و لە ژێر ناوێكی نوێدا. هەر لە سەر بنەمای ئەم خەونە بوو لە زەمەنی بەهاری عەرەبی ساڵی (2011) بەدواوە، توركیا تەواوی هەوڵەكانی خۆی خستەكار تا هێزە سونییە عارەبییە ئیخوانییەکانی هاوفکری لە تەواوی ووڵاتەكانی میسڕ و تونس و یەمەن و لیبیا و سوریا بێنتە سەر حوکم و دەسەڵات، بە هەموو شێوەیەكی لۆجستی، مادی، میدیایی و سەربازی هاوكاری گروپە چەکدارییه سونییەکانی دەكرد و بنكەی سەربازی لە لیبیا و سۆدان و تەنانەت و قەتەریش دامەزراند.
بەڵام لە هەر یەك لە تونس و لیبیا و یەمەن تەواو لاواز بوون، لە میسڕیش لە ڕێگەی كودەتای (عبدولفەتاح سیسی) بە پاڵپشتی ئیمارات و ئەمریكا، ئیخوان موسلیمین و (محمد مورسی) سەرۆك كۆماری میسڕ لە دەسەڵات دورخرانەوە. لە یەمەنیش بەهۆی سیاسەت و ستراتیجیەتی ئێران "حوسییەكان" سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا. لەبەرئەوە تەنیا سوریا و بە تایبەتی خۆرئاوای كوردستان مابوو توركیا و ئیخوان ئەو خەون و ئامانجەی تێدا بەدیبهێنن. بەڵام پەکەکە-پەیەدە هەر زوو توانییان هێزەكانی (یەپەگە، یەپەژە) دابمەزرێنن و كۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچە كوردییەكان بكەن و كانتۆنەكان دابمەزرێنن. بەڵام تورکیا پێی وابوو زۆر بە ئاسانی دەتوانێت خۆرئاوا داگیربكات و خۆسەری خۆرئاوا لەناوبەرێت، بە ڕێكەوتن و سیاسەتكردن لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا، پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەكانی كورد بێدەنگ بكات.
هەروەها دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ لەلایەن داعش-ەوە بە پیلانێكی ناوچەی و خیانەتێكی گەورە شەنگال بۆ داعش چۆڵكرا، تا لەو ڕێگە ستراتیجیەوە گەمارۆیەكی توند بخرێتە سەر خۆرئاوا و دواجار لە ناوبردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری كورد و ڕەوانەكردنی نەوتی موسڵ بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست، بەڵام پەكەكە توانی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال، لە خەڵكی ناوچەكە دروست بكات بۆ بەرگریكردن لە شەنگال، ئەم سیاسەتە بووە هۆی تێکشکاندنی پیلانگێڕی و خەونەکەی تورکیا.  
دواتر تورکیا هەوڵیدا بە ڕێگەی سەربازی خۆرئاوای كوردستان داگیربكات و جینۆساید و كۆمەڵكوژی كورد ئەنجامبدات، كورد لە زێدی خۆی ئاوارە بكات و ئەو ژمارە زۆرە ئاوارە عارەبە سونییەی لە ووڵاتەكەیدا هەیە بگوازێتەوە بۆ خۆرئاوای كوردستان و لەوێ لەسەر خاكی كورد نیشتەجێیان بكات، دیموگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت، كە ئەردۆغان چەندین جار لە توركیا و لە ڕوسیا-ش ئەمەی نەدەشاردەوە و هەوڵی پاكتاوی ڕەگەزی كوردی دەدا. بەڵام خۆسەری ڕۆژئاڤا، کاتێک هێزەكانی سوریایی دیموكرات (هەسەدە)یان دامەزراند و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتاییان بە خەلافەتی داعش-یش هێنا. لەو ڕۆژگارەدا بەهۆی هاوسەنگی هێز، مانەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هەژموونی ئێران، پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا و تێکۆشین و بەرخۆدانی خۆسەری ڕۆژئاڤا خەونەکەی تورکیا و ئیخوانی سوری لە خۆرئاوای کوردستان  بەدینەهات. لەبەرئەوە بەشێکی گەورەی ڕقی ئیخوانەکان لە ناوچەکە و لە باشوریش لە پەکەکە، ئایدۆلۆژیا و هەژموونەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە.
بەڵام، بەو شێوازە پێچەوانەییە، چۆن پەکەکە-پەیەدە هۆکاری تێکشکانی خەونی تورکیا، پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکەپە- ئیخوانی سوری، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، عوسمانلی نوێ بوون لە خۆرئاوای کوردستان، بەوجۆرەش دەوڵەت و سوپایی تورکیا، ئەردۆغان و هاکان فیدانی نۆکەر یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی شکستی خۆسەری دیموکراتی ڕۆژئاڤا بوون.
بەو ڕەنگە، دوای گۆڕانی باڵانسی هێز و هاوکێشە سیاسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، دوای هێنان و گەیشتنە دەسەڵاتی (محەممەد جۆلانی-ئەحمەد شەرع- هەتەشە) بۆ دەسەڵات لە سوریا لە چوارچێوەی پلانگێڕییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، کەوتنی شیعە - ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، بەهێزبوون و بە دەسەڵات گەیشتنی سوننە و کەوتنی هیلالی شیعی لە ناوچەکەدا، تورکیا ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبوو لەو پیلانگێڕییە و هێرش و پەلاماری سوپایی سوننی سوریا بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان و تا گەیشتن بە هەڵوەشاندنەوەی خۆسەر و هەسەدە. هەر کاتێکیش توركیا پەلاماری خۆرئاوای كوردستانی دا بێت ئیخوان و قەتەر و كەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری پاڵپشتیان کردوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانە، بەڵام ئەرێنیترین دەستکەوتی خۆسەری دیموکراتی ڕۆژئاڤا ئەوەبوو کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی خۆسەر و هەسەدە ناپاکی بەرپرسان و هێزی سەربازی نەبوو لە کاتی پیلانگێڕییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و هێرش و پەلامارەکانی هێزی سوریا، واتە هیچ لە بەرپرسە سیاسی و ئیداری و سەربازییەکانی کورد لە چوارچێوەی خۆسەر دا ناپاکییان لە ئەزموونەکە و خەڵکەکەی خۆیان نەکرد لە پێناو ئیمتیازی تایبەتیدا، ئەمە خاڵێکی ئەرێنییە بە بەراورد بە تەواوی شۆڕش و دەسەڵاتەکانی کورد لە مێژووی دوور و نزیکدا.
لێرەدا سەبارەت بە دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع دەمەوێت بڵێم: دادپەروەری لە وابەستەییدا جێگەی نابێتەوە، چونکە هەر سەرۆکێک کە لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەکی دەرەکی‌دا دەهێنرێتە سەر دەسەڵات، لە کۆتاییدا ناچار دەبێت بە پێچەوانەی ئەو پڕەنسیپە دیینی و ئایدیۆلۆژییانە حوکم بکات کە ڕۆژگارێک بە دەنگی بەرز بانگەشەی بۆ دەکرد. ئەو بۆ جێبەجێکردنی پیلان هێنراوە، نەک بۆ گۆڕینی پیلان! وابەستەیە،  توانا و لێهاتوویی ئەوەی نییە کە بە جێبەجێکردنی پڕەنسیپەکانی خۆی، ڕێڕەوی پیلانگێڕەکە ئاوەژوو بکاتەوە. لە پیلانگێڕی و وابەستەییدا، ناتوانرێت کار لەسەر پڕەنسیپ بکرێت، چونکە ئەو دەسەڵاتدارە، نوێنەری پیلانگێڕە و جێبەجێکەری پیلانە، نە خاوەنی بڕیارە و نە گۆڕەری ڕێڕەوی پیلان.
لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا، گۆڕانکارییە سیاسییەکان بە مانای گۆڕینی سیستمی دیکتاتۆری و گەندەڵ نایەن، بەڵکو تەنها دەسەڵات دەگۆڕن، دەسەڵاتی نوێ هەمان سیستەم بە فۆرم و ڕەنگێکی دیکە، لەژێر ناوی شەریعەت و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی، ئاڵۆزتر و نادادپەروەرتر دەکات. لەو دۆخەدا، گۆڕینی دەم و چاوی سیاسی نابێتە گۆڕینی چارەنووسی خەڵک، چونکە کاتێک دەستکاری بنەماکانی سیستەمی پێشوو، عەقڵیەتی خۆسەپاندن و فاشیزمی ناکرێت، تەنها جلوبەرگ و ناوی دەسەڵات دەگۆڕێت، بەڵام چەوسانەوە هەر بەردەوام دەبێت. لەبەرئەوە ناوچەکە لە بازنەیەکی داخراوی دەسەڵات و چەوسانەوەدا دەسوڕێتەوە، دەسەڵات دەگۆڕێت، بەڵام چارەنووسی خەڵک ناگۆڕێت.
ئەم شیکردنەوەیە بە هیچ شێوەیەک هۆکارە ناوخۆییەکانی کورد، کەموکورتییەکانی دامەزراوە سیاسییەکان، دابەشبوونی ناوخۆیی، ئایدۆلۆژیاچێتی و خۆسەپاندن و تاکڕەویی (پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە)، ناپاکی و گرێدراوی (ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا- ئەنەکەسە - پێشمەرگەی ڕۆژ) بە تورکیاوە، هەڵە ستراتیژییەکان پشتگوێ ناخات. بەڵام جیاوازیی نێوان «هەڵەیی ناوخۆیی» و «سنورداربوونی هەڵبژاردەکان لە ژێر فشاری هاوکێشەی هێزەکان» پێویستە شرۆڤە بکرێت. چونکە نالۆژیکییە هەموو شکستە سیاسییەکان بخرێتە ئەستۆیی ناکارامەییی سەرکردەکان، هەروەها ناواقیعییه هەموو هێزە ناوچەییەکان و زلهێزەکان وەکو هەموو هۆکارەکان تەماشا بکرێت. لە مێژووی کورددا، هەردوو لایەنەکە بەیەکەوە وێنەکە ڕوون دەکەنەوە، بەڵام ئەوەی زۆرجار کەمتر شیکراوەتەوە، باڵانسی هێز، جێگۆڕکێی هەژموونی هێز و هاوکێشە سیاسییەکانە.
سیستمی نێودەوڵەتی و دەوڵەتە زلهێزەکان، لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە، پاراستنی سنورەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان پێش مافی چارەنووسی گەلاندا خستووە. لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، نە گۆڕانکارییە سیاسییە گەورەکان و نە جەنگە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، نەبوونەتە هۆی دەستکاریکردنی بنەڕەتیی سنوورەکان، چونکە پاراستنی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە، زۆرجار، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی سیستمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکاندا، لەسەر مافی چارەنوسی گەلان پێشینەیی هەبووە.
لە هەمان چوارچێوەدا، سیستمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکانی خۆرئاوا، هەروەها بەهێزبوونی پێگەی ئیسڕائیل لە ناوچەکە، بە تایبەتی لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 (جەنگی حەماس و ئیسڕائیل)، کوردیان زۆرجار وەک کارتی فشار و ئامرازێکی سیاسی بۆ سازشپێکردنی هەر چوار دەوڵەت ـ نەتەوەکە و بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکارهێناوە. لەبەر ئەوە، تەنانەت ئەگەر کورد لە ناوخۆدا یەکگرتووتر بووایە، یەک دەرفەتیشی لەدەست نەدایە، خاوەنی هێزێکی سەربازیی ڕاهێندراو و مەشقپێکراو بووایە، وەک هەسەدە، ئابوورییەکی بەهێز و ستراتیژییەکی نەتەوەییی ڕوون و سەرکردایەتییەکی کاریزمایی هەبووایە، هێشتا گۆڕینی سنوورەکان و دەستکاریکردنی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە بەبێ ڕەزامەندیی هێزە ناوچەییەکان، زلهێزەکان و سیستمی نێودەوڵەتی کارێکی زۆر دژوار و نزیک لە مەحاڵ بوو.
کێشەکە تەنها ئەوە نییە کە کورد چەند هەڵەی کردووە یان چەند دەرفەتی لەدەست داوە، کێشەکە ئەوەیە بۆ کورد لە چوارچێوەی سیستەمێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، زۆرجار هەژموون و بەرژەوەندی زلهێزەکان و هاوکێشەی هێز جێگەی مافی چارەنووسی گرتۆتەوە. خۆرئاوای کوردستان نموونەیەکی ڕوون بوو لەوەی کورد توانی کە هاوکێشەی هێزەکان وەکو دەرفەت بەکاربهێنێت و بۆشایییەکی سیاسی پڕ بکاتەوە، بەڵام هەمان هاوکێشە، کاتێک گۆڕا، ئەو دەستکەوتەی پێشتر بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی بەدەستی هێنابوو، کەوتە مەترسییەوە. لەبەرئەوە، پرسیاری سەرەکی بۆ کورد تەنها ئەوە نییە کە «کێ هاوپەیمانمانە؟»، بەڵکو ئەوەیە کە «ئایا دەتوانیین خۆمان ببینین بە هێزێکی سەربەخۆ لە هاوکێشەکاندا، یان هەروەکو کارتی فشاری هێزە گەورەکان و ناوچەییەکان دەمانبینن و دەمێنیینەوە؟» چونکە نەتەوەیەک بوونی سیاسیی خۆی لەسەر بنەمای هاوکێشەی هێزی ئەوانی دیکە دامەزرێنێت، لە هەر گۆڕانێکی هاوکێشەکاندا مەترسیی لەدەستدانی ئەو بوونە سیاسییەی هەیه لە نمونەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا. لە سیاسەتدا، دەرفەت بۆ خۆی بەڵگەی هێز نییە، ئەوەی دەرفەت دەگۆڕێت بۆ پێگەیەکی سیاسی جێگیر، توانای دروستکردنی هێز و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکانە، نەک گۆڕینی هاوکێشەکان لە دژت.
لە کۆتایدا، لە هەڵسەنگاندنی ئەزموونی خۆرئاوا و هۆکارەکانی لاوازی و شکستی ئەو ئەزموونە، پێویستە لە نێوان ڕەخنەکردن لە سیاسەتی هاوپەیمانان و داننان بە ڕۆڵی ئەوان لە هەندێک قۆناغدا جیاوازی بکەین. ئەمەریکا لە هەمان کاتدا کە لە هەندێک بڕیار و سیاسەتدا بووە مایەی ڕەخنە، لە قۆناغێکی گرنگدا ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی سەرکردە و بەرپرسان  و بەردەوامبوونی ئەزموونی خۆرئاوا هەبووە. لەبەرئەوە، بۆ تێگەیشتنێکی دروستتر لە مێژووی ئەو ئەزموونە، ئەم لایەنەش نابێت پشتگوێ بخرێت.
لێرەدا بۆ مێژوو دەبێت ئاماژە  ڕۆڵی ئەمەریکا لە ئاسایش و پاراستنی سەرکردەکانی خۆرئاوا دا بکەین. یەکێک لە هۆکاری پاراستن و مانەوەی بەرپرسانی کورد لە خۆرئاوای کوردستان لە نێو ئەو هەموو پیلانگێڕیی و هێرشی سوپایی تورکیا و مورتەزەقەکانی و هێرشی درۆنی تورکیا، ئەمەریکا بوو. ئەمەریکا بەرپرسانی کوردی دەپاراست بە تایبەت مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، بە هلیکۆپتەری سەربازی ئەمەریکی ئەو سەرکردانە سەردانی دیمەشق و هەرێمی کوردستانیان دەکرد. بەهۆی بوونی ئەمریکییەکان و پاراستنی ئەوان، تورکیا نەیویست یان نەیتوانی ئەو بەرپرسانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بکاتە ئامانجی هێرشەکانی. تیرۆرکردنیان لەلایەن دەوڵەتی فاشتستی تورکیا نە شەرم بوو نە ترس، تورکیا چەندین بەرپرسی پەکەکەی لە قەندیل و باشوری کوردستان تیرۆرکردوە بێ هیچ سڵەمینەوەیەک، تەنانەت لە ڕۆژی ٧ی٤ی٢٠٢٣ توركیا لەرێگەی (درۆن)ێك‌ و لە كاتی گەڕانەوەی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی (هەسەدە) و (ئیلهام ئەحمەد) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سوریایی دیموکرات، لە سلێمانییەوە بۆ خۆرئاوای کوردستان، هێرشێكی لەنزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. هێرشەكە لەنزیك كارگۆی فڕۆكەخانە ڕوویدا، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن) موشەكێكی ئاڕاستەی شوێنەكە كرد. دواتر مەزڵوم کۆبانێ و ئیلهام ئەحمەد بە فڕۆكەیەكی ئەمریكییەكان گەڕانەوە خۆرئاوای کوردستان. هێرشەكەی تورکیا تەنیا وەكو پەیامێک لێکدرایەوە بۆ ئەوەی توركیا ئاگاداری سەردانی بەرپرسە باڵاکانی خۆرئاوای كوردستانە بۆ شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەمریكییەكانەوە نەیانویستوە بیكەن بە ئامانجی هێرشەكەیان، بەڵام گەورەترین کێشە ئەو هێڵە خیانەتە بوو لە ناوچەکەدا کە ئەو هەواڵەی دزەپێکرد بۆ تورکەکان.
بەکورتی لە ئەگەری نەپاراستنی بەرپرسانی خۆرئاوا لەلایەن ئەمەریکاوە، زۆر بە ئاسانی تورکیا تیرۆری دەکردن، بەتایبەت کە بەشێک لە سەرکردەکان (مەزڵوم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد و سیپان حەمۆ....تاد) لە لیستی تیرۆری تورکیادا بوون، کەسێکیش لە لیستی تیرۆردا بێت، ئامانجەکە لەناوبردنیەتی، دەستنیشانکراوە بۆ تیرۆرکردن. لەبەر ئەوە، نابێت ئۆباڵی شکستی ئەزموونی خۆرئاوا تەنها بە «ناپاکیی ئەمەریکا» بە تایبەتی بە سیاسەتی تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا و تورکیا، یان بە دۆناڵد ترەمپەوە ببەسترێتەوە. بەڵکو پێویستە کۆمەڵێک هۆکار لەبەرچاو بگیرێت: لە پلەی یەکەمدا سیاسەتی فاشیستی و دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد و ئەزموونی خۆرئاوا؛ دواتر گۆڕانی هاوکێشەی هێز و سیاسەت، ناپاکی یان پاشەکشەی هەندێک لە هاوپەیمانان، لەوانە ئەمەریکا، فەڕەنسا و ئیسڕائیل هەروەها هەڵە سیاسی و سەربازی و ئیدارییە ناوخۆییەکان.
شکستی ئەزموونی خۆرئاوا نابێت بە یەک هۆکار یان یەک کەسەوە ببەسترێتەوە. سیاسەتی دوژمنایەتی و هێرشەکانی تورکیا، گۆڕانی هاوکێشەی هێز و سیاسی، ناپاکی و پاشەکشەی هاوپەیمانان، هەڵە سیاسی و سەربازی و ئیدارییە ناوخۆییەکان، هەموویان بە شێوەیەکی جیاواز کاریگەریان لەسەر ئەنجامی ئەو ئەزموونە هەبووە. لە هەمان کاتدا، نابێت ڕۆڵی ئەمەریکا لە پاراستنی بەرپرسانی خۆرئاوا و ڕێگریکردن لە هەندێک هێرشی تورکیا لە مێژووی ئەو قۆناغەدا پشتگوێ بخرێت. لەبەرئەوە هەڵسەنگاندنی دادپەروەرانەی ئەو ئەزموونە پێویستی بە خوێندنەوەی هەموو ئەو هۆکارانە هەیە، نەک تەنها سەرنج خستنە سەر یەک هاوپەیمان یان یەک بڕیاری سیاسی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست